بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان هه‌ڵمه‌تێكی بۆ كۆنترۆڵكردن و بنه‌بڕكردنی زیاده‌ڕه‌وی له‌سه‌ر كاره‌بای نیشتیمانی ده‌ست پێده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانی پارێزگاری سلێمانی كرد.
ئه‌مڕۆ 18ی شوپات، به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له هۆگر شاڵی بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له دیدارێكدا كه به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی تیدا ئاماده‌بوون، بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌با و پارێزگاری سلێمانی گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی پلانێكی وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ بنه‌بڕكردنی دیارده‌ی زیاده‌ڕه‌وی له‌سه‌ر كاره‌بای نیشتیمانی.
له دیداره‌كه‌دا بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند به‌هاوكاری پارێزگاكان و قه‌زا و ناحیه‌كان هه‌ڵمه‌تێك بۆ كۆنترۆڵكردنی دیارده‌ی زیاده‌ڕه‌وی له‌سه‌ر كاره‌بای نیشتیمانی ده‌ست پێده‌كات.
له‌باره‌ی میكانیزمی ههڵمهتهكهشهوه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه روونكرایه‌وه له‌سه‌رجه‌م پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كاندا لیژنه‌یه‌ی تایبه‌تمه‌ند به سه‌رپه‌ره‌شتی به‌رێوه‌به‌ری كاره‌بای ناوچه‌كه پێكدێت بۆ بنه‌بڕكردنی دیارده‌ی زیاده‌ڕه‌وی و له‌سه‌ره‌تاوه هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه بۆ نه‌هێشتنی زیاده‌ڕه‌وییه‌كان له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا، پاشان لیژنه‌كان سه‌ردانی سه‌رجه‌م ماڵ و شوێنه گشتیه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌ر زیاده‌ڕه‌وییه‌ك ببینن لایده‌به‌ن و ئه‌وه‌ی كه‌سه‌شی زیاده‌ڕه‌وییه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه جگه‌له سزادانی مادی بۆ ماوه‌یه‌ك كاره‌باكه‌ی ده‌بڕن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری سلێمانی پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌ربڕی و ته‌ئكیدی كرده‌وه له‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه سه‌رتاسه‌ری بێت و به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روانه به‌رێوه‌بچێت.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری سلێمانی داوای كرد وه‌زاره‌تی كاره‌با كاربكات میكانیزمی وه‌رگرتنی پاره‌ی كاره‌با له هاووڵاتیان گۆرانكاری تێدا بكرێت و له‌رێگه‌ی ته‌كنۆلۆژیای نوێوه كارئاسانی بۆ هاووڵاتیان بكرێت.