لە یادمانی گه‌شمه‌رگی پێشمه‌رگه که‌یفی حاجی ڕه‌حمان. . دڵشاد تاقانە
- Details
- دڵشاد تاقانە
- Hits: 710
ڕاگوزاری سه‌رده‌مێک بوو خه‌ونی هه‌زارانی کرده ڕاستی، جاره‌کی دی هیوای به‌خشیه‌وه که‌وا ههرپێشمهرگهیه مافی خوێنی پێشمه‌رگه ده‌ستێنێ. له‌نێوان ئازایه‌تی و هه‌ڵوێستدا تارماییه‌کی تیژڕۆی ده‌گمه‌ن بوو هه‌رگیز ژیان جارێکی تر وێنه‌ی ئه‌و کهڵهمێره جوامێره ناکێشێته‌وه.
گوڵێک بۆگۆڕی شه‌هیدان. .
جارێ خوێنی ڕژاوی شه‌هیدانی داستانی قوڕه‌به‌رازه هیشک نه‌بووبوو، شه‌هید که‌یفی گوڵهخوێنێکی له‌سه‌ر مه‌زاریان ڕواند، ئۆخه‌ی به‌دڵی داکهپێشمهرگهکان کرد، فرمێسکهخهندهی چاوی خوشک و براکانیانی لهزهماوهندێکی شۆڕشگێڕانه ڕژاند. سوپاس بۆ ئه‌و گوڵه سوره و ئێستا له‌م نوسینه خونچه‌یه‌کی ده‌به‌ینه‌وه سه‌رمه‌زاری خودی شه‌هید که‌یفی و پێی ده‌ڵێین: به‌ڵێ تۆ له‌ناخمان هه‌روای زیندووی.
بڕوانامه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی. .
له‌شۆڕشی کۆن سه‌رپه‌ل و ده‌سته‌ی هێرش، بریندار و ڕزگارکاربوو له‌شۆڕشی نوێش فه‌رمانده، له‌خوێندندا زیره‌ک که‌چی بڕوانامه‌ی کوردایه‌تی ده‌ویست. زۆرن ئه‌وانه‌ی خوێندنیان ته‌واو نه‌کرد به‌ڵام بڕوانامه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیان وه‌رگرت ئێستا له‌سه‌رووی کۆی بڕوانامهکانهوهیه، که‌سێ بۆ گه‌ل و نیشتمان ژیاوه ته‌نانه‌ت گیانیشی به‌خشی له‌و پێناوه، سه‌ره‌تای هه‌شتاکان گوڵهخوێنی شه‌هیدبوونی پشکفتیه.
مافستێن. .
له‌کۆی ژیانی چاوی دهنهدههینا هه‌رکه‌سه‌کی زۆرلێکراوی بدیتبا یارمه‌تی ده‌داوه و مافی لۆ ده‌ستاند، هه‌رکه‌سێک هاوڕێی بووبێ چه‌نده‌ها وێنه‌ی ئه‌وهامان لۆ ده‌گێڕته‌وه. خوێندکارێکی ده‌سڕه‌نگین و وێنه‌کێش بوو زۆر وردۆزانه ڕتوشی وێنه هیندیه‌کانی ده‌کرد هه‌روا پێی ده‌به‌خشین. مرۆڤێکی به‌به‌زه‌یی و خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌رداری کۆیه و بیتوێن بوو تا ئێستاش پێشه‌نگێکی ڕوحی و پێشڕه‌وی زۆربه‌مانه.
کوڕی یه‌کێتی. .
چاوی مام بوو لهوراتی کۆیه، ئه‌و هێزه مهعنهویهبوو یه‌کێتی برده‌وه سه‌رلوتکه‌ی هه‌یبه‌سوڵتان و باواجی، چۆکیان به‌خه‌م دادا سه‌نگه‌ری خه‌باتی نه‌پساوه‌ی نه‌سره‌وتنی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئاوه‌دان کرده‌وه به‌ڵی تۆڵه به‌زه‌بره و به‌ڵام بێ سه‌بره!
هه‌ڵۆیه‌کی بڵندنشین. .
که‌سایه‌تیه‌ک نه‌ده‌کرا ڕێزی لێ نه‌گری چونکه بژارده‌ی کۆی ڕه‌وشته مه‌ردانه‌کان بوو، هزرێ خاوه‌ن سێبه‌رێکی براده‌رانه، دڵسۆزانه، پڕ له‌وه‌فا و پشت پێبه‌ستنی کاتی هه‌ره‌سه‌خت و ته‌نگانه. بۆیه ئێستاش له‌ناو هه‌ست و لوتکه کێوی دڵان ده‌ژی، ئاخر وایه خۆی هه‌ڵۆ به‌رز ده‌فڕێ و به‌رز ده‌نیشی.
دڵشاد تاقانه