رێکخراوی چاوه‌دێری کوردۆساید- چاک به هاوبه‌شی ماڵی عێراقی له شاری ده‌نهاخ، کۆڕێکی زانیاری به‌خشین و خۆناساندن بۆ به‌ڕێز (یونس لوتفوڵڵا گۆران)، ئه‌ندامی پارتی سۆشیالیستی هۆڵه‌ندی و ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمی ناوه‌ڕاست ساز ده‌کات. به‌رێزیان ئێستا وته‌بێژی فه‌رمی پارتی سۆشیالیستی هۆڵه‌ندیه له‌سه‌ر مه‌له‌فی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و یه‌کێکه له پاڵێوراوه‌کان بۆ په‌رله‌مانی ئه‌ورپا، ژماره‌که‌ی - ۲۲-ه له بیری مه‌که‌ن، ڕۆژی ده‌نگدان ڕێکه‌وتی 22-05-2014 یه.
به‌رێز یونس گۆران کوردێکی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ری باشوری کوردستانی- عێراقه، له‌دایکبووی شاری که‌رکوکه له ساڵانه‌کانی نه‌وه‌ده‌کانه‌وه، له ده‌ست ڕژێمی فاشی عێراقی، وڵاتی جێهێشتوه و له وڵاتی هۆڵه‌ندا جێگیربووه، ده‌رچووی زانکۆی ئه‌مستردامه. له ساڵی ۲۰۰۲ بووه به ئه‌ندام له پارتی سۆسیالیستی هۆڵه‌ندی به‌هۆی چوست و چالاکی له‌و پارته‌دا، زۆر به‌رپرسیارێتی به‌رزی خراوه‌ته ئه‌ستۆ.
به‌ڕێز (یونس گۆران) چاوه‌ڕێی پشتگیری و ده‌نگی ئێوه‌ی به‌ڕێزه بۆ ئه‌وه‌ی بچێته په‌رله‌مانی ئه‌وروپی، ئه‌گه‌ر متمانه‌ی پێ بده‌ن، ئه‌و ئه‌رکانه‌ی له‌سه‌رشانی بووه، چۆن له ڕابردوودا به‌دڵسۆزیه‌وه ڕای په‌ڕاندووه، به‌ڵێن ده‌دات له ئاینده‌دا ببێته نمایندهێکی دڵسۆزی ئێوه، له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا.
داواکارین ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 03-05-2014 کات حه‌وتی ئێواره. ئاماده بن، ئێوه‌ی به‌ڕێز به تایبه‌ت بانگهێشت کراون، بۆ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز (یونس گۆران) ووتوووێژ بکه‌ن و بیروڕا بگۆڕنه‌وه له‌سه‌ر به‌رنامه‌کانی پارتی سۆسیالیتی هۆڵه‌ندی و پلانه‌کانی خۆی له په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا.
خۆشحاڵین به‌هاتنتان، ده‌رگای هۆڵه‌که له کاتژمێر ۷ ئێواره کراوه‌یه.
ناونیشانی هۆڵه‌که:
Escamplaan 61 F
2547 GA Denhaag
Tel-0630390207 - 0616255700
کۆمیته‌ی- ڕێکخراوی چاودێری کۆردۆساید -چاک
هۆڵه‌ندا