ئه‌مرۆ 2ی ئه‌یلولی 2014، كاروانێكی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ ئاواره‌كان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه‌و له شاری سنه‌وه گه‌یشته شاری سلێمانی
كۆمه‌كه‌كه بریتی بوو له 220 ته‌ن كه‌وپه‌ل و شتمه‌كی پێویست بۆ ئاواره‌كان و له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و هاووڵاتیانی شاری سنه‌و و ده‌روبه‌رییه‌وه كۆكرابووه‌وه بۆ ئاواره‌كان به تایبه‌ت ئاواره‌كانی شه‌نگال.
هه‌ر ئه‌مرۆش به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد، له وه‌فدێكی مانگی سوری كۆماری ئیسلامی ئێران كه ئه‌و كۆمه‌كانه‌ی شاری سنه‌ی هێنابووه سلێمانی.
پارێزگاری سلێمانی له میانی دیداریدا له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌فده سوپاسی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد بۆ به‌هاناوه هاتنی ئاواره‌كان و پشتیوانیان له هه‌رێمی كوردستان و رایگه‌یاند كۆماری ئیسلامی ئێران و هاووڵاتیانی ئێران هه‌موو كات له كاتی ته‌نگانه‌دا به‌هانای هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاتوون و ئه‌م جاره‌ش له‌م قه‌یرانه‌دا كۆماری ئیسلامی ئێران یه‌كه‌مین وڵات بوو كۆمه‌كه‌كانی گه‌ندووه‌ته ئاواره‌كان.
وه‌فده‌كه‌ش له میانی دیداره‌كه‌یاندا په‌یامێكی عه‌بدول حه‌مید زاهدی پارێزگاری كوردستانیان گه‌یانده پارێزگاری سلێمانی.
پارێزگاری كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا بۆ پارێزگاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: تاوانه‌كانی گروپی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له سوریا و عیراق ته‌نیا یه‌ك مه‌زهه‌ب و یه‌ك وڵاتی نه‌كردووه به ئامانج به‌ڵكو ته‌واوی ناوچه‌كه‌ی كردووه به ئامانج، بۆیه كۆماری ئیسلامی ئێران به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ گه‌لی عیراقی دۆست و دراوسێی ده‌وه‌ستێت بۆ رووبه‌روونه‌وه‌ی ئه‌و گروپه، چونكه رووبه‌روونه‌وه‌ی تیرۆر پێویستی به هاوكاری هه‌موو وڵاتان هه‌یه و چونكه ده‌ركه‌وتنی ئه‌م گروپه مه‌ترسیه له‌سه‌ر هه‌موو میلله‌تانی ناوچه‌كه.
پارێزگاری كوردستان له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا بۆ پارێزگاری سلێمانی ده‌ڵێت: به هاوكاری خودا تا سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی و جێگربوونی ئارامی و ئاسایش له ته‌واوی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا ده‌مێنینه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌یامه‌دا پارێزگاری سلێمانی سڵاو رێزی تایبه‌تی نارد بۆ پارێزگاری كوردستان و رایگه‌یاند " لای ئێمه سلێمانی و سنه هیچ جیاوازییه‌كیان نییه و كۆمه‌ك و پشتیوانییه‌كانی پارێزگاری كوردستان و خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایه دووپاتكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندنی قوڵی هه‌ردوو لایه"
له كۆتای دیداره‌كه‌یاندا وه‌فدی مانگی سوری ئێرانی و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی سنه، ته‌ئكیدیان له پشتیوانی و به‌رده‌وامی و خه‌مخۆری هاووڵاتیانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی پارێزگای كوردستان كردووه بۆ هاوكاریكردنی زیاتری ئاواره‌كان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.