ماندوێتيم بشۆره‌وه
وه‌ك گهڵايهكى تهزيوو
بەبێ دەنگی،
لەبەردەم بارانی توڕەیت دەوەستم
به‌بێ جوله خۆم ده‌خۆمه‌وه
چه‌ند به‌رزه باڵاى سنهوبهرت
له‌هه‌ر كوێ بڕوانم
بوونت ههيهو دهتبێنم!.
2
ئەوەتا. . . له‌كه‌نارى ده‌ريا وه‌ستاوم
تارمایی و دەمامکە بۆرەکان با‌نگم دەکەن
بێده‌نگ ده‌بم
له‌ناخه‌وه هاوار ده‌كه‌م
بانگت ده‌كه‌م
دڵم ته‌نگه بۆم ده‌ركه‌وه
زه‌مه‌ن بێ تۆ ميلى كاتژمێرێكى وه‌ستاوه!.
3
به‌ته‌نيا ده‌ڕۆم
مانگى رووى تۆم
له‌جانتاى سه‌فه‌رم حه‌شارداوه
كاتژمێرێكى شكاوم هه‌ڵگرتوه
نامه‌وێ زه‌مه‌نى بێ تۆيم ديار بى
خۆرى من تۆى چۆن ده‌بێ لێم ئاوابى!.
4
له‌كام ژوورى ته‌نيايى هه‌ناسه ده‌ده‌ى
بيكه بهزيندانى ئهبهديم
هه‌ر خۆم ده‌بم به‌پاسه‌وان
باكت به‌مه‌رگى من نه‌بێ
چونكه ته‌نيا تۆم خۆش ده‌وێ!.
5
خۆزگە دواى تۆ. . .
چاوێکی هەڵۆ-يم لا دەبوو
تا دەستی رەنگەکان بگرم و
مەشقی بینینم فێر بکا
چه‌ند په‌رۆشم بۆ بينينى
چاوه‌كانى تۆ. . !
6
وام لەسەر هێڵێکی قەترانی
لەم لاوە خەونێکی کورتی ژیانەو
لەولاوە بێ ئەوەی هیچ کەسێک بزانێ
تا ئێرە دوا ترپە، دوا مەنزڵ
دوا پۆستی ژیانە
كه بيرم نه‌چێته‌وه
له‌دڵى مندا ته‌نها تۆ هه‌ى!.
7
تاوان نیە، پەڕینەوە، بەسەر پردی ساتەکانا
بەسەر رۆحی وردبوونەوە
تا ماچێکی لە خەم و ڕسکا ئەکا
هەزاران شەو باوه‌شکێکی خەو دەیباتەوە
ئاسمان دەکەن بە گۆمی خوێن.
8
ژێر بە ژێر. .
بە چرپەی رازی باڵندە کۆچەرییەکان
نهێنیەک لە دایک دەبێت
من نە زاری هیچ ئەشکەوت و
نە هەناسەی هیچ دەربەندێکی تەنیاییم،
پێ ناگیرێ
چۆن سه‌ما،
لە دڵی ئاهەنگ زنجیر دەکرێ؟!.
ڕووباری مۆرلێن/کەنەدا
ده‌ريا ڕواندزى
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.