ڕۆژی شەممە ٩/٤/٢٠١٦ کۆمیتەی دانیمارکی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە) سمینارێكی سازکرد لەسەر رەوشی ناوچەکە بەگشتی و رۆژئاوای کوردستان بەتایبەتی بۆ بەرێزان د. عبدالکریم عمر بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە لە کانتۆنی جەزیرە و نەسرین عبداللە ئەندامی سەرکردایەتی یەپەگە و سینەم محەمەد نوێنەری پەیەدە لە ئەوروپا، سمینارەکە لە شاری هۆرسنەسی دورگەی یولاندی دانیمارگ بەرێوەچوو.

کەتیایدا نوێنەرانی حیزب و لایەکە کوردستانیەکان و ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانیانی ئەو دەڤەرە ئامادەبوون، بەو مەبەستەش بەنوێنەرایەتی کۆمیتەی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆمەلەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان شاندێك کە پێكهاتبوو لە سەردار محەمەد ل. کۆمیتە، کارگێری کۆمیتە وشیار جەلال و ئەندامی کۆمیتە مەحمود عەزیز و ئەندامانی کەرت عسمەت سەعید و موکەرم حەسەن.

سەرەتا سمینارەکە دوای بەخێر هێنانی ئامادەبووان و ساتێک وەستان بە بێدەنگی بۆ ڕێزلینان لەگیانی پاکی شەهیدانی رۆژئاوای کوردستان و گشت شەهیدانی کوردستان دەستیپێکرد، دواتر لەلایەن ئامادەبووانەوە پێشوازیەکی گەرم لەو بەرێزانە کرا.

پاشان لەلایەن ئەو بەرێزانەوە باس لە بارودۆخی ناوچەکە و رەوشی رۆژئاوای کوردستان کە لایەنی سیاسی و سەربازی و دبلۆماسی لە خۆ گرتەوە هەروەها چۆنیەتی سەیر کردنی کۆمەلگای نێونەتەوەیی لە دۆزی کورد لەو دەڤەرە. هەروا لەمیانەی باسەکاندا تیشك خرا سەر پرۆژەی فیدرالیزمی رۆژاوای کوردستان، بۆ ئەو پرۆژەیەش لە هەول و تێکۆشان بەردەوام دەبن بۆ گەیشتن بە ئامانج.

لە بەشێکیشدا رێگا درا بە ئامادەبووان بۆ هەر پرسیارێك هەبی و وەلامی پرسیارەکانیش لە لایەن ئەو بەرێزانەوە درایەوە.

لە کۆتاییدا هەڤالانی پەیەدە بەگەرمی پێشوازیان لە شاندی هاوبەشی یەکێتیی و کۆمەلەی پێشمەرگە دێرینەکان کرد و سوپاس گوزار بوون بۆ بەشدارییان لە سمینارەکە.