سلێمانی، به‌ردی بناغه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هاوچه‌رخی په‌روه‌رده‌ی دانرا

 

 

 

ئه‌مڕۆ 11ی ئه‌یلولی 2014، له‌ مه‌راسیمێكدا به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی، به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی په‌روه‌رده‌ی هاوچه‌رخی له‌ گه‌ڕه‌كی قالاوه‌ی شاری سلێمانی دانا.

پرۆژه‌كه‌، له‌سه‌ر رووبه‌ری 20 دۆنم زه‌وی له‌لایه‌ن كۆمپانیای قه‌ڵاوه‌ جی به‌جی ده‌كرێت، نزیكه‌ی 6 ملیارد و 30 ملیون دیناری له‌سه‌ر بودجه‌ی پارێزگای سلێمانی بۆ ته‌رخانكراوه‌ و له‌ماوه‌ی 720 رۆژدا پرۆژه‌كه‌ ته‌واو ده‌كرێت.

كۆمه‌ڵگه‌ی په‌روه‌رده‌ی هاوچه‌رخی قالاوه‌ پێكهاتووه‌ له‌: 2 بینای 18 پۆلی خوێندن، باخچه‌ی ساوایان، یاریگا، پارك، پاركی ئۆتۆمبێل، وه‌رشه‌

له‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌دا، سه‌رجه‌م ئه‌و پێداویستیانه‌ی بۆ په‌روه‌رده‌ی منداڵ پێویستن له‌ قۆناغی باخچه‌ی ساوایانه‌وه‌ تا قۆناغی شه‌شه‌می ئاماده‌ی ده‌سته‌به‌ر كراوه‌.

له‌ میانی دانانی به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌كه‌شدا، پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، پرۆژه‌كه‌ پێش چه‌ند ساڵێك بریاری له‌سه‌ر درابوو، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵه‌ له‌ دیزاینه‌كه‌یدا پرۆژه‌كه‌ راوه‌ستابوو، دواتر له‌لایه‌ن پارێزگای سلێمانییه‌وه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ دیزاینه‌كه‌یدا كرایه‌و جارێكی تر پرۆژه‌كه‌ خرایه‌وه‌ بواری جێ به‌جی كردن.

جێگه‌ی باسه‌ پێشتر له‌میدیاكانه‌وه‌ وا بڵاو كرایه‌وه‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ وه‌ستاوه‌ و پاره‌كه‌ی دیارنه‌ماوه‌، به‌ڵام وه‌ك پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، پرۆژه‌كه‌ به‌هۆی هه‌ڵه‌ی دیزانینه‌وه‌ راگیرابوو، چونكه‌ له‌ دیزاینه‌كه‌دا تۆبۆگرافی زه‌وییه‌كه‌ له‌ به‌رچاو نه‌گیرابوو، دیزاینه‌كه‌ له‌گه‌ڵ جۆری زه‌وییه‌كه‌دا نه‌ده‌گونجا، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن پارێزگای سلێمانییه‌وه‌ دیزانیه‌كه‌ پێداچوونه‌وه‌ی بۆكراو پرۆژه‌كه‌ خرایه‌وه‌ سه‌ر رێڕه‌وی خۆی.

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

 

 

 

 

Related Articles

تەواوی بابەتەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی دووهەزار و سەد بابەتە