قسه‌كردن له‌ژانری شیعر پێم وایه زۆری ده‌وێت. . . . ژانری شیعر لهههمووژانرهكانی تر قوڵتر‌و به‌رزتر و گه‌وره‌تره. . . . ئه‌گه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی مێژووههڵدهینهوه بۆمان ده‌رده كه‌وێت له‌كۆندا شیعر ڕووبه‌رێكی فراوانی داگیركردووه شیعرئهشێ به‌چه‌ند قۆناغێكدا ڕۆشتبێ هه‌تا گه‌شتۆته ئه‌م ئاستهیئێستا. . . . ئه‌شێت هه‌ر قۆناغێكیش زه‌مه‌نێكی ویستبێ هه‌تا گه‌شتۆته ئاستی كامڵبوون. . . چه‌ند فاكته‌رێكیش ده‌وریان هه‌بووه له ڕێبازه‌كانی شیعر بهتایبهتیجهنك جه‌نك ئه‌وه‌نده كاریگه‌ری هه‌بووه رێبازی دادای و عه‌به‌سی و زاهری ولامهعقول سریالیست و ریاییزم. . . هتد به‌هه‌رحاڵ وه‌ك ووتم شیعر هه‌ر وهكتهكنهلۆژیا له‌پێشكه‌وتندایه به‌لام به‌شێوه‌یه‌كی ئاسۆی نه‌ك ستونی ئهشێشیعری كوردیش كارای ئه‌م ڕێبازانه‌ی به‌سه‌ره‌وه بوبێ به‌تایبه‌تی ره‌نگیداوه‌ته‌وه له شیعری رۆمانسی و ریالیزم و بنیاتگه‌ری هه‌رچه‌نده ئه‌و ڕهوتهشیعریانه دره‌نگ كهشتوونهته ئێمه به‌لام ئێمه‌ش بێبه‌ش نه‌بووین له كارایئهو ڕێبازانه. . . . به‌هه‌رحاڵ هه‌ریه‌كێك لهشاعیرهكانمان له‌چه‌ند دهیهیهكداخشتێكیان خستۆته سه‌ر دیواری ئه‌ده‌بی كوردی به‌تایبه‌تی ژانری شیعر. . . ئه‌گه‌ر لهنالییهوه ده‌ست پێبكه‌ین ئه‌و توانی ڕهچهشكێنێك بكا وێنهوئیستاتیكا بداته چه‌مكی شیعر‌و شیعر به‌كوردی بنووسێ. . . دوای نالیش گه‌لێكی ترهاتن یه‌كی خشتێكیان خسته سه‌ر ئه‌و دیواره وه‌ك مه‌وله‌وی و كۆران و شێخ نوریشێخ ساڵه‌ح هه‌تا گه‌شتنه ڕێبازی ڕوانكه و دوای ئه‌وانیش ڕه‌هه‌ندییه‌كان ونه‌وه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین. . . ئه‌وه‌ی له‌م باسه‌دا ده‌مه‌وێت تیشكی بخه‌مه سهرقهیرانی شیعری كوردییه كه شیعری كوردی ئه‌مڕۆ به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێ. . . به‌تایبه‌تی شیعری چه‌پڵه و شیعار كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بنه‌ماكانی شیعربوونی تێدا نییه ته‌نها ووشه‌و ڕسته ڕیز ده‌كرێت و جه‌ماوه‌ره تهمهڵهكهشدهست ده‌كه‌نه چه‌پڵه لێدان شاعیره‌كه‌ش شاگه‌شكه ده‌بێت و له هه‌موو شوێنێكشانازی پێوه ده‌كات كه جه‌ماوه‌ری زۆری هه‌بوه‌و چه‌پڵه‌یان بۆ لێداوه نازانێئهم شیعره كه به‌زمانی گفتووگۆ نووسراوه زه‌مه‌ن كاڵی ده‌كاته‌وه‌و مێژووشدهیخاته زبڵخان هی مێژوه‌وه. . . . به‌داخه‌وه تازه به‌تازه شیعر دهجێتهوهبۆ زه‌مه‌نی پێش ده‌یه‌ی حه‌فتاكان ووشه‌و ڕسته ڕیز كردن ئه‌و به‌ناو شاعیرانهههر ده‌ڵێی توتین ڕۆژ نییه شیعر نه‌نووسن كتێب له‌دوای كتێب چاپ نه‌كه‌ن. . . به‌هه‌ر حاڵ باواز له شیعری چه‌پڵه بێنین. . . كه چه‌ند شیعری كوردی دهناڵێنێبهدهستییهوه. . . یه‌كێكی تر له‌و قه‌یرانانه‌ی شیعر شیعری به‌ناو شیعاره. . . شیعری شیعار هیچی كه‌متر نییه له‌چه‌پڵه ئه‌مه‌یان خراپی خراپتر كه چهندشیعری كوردی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ دواوه‌وه له‌هه‌مووی سه‌یر ترلاوهكانیگیرۆدهی ئه‌م شیعری چه‌پڵه و شیعارانه ده‌بن. . . پێویست ناكا ناوی كه‌س بێنمكه چه‌ند شیعری كوردی به‌هۆی ئه‌مانه‌وه دواكه‌وت. . . . شیعر وه‌ك ئهدۆنیسدهلێ: به‌ئاقاری نادیاردا ده‌ڕوات نه‌ك دیار. . . وه‌زیفه‌ی شیعر ده‌بێت كۆدیههبێت و تووشی تێڕامان و سه‌ر ئیشه‌ت بكات جگه له‌مانه ده‌یان جاربیخوێنیتهوه و بگه‌ڕێی به‌دوای تاڵه داوه ئاڵۆسكاوهكانیدا نه‌ك به‌یه‌ك جارلێی بگه‌ی ئه‌و شیعرانه‌ی كه‌به‌یه‌ك جار خوێندنه‌وه لێی بگه‌ین ناچێته‌خانه‌ی شیعری سه‌رده‌مه‌وه. . شیعر ده‌بێت فره ڕه‌هه‌ند بێت جگه لهوهلهههمووی جوانتر ده‌بێت مهعریفهیهكت باتێ شت لێوه‌وه‌ی فێر بیت نه‌ك شتیسواو دووباره بوو. . . فكر و فه‌لسه‌فه هه‌ر دووكیان ده‌ڕۆن بۆ ماڵی شیعر قوڵتریدهكهن و تێڕمانی ده‌ده‌نێ ئه‌مانه باگراوندهكانی شیعرن. . . بنه‌ما جوانهكانیشیعر بێجگه زمانی چڕ‌و وێنه‌و خهیاڵو مۆسیقا و فه‌نتازیا له‌هه‌مووی جوانترده‌بێت شیعرییه‌ت بتاوێته‌وه تیایدا ئینجا ده‌توانین بڵێن ئه‌مه شیعریسهردهمه جارێكی تر ده‌ڵێم مه‌خابن بۆ شیعری كوردی به‌ده‌ست وشه‌و رسته ڕیزكردنهوه به‌ناوی شیعارهوه تووشی بووه ئه‌وه‌نده هه‌یه ده‌ڵێم ئه‌و بهناوشاعیرانه ئیستا شاعیرن چه‌پڵه‌یان بۆ لێ ئه‌درێ به‌لام ڕۆژێك دێ مێژوو ڕهحمیانپێنهكات و بیانخاته زبڵخانهكهیهوه. . . منیش لێره‌وه ده‌ڵێم شیعری كوردیڕهوڕهوهكهی بۆ پێشه‌وه ده‌بات ئێوه خۆتان بشارنه‌وه شاعیری بوناو چهپڵهوشیعار. . . . !