شاندی هاوبەشی کۆمیتەی رێکخستن و کۆمەلەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان بەشداری کۆری ماتەمینی پرسەی هونەرمەندی کورد (بابێ سەلاح) دەکەن
- Details
- دانمارک
- Hits: 579
لە شاری کۆپنهاگنی پایەتەختی ولاتی دانیمارك هونەرمەنی کورد (بابێ سەلاح) کۆچی دوایی کرد، بۆ رێزگتن لە کار و خەباتی ئەو هونەرمەندە تێکۆشەرە لە رێگای هونەریدا بەسەرپەرشتی پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا پرسەو کۆرێکی ماتەمینیەك بەرێوەچوو، کە تیایدا نوێنەرانی هێزو لایەنە کوردستانیەکان و رەوەندی کوردی بەشدار بوون
بەو مەبەستەش شاندێکی هاوبەشی کۆمیتەی رێکخسنی دانیمارکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و کۆمەلەی پێشمنەرگە دێرینەکان کەپێکهاتبوو لە بەرپرسی کەرتی رێکخستنی کۆپنهاگن هاورێ مەحمود و ئەندامی کەرت و پیشمەرگەی دێرین هۆشیار مەحمود و سەباح حەمەد بەشداریان کرد، لە مەراسیمی پرسەو کۆرە ماتەمینیەکەدا بەو مەبەستە پرسەنامەی کۆمیتەیان ئاراستەی سەرپەرشتیارانی پرسەو کۆرە ماتەمینیەکە کرد.