ئاه خودایە. . .
بەزەییەکت پێم‌دا بێتەوە
مۆڵەتێکم پێ ببەخشە
لەگەڵ یەکەم تنۆکی بارانی پاییزدا بمبارێنە
فەرمانم پێ بدە
ڕێنماییم بکە
پێم بڵێ: ئەی کچە عاشقەکەی بەھاری نیشتمان
گوڵ شکۆفە پێ بکە
ئازاری خاک ڕاژێنە
بە گەروی منداڵێکی تینودا بمپژێنە
گەر نام کەی بە تنۆکە بارانێ و
لە ئاسمانی خوێنگرتوی کوردستاندا نامبارێنی
بمکە بە گوڵە نێرگزێ
دەمەوێ تەمەنم جگە لە بەھار
چاوی نەتروکێ بە ھیچ وەرزێ
لە ھاویندا نەپڕوکێ و
لە زستاندا کڕێوە نەیبات
نەبێتە خاشاکی بەر ڕەشەبای پایزێ
خودایە. . . من بەرگە ناگرم
گوڵ شکۆفە نەکا و بمرێ
خاک بۆنی خوێنی لێ بێ و
منداڵێک لە تینوێتیدا بە گەروی وشکەوە بگرى
چ ئاهێكى پڕ حه‌سره‌ته
نزاكان گيرا نه‌بن و
تكا كانت له‌به‌ر ده‌مى پايزێكدا
بكه‌ونه سه‌ر چۆك و
ڕه‌شه با-يه‌ك دووريان بخاته‌وه
به‌هارێكم بۆ تهفسير بكه
لهنيشتمانى من خه‌ونى سه‌دان عاشقى نهوهراند بێ
باسى وڵاتێكم بۆ بكه
وه‌ك نيشتمانى من خوێنى رشت بێ
مناڵێكم بۆ بێنه دوان
وه‌ك مناڵانى كوردستان‌م
تێنوێتى و برسيه‌تى-يان بينى بێ
خودايه. . .
له‌بوونى خۆم بێزار نه‌بووم
هێشتا حه‌ز ده‌كه‌م
نزا بكه‌م و داوا بكه‌م
پێت بڵێم:
من- كچه كوردێكى نيشتمانم
چاره‌نوسم ده‌نوسمه‌وه
لهعيشق دووركه‌وتنه‌وه هه‌يه
ئازادى-يمان نه‌بينيوه
ئيتر ده‌بێت به‌پێوه بمرين
بۆ گه‌يشتن به ئالا و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان!.
ئه‌لبێرتا/که‌نه‌دا
ده‌ريا ڕواندزى
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.