گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌هه‌نده‌ران ... دڵشاد تاقانە
- Details
- دڵشاد تاقانە
- Hits: 618
عه‌ره‌به یان کورد؟
به‌بن گوێ بابه‌دا چرپاندی، بابه‌ش ده‌ستی به‌ده‌می خۆیهوهگرت تا خۆی بگرێت و له‌ڕوویدا هیچ ده‌رنه‌که‌وێ! له‌ناو حه‌شاماتی تازیه‌که‌ی پیاوان یه‌که‌مجاربوو کوڕه کورده‌ی هه‌نده‌رانی دوای یازده نهورۆزجاڕی به‌هاری ژیانی شتی وا ببینێ و ببیستێ بزانێ پرسه‌ی مردووان له‌کوردستان به‌و شێوه ده‌گێڕدرێ! له‌هه‌موو هه‌ست و جوڵه‌یه‌کی ده‌ڕوانی له‌هه‌ندێکی ده‌گه‌یشت زۆرینه‌ش نیشانه‌ی پرسیار و سه‌رسوڕمانی لۆ دروست ده‌کرد.ده‌یزانی له‌هه‌نده‌ران که که‌سێک ده‌مرێ خاوه‌ن پرسه بانگهێشتی که‌سه نزیکه‌کانی ده‌کا و ئاماده ده‌بن به‌ڵام لێره ههرپیاوه به‌تاک و کۆ دێن بێ ئه‌وه‌ی بانگهێش کرابن! ژنانیش به‌ته‌نیا له‌شوێنێکی ترن له‌به‌رچی پێکه‌وه‌نین؟ له‌هه‌مووی سه‌مه‌ره‌تر ئه‌وه‌بوو به‌لایه‌وه، لۆیه‌ش سه‌ری له‌بن گوێ باوکی ناو پرسی: ئه‌وه‌ی مردووه کورد بوو یان ئاره‌ب؟ بابی وه‌ڵامی داوه: کورده کورد لۆ ده‌پرسی؟ کوڕه‌ش دهژهپرسی کرده‌وه: ئه‌ی بۆ به‌عاره‌بی قورئان ده‌خوێنن؟
This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.