وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئەو بكوژانەی ئەمڕۆ بە بلۆك گەنجێكیان لە شاری هەولێر كوشت، دەستگیر كراون.
ڕائید كاروان شێخ عەبدولكەریم ئاشكرای كرد، دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە 7//4/2014 كاتژمێر ٧ی سەرلەبەیانی گەنجێك لە هەولێر بە بلۆك كوژرا، تواندرا بە كەمتر لە ٩ كاتژمێر لە لایەن پۆلیسی هەولێرەوە ناسنامەی بكوژەكان ئاشكرا بكرێت و دواتر دەستگیر بكرێن كە هەریەك لە تۆمەتباران ( غ ا ر ) ٢٦ ساڵ و ( س ج ح ) ٢٠ ساڵ و ( ا م ك ) ٢٠ ساڵ هەڵساون بە ئەنجامدانی تاوانەكە و دوای لێكۆڵینەوەش دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە.
ڕائید كاروان گوتیشی: یەكێك لە بكوژەكان كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەگەڵ كوژراوەكەدا هەبووە.
ئومێد پشدەری
ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر