ئەوان کاتێک عاشق ئەبن! وەک شۆرەبی بەسەرباڵای رووبارە کچێکدا ئەچەمێننەوە و چی هەست و سۆزیان هەیە ئەیبارێننە سەر جەستەیتینووی رووبارە کچەکە، هەر لەگەڵ شنە بایەکی بێ مروەت هەڵی کرد ئیتر ئەوان تەوەلائەبن و دەبنە دارسنەوبەرێکی کەڵەگەت کە دەستی خوازیاری هیچ عاشقێک نەیانگاتێ، وەرزیئەوان دوورە لە وەرزە سروشتییەکانەوە، عەشقی ئەوان لە سێبەری ئێوارەیەکی درەنگوەختئەچێ زوو دەڕوا و بەسەرئەچێ.
ئەوان دڵی ئێستا لە خۆیان ئەرەنجێنن وئایندە ئاشت دەکەنەوە بۆیە هیچ سروشتێک نزا بۆ بێدارییان ناکا.
لە هزری ئەواندا بێجگە لە ئەندێشە بێرەنگەکان هیچ خۆزگەیەکی تر لە دڵیاندا ناژی..هەمیشە سەرزەنشتی ئاو دەکەن چۆن ئەڕواو ئاورێک لە خولیای ئەوان ناداتەوە، ئەوان تێهزرینیان لە کۆلانەکانی بێدەنگییدائەنێژن و ئارامیی نادەنە دڵی ئاوەدانی ئۆغژنێک .....(با)ش بە دەم رۆیشتنی ژیانەوەخۆی ئەدا بە دڵی لێقەومای خورپەیەکدا و پێی ئەڵێ ئەبێ بمبووری بە شوین پەرتووکییاداشتەکانی عەشقی پیاواندا وێلم و دەمەوێ بزانم چ هەستێک کڕنۆشی ئەوینی بۆ ئەوانبردوە!؟
هەر لە سەردەمی چاخە بەردینەکانەوەپیاوان بە راوکەر ناسراون، ئەوان بۆیە ناتوانن عاشق بن چونکە هەمیشە لە ململانێ دانلەگەل خۆیاندا..کەی لەگەڵ خۆیان یەکیان گرتەوە بوون بە یەک ئەو کاتە ئەتوانن عاشقبن.