دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین سكاڵا له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك تۆمار كرا سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی پاره و پاسپۆرت له هاووڵاتیان به ناوی وه‌رگرتنی ڤیزا بۆیان و دواتر خۆی لێیان ون ده‌كرد، ئه‌مڕۆ له لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیر كرا.
له‌وباره‌یه‌وه ڕائید كاروان شێخ عهبدوكهریم وته‌بێژ و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، دوای وه‌رگرتنی سكاڵا له چه‌ند هاووڵاتییه‌ك سه‌باره‌ت به‌م تۆمه‌تباره كه كاری ساخته و ته‌زویری له‌گه‌ڵ كردوون، تواندرا دوای دوو رۆژ له چاودێریكردنی تۆمه‌تباره‌كه، ده‌ستگیر بكرێت و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند پاسپۆرتێكی هاووڵاتیانیشدا گیراوه كه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا بووه.
ڕائید كاروان هه‌روه‌ها گوتیشی: دوای وه‌رگرتنی وته‌ی تۆمه‌تبار (م م ع) ته‌مه‌ن (٣٤) ساڵ، دانی به تاوانه‌كه‌یدا نا، كه به ناوی كۆمپانیایه‌كی فڕۆكه‌وانی بۆ گه‌شتوگوزار به فێڵ پاره‌ی له هاووڵاتیان وه‌رگرتووه به ناوی وه‌رگرتنی ڤیزا و دواتر هه‌ندێك له ڤیزاكان ته‌زویر بووه و خۆی لییان ون كردووه و بڕه‌پاره‌یه‌كی زۆریشی بردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر ڕوونیشی كرده‌وه: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ تۆمه‌تباره‌كه كراوه‌ته‌وه و خراوه‌ته به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه.
گوتیشی: داواكارین هه‌ر هاووڵاتییه‌ك به‌م جۆره فێڵی لێ كراوه، بۆ تۆماركردنی سكاڵا له‌سه‌ر تۆمه‌تباره‌كه، سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیسی حدیاب بكات له عه‌ینكاوه.
ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر