پرسەنامە: بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین نوری حاجی عەلی
- Details
- پرسە و سەرەخۆشی
- Hits: 1466
پرسەنامە: بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین نوری حاجی عەلی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ئەمڕۆ هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین (نوری حاجی عەلی)مان پێگەیشت. کاکە نوری پێشمەرگەیەکی دێرن و دڵسۆزیی گەلەکەمان بوو، هەر لەهەڕەتی لاوێتییەوە ڕوی کردە شاخ و لەپێناو سەربەخۆیی کوردستاندا دژی ڕژێمی داگیرکەری بەعس بوو بەپێشمەرگە.
ئێمەش وەک کۆمەڵەی پێشمەرگە دءرینەکانی کوردستان لیژنەی هۆڵەندا پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی خولێخۆشبوو کاکە نوری دەکەین و هیوادارین خوای گەورە بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات.
لێپرسراوی کۆمیتەی هۆڵندای
کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان
ئەکرەم محـمدئەمین ئەحمەد