Jean Salem
Elections، pièges à cons ? Que reste-t-il de la démocratie ?
Flammarion، Paris، 2012.
شه‌ونم یه‌حیا / خوێندكاری دكتۆرا له به‌شی فه‌لسه‌فه - زانكۆی سۆربۆن، پاریس
پسپۆر له / فه‌لسه‌فه‌ی - كۆمه‌ڵناسی
ژان سهڵیم، ئه‌و فه‌یله‌سوفه فهرنسیهیه به‌رپرسی به‌شی فه‌لسه‌فه‌یه له زانكۆی سۆربۆن پاریس یه‌ك، چه‌ندان به‌رهه‌می له‌سه‌ر (خوێندنه‌وه‌ی بیری ماركسیزم له‌سه‌ده‌كانی بیست و بیست یه‌ك دا هه‌یه، له‌گه‌ڵ كتێبه‌كانی تری به‌ناوی (به‌خته‌وه‌ری و هونه‌ری به‌خته‌وه‌ری بوون له بارودۆخێكی دژوار‌دا، فه‌لسه‌فه‌ی مۆباسان، ئازادی و فه‌لسه‌فه، ده‌ستنوسه‌كانی 1844. . . . . هتد)، له‌م نوسینه‌مدا تیشك ده‌خه‌مه سه‌ر كتێبێكی "ژان سهڵیم " به ناوی " هه‌ڵبژاردن، ته‌ڵه‌یه‌ك بۆ گه‌مژه‌كان؟ ئه‌ی چی بۆ دیموكراسیه‌ت دمێنیتهوه؟ كه له‌ساڵی 2012 "پاریس، فلاماریون" چاپكراوه
ئه‌م كتێبه به‌ڵگه نامه‌یه‌كی به‌هێز بۆ شیكردنه‌وه‌ی گه‌مه‌كانی هه‌ڵبژاردن، هه‌رچه‌نده ئه‌م گه‌مه‌یه "گهوچاندنێكی كۆنه " به‌ڵام به‌رده‌وام ج له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه یان هاوڵاتیان یان ئۆپۆزسیۆنه‌وه بێت پارێزگاری لی ده‌كرێت، سه‌لێم ده‌لێت هه‌رچه‌نده تاك به هۆی ئه‌و گه‌مه‌یه‌وه دووچاری نا ئومێدی و گهوچاندنیش بوونته‌وه، به‌ڵام "هه‌موویان به‌و زووڕنایه هه‌ڵده‌په‌رن"!!!!!!!!
نوسه‌ر له‌م كتێبه‌یدا ڕه‌خنه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌گرێت و ناوی لی ده‌نێت " سێركی هه‌ڵبژاردن" لێره‌دا ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌خاته چواچێوه‌ی نمایشكردنێكی سێركی. له‌هه‌مووشیان سه‌یرتر به‌لای سهلێمه ئه‌وه‌یه كه ناوی لی ده‌نێن "نوێنه‌ر" نوێنه‌رێك كه له‌سه‌ر شانی خه‌ڵكانیكی تر به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت و خۆشگوزه‌ران ده‌بێت " سه‌لێم پی وایه له هه‌ڵبژاردندا دوو ئه‌كته‌ر رۆڵ ده‌بینن یه‌كێكیان "ده‌نگده‌ر" ئه‌وه‌ی تریان "كاندیده" تۆ سه‌یری ئه‌و نمایشكردنه بكه!!!
*كاندید به ده‌نگده‌ر ده‌لێت:_ له پێناو خۆشگوزه‌رانی تۆ له پێناو به‌خته‌وه‌ری تۆ ده‌نگ به منبدهن، من ژیانتان خۆش ئه‌كه‌م له پێناو خهزمهتكردن به ئێو خۆم كاندید كرووه؟
تۆ سه‌یری ئه‌و رسته‌یه بكه‌ن، "ده‌نگده‌ر ئه‌گه‌ر وا تی بگات به‌خته‌وه‌ریی و خۆشگوزه‌رانی خۆی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و تاكه ده‌بینیت"، به‌لای سهلێمه ئه‌وا وه‌همێكی گهوهرییه، چونكه ئه‌وه نه‌ك ده‌نگده‌ره كه پێگه‌ی زیاتر ده‌بێت له كۆمه‌ڵگه‌و تیشكی زیاتر له‌سه‌ر ده‌بێت و خۆشگوزه‌رانی تر ده‌بێت و ژیانی باشتر ده‌بێت، به‌ڵكو ئه‌وا كاندیدی بروایه‌وه ده‌كه‌وێته ئه‌و دۆخه‌وه!!!!! به‌لا ژان سه‌لێم ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن ته‌نیا بۆ به ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات و خۆشگوزه‌رانی كردنی یه‌ك تاك بێ، ئه‌ی چی بۆ دیموكراسیه‌ت ده‌مێنیته‌وه؟
ئه‌م شیكردنه‌وانه‌ی سه‌لێم له ژێر رۆشنایی بیربۆچوونه‌كانی (ئه‌لیكس تۆكفیل) كه ده‌لێت " ئه‌گه‌ر دهنگددهر وا تێ بگات ئه‌و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و گهرنتیه بۆ خۆشگوزه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری ئه‌و ئه‌وا بێگومان له خه‌یاڵ و وه‌همێكی گهورها ده‌ژیت"
لێره‌دا بۆمان روون ده‌بێته‌وه، ده‌نگده‌ر دووجار ده‌كه‌وێته ناو ته‌ڵه‌وه جارێكیان له‌رووی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی یه ئه‌وكاته‌ی كه كاندید پی ده‌لێت "من ده‌بمه سه‌رچاوه‌ی بهختهوهرییهكانت و هێنانه‌دی ئامانجه‌كانت " بی ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ر ئاگادار بی له‌وه‌ی كه ئه‌وه "ئه‌وه ده‌بێته سهچاوهری هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی كاندید" ئه‌وا كاندیدی برواوه له‌رووی ئابوورییه‌وه گوزه‌رانێكی باشتری ده‌بێت و له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی باشتری ده‌بێت.
