وتم: سوچێ لەدڵمت بۆ تەرخان دەکەم
هاتی و
شوێنت تیا نەبووەوە
وتم: نیوەیت پێ ئەدەم
زانیم ئەویش بەشی شکۆمەندیت ناکا
بۆیە پەشیمان بوومەوە و
دواجار
هەموویم بەخشی بەتۆ و
ئێستا لەدەرەوەی کات و شوێنم
گەر هیچ دەنگێ لەسەر ئەم بوونە نەمێنێ
من بێدەنگی تۆ ئەدوێنم،
تا ئاوڕم دایەوە
ئەو وتی:
چۆن مانگ ناژی
بێ تاریکی شەو
ئەستێرە بێماچ
ئەو چاوانەی ناچێتە خەو
چۆن لەبەر زامی عەشق
ئاسمان و زەوی لەیەك دوورن
ژین و مردن
لەبەر پاکی عەشقی ئێمە
لە شیوەی گوڵە باخ سوورن.
سۆزی بابانی
***
سەمای ڕۆح
با لەتۆدا بمێنمهوه . . ئاوارەی هیچ شوێنێکم مهکه. . . .
دەمهوێت لەقوڵای خهمهکانت مهله بکەم
ئهگهر بزانم خنکاویشم. . .
دەمەوێت لەگەڵ ڕۆحتا سەما بکەم
ئهگهر بزانم شێت دهبم.
ئهوه بریارمه. . . .