نامەیەکی کراوە لە ئیسرائیلەوە بۆ تورکیا... و.ده‌ریا ڕه‌واندزی

 

 

 

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ هێرشێکی توند دەکاتە سەر ئۆردۆگان !!!!

تۆ کە ئەتەوێ وڵاتەکەت بچیتە ناو یەکێتی ئەوروپا پێویستە هەموو خاڵەکانی دیموکراسی جێ بەجێبکەن، لەوەش روونتر ئەوەیە کەئێستا بەبەرچاوی هەموو دونیاوە هاوکاری سەربازی تیرۆرستان دەکەن بێ گوێدانە هیچ یاسایەکی نێودەوڵەتی، خالێکی زۆر گرینگ پێویستە لە بیر نەکرێ کە تورکیا ئەندامە لە ناتۆ، لەسەر هەموو ئەو وڵاتانەی کە ئەندامن لە ناتۆ پێویستە دەنگیان بەرز کەنەوە بۆ پەیڕەو کردنی یاسای دورخستنەوەی دەوڵەتی تورکیا لە ناتۆ...
کەسەیری بارودۆخی ناوخۆی تورکیا بکەین، نەتەوەیەکی بێبەش کراوە لە هەموو ماف و ئازادیەک کەژمارەیان زیاتر لە 30ملیۆنە کەسە!!
لە ئێستادا بەهۆی هاوکاریەکانی تورکیا بۆ داعش زیاتر لە 2ملیۆن کورد ئاوارە بوە .30 هەزار کوردیش بونەتە قوربانی، لەسەر هەموو ئەوانەش گلەیی لە ئیسرائیل دەکەن!!، ئێمە لەدروست بونی دەوڵەتی ئیسرائیلەوە شەری تیرۆرست دەکەین، هەموو مێژوو بگەڕێیت نابینیت شەرمان بە هیچ وڵاتێک فرۆشتبێ، هیچ وڵاتێکمان داگیر نەکردوە ئێمە کاتێ شەر ئەکەین، شەری پاراستنی وڵاتەکەمانە لەدەست ئەوانەی کە دەیانەوێت دەسدرێژی بکەنەسەر خاکمان، ، ، ، تۆ کە وڵاتێکی دیموکراسیت هەیە بۆ ناهێڵیت کورد ببێتە خاوەنی وڵاتی خۆی؟
تۆ پێش ئەوەی باسی ئیسرائیل بکەیت پێویستە واز لەداگیر کردنی قوبروس بهێنیت کە 63 ساڵە داگیرتان کردوە، ،
ئێوە کەلتور و زمانی کوردتان لەناوبردوە، ژن و مناڵەکانیان دەخەنە زیندانەوە،
هەموو دونیا شاهیدە کە ئیسرائیل هەموو مافێکی بە عەرەبەکانی نیشتەجێی ئیسرائیل داوە، بەڵام کوردەکانی تورکیا کە زیاتر لە 30ملیۆن کەسن مافی ئەوەیان نیە بڵێن کوردین..
تۆ کێیت؟!کە لەسەر ئیسرائیل قسەبکەیت، لە ئیسرائیل هەموو ماف و ئازادیەک هەیە بۆ هاوڵاتیەکانمان، ئیسرائیل واتا خاکی پیرۆز و دیموکراسی بۆ مرۆڤایەتی ...


{youtube}JXvwwSFOjUc{/youtube}


Benjamin Netanyahu to Erdogan let the kurds have state kurdistan
benjamin netanyhu to turkey stop killing kurds and let the kurds have state in other country he means in iraqi kurdistan
YOUTUBE.COM

 

 

که‌نه‌دا

و.ده‌ریا ڕه‌واندزی

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

 

 

Related Articles