پرسە نامە بۆ بەڕێز هاوڕێ کامەران
- Details
- هۆڵەندا
- Hits: 930
بە ناوی خوای گەورەو میهرەبانەوە
بە ناوی کۆمیتەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان / هۆلندا
هاوبەشی خەمی کۆچی بەڕێز ( حاجی ئامینە حاجی رەشیدی جەراح ) ئەکەین . ئەکاتە دایکی پێشمەرگەی و فەرماندەی دێرین و بەرپرسی کۆمیتەی پێشمەرگە دێرینەکانی ئەلمانیا (هاوڕێ کامەران )،
ژنێکی تێکۆشەر و ماندوو نەناس زیندانی کراوە لە لایەن رژێمی بەعسەوە پاشان دەربەدەر کراوە بۆ باشوری عێراق
خاتو حاجی ئامینە زیاتر جۆشی رۆلەکانی داوە بۆ درێژەدان بە خەبات و تێکۆشان .
بەداخەوە بۆ دواجار ماڵئاوایی لێکردین بەرواری ( 2017-01-09 ) لە کوردستان دلە گەرەکەی لە لێدان کەوت.
داواکارین لە خوای گەورە دوا ناخۆشی بنەماڵە بەڕێزەکەیان بێت و بە بەهەشتی شاد بکات
لێپرسراوی کۆمیتەی هۆڵندای
کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان
ئەکرەم محـمدئەمین ئەحمەد