جارێكی تر كه ده‌كه‌وێته ناو ته‌ڵه‌وه ئه‌ویش له‌رووی سیاسیه، ئه‌و چاوه‌ڕی دیموكراسیه‌تێكی زیاتر و ئازادیی و شه‌فافیه‌ت و ئارامی و هێمنایهتیهكی زیاتر ده‌كات، كه‌جی ده‌كه‌ونه دۆخێكی ته‌واو پێچه‌وانه، دۆخێكی نائومێدی.
سه‌لێم پیوایه ئه‌مرۆ زیاتر له دوێنی رۆژ له دوای رۆژ تاك به ده‌ست گووتاری سیاسیه‌كان درۆ و ناراستگۆیهكانیان ماندووتر ده‌بن، هه‌ر بۆ زیاتر پشتڕاستكردنه‌وه‌ی قسه‌كانی نموونه به چێرۆكی "
) L'Endormeuse (
له نوسینی "موباسان" له‌ساڵی 1889 له پاریس چاپكراوه له‌گه‌ڵ "ڕونوریه جابرییل ریكویتی"
ناسراو به "ئهلكونت دی میرابو" ده‌هێنێته‌وه. (9 مارس 1749 - 2 ڕبریل 1791
هه‌روه‌ها ژان سه‌لێم نمونه‌ی چه‌ند هه‌ڵبژاردنێك له‌و كتێبه‌یدا ده‌هێنێته‌وه، كه بوونه‌ته جێگای نا ئومێدی و شه‌رمه‌زاری بۆ كۆمه‌ڵ، سه‌ڕه‌رایی ئه‌وه ئه‌و پی وایه ده‌بی ئاگاداری ده‌رهاوێشته‌كانی دیموكراسیه‌ت بین. له‌وه‌ی مه‌رج نیه هه‌موو كات خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنه‌كانیاندا راست و له‌سه‌ر هه‌ق بن، له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا له‌و دۆخانه په‌شیمانی به‌دوا دێت، له‌وانه هه‌ڵبژاردنی (هتلر) به راوێژكاری ئه‌لمانیا له مارس و ئه‌پریل له ساڵی 1932، هتلر به كۆده‌تای سه‌ربازی نه‌گه‌یشته ده‌سه‌ڵات، ئه‌و له رێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه كه 2، 750، 000 ده‌نگی هێنا كه ده‌كاته 37، 35% ده‌نگه‌كان، كه‌واته به ده‌نگی زۆرینه ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرت، ده‌پرسێت ئایه ئه‌مه لێدانی دیموكراسیه‌ت نیه كوا دیموكراسیه‌ت، ده‌رئه‌نجامی ده‌سه‌ڵاتی هتلر چی بوو (شه‌ڕو ماڵوێرای كوشتن و كاولكاری، ڕه‌گه‌زپه‌رستی، جوله‌كه سوتاندن و دیكتاتۆریه‌ت فاشیزم) به‌واتایه كه زۆرینه فاشیزمی هێنایه ده‌سه‌ڵات، له‌هه‌مووی سه‌یرتر و لاوازتر به‌كارهێنانی زاراوه‌ی "نوێنه‌ری گه‌له" بۆ ئه‌مانه، بۆیه ده‌توانین بلێن "مه‌رج نیه هه‌موو كات زۆرینه له‌سه‌ر هه‌ق و راست بن له هه‌ڵبژاردنه‌كانیان " باشترین نموونه له‌عێراقیش "نوری مالكی" له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2006 --- 2009
.
له كۆتایدا تاك ده‌كه‌وێته ناو دۆخێكی دووالیزم ه‌وه له‌وه‌ی له‌لایه‌ك گاڵته به ڕه‌وشه‌كه ده‌كات و به (سخریه) یه ده‌زانێت، له‌لایه‌كی تره‌وه به‌شداری پرۆسه‌كه ده‌كات، ئه‌م دووالیزمیه له ده‌نگ نه‌دان یان به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان، یان ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ده‌نگدان و به‌جی هێشتنی گۆره‌پان له‌و دۆخه‌دا، كلیلی بیركردنه‌وه‌كانی مرۆڤ داده‌خات كه ئه‌مه بنچینه‌یه بۆكۆتایی شارستانیه‌ته.