یەکێتی بەم هەڵسوکەوتانە کە دەیکات کەلێنێکی گەورە دەخاتە مەڵی کورد و کوردستان و هەڵوێستی سیاسی کوردەوە، مەکتبی سیاسی لەوە دەچێ بیریان چۆتەوە کە حکومەتی هەرێم هەیە،وە مەرجەعیەتی کورد لە ناوعێراقد نەک پارتە سیاسیەکانە، بەڵکو حکومەتی هەرێمە، درزەکانی ناو خۆیانی و کێشەکانی ناویەکێتیی وای کردووە کە بەرژەوەندی کوردو کوردستان بکەنە مەلەفێکی مردو، بە هەموو شێوەیەک دەیانەوێ پیشانی کوردو کوردستان بدەن کە یەکێتیی بەرز ترە لە پارتی وە هەوڵدەدات کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغداد چارەسەر بکات و ئەو موچەیەی کە خۆیان داوای بڕینیان کرد ، ئێستا بە پێشنیاری وە بە پشتیوانی مالیکی هەوڵبدرێ بگەرێنرێتەوە. یەکێتیی نەیتوانیەوە خوێندنەوەیەکی بابەتی بکات بۆ کوردستان، ئەوەش هۆکارەکەی دیارە، هەمیشە خۆیان بە سەردەست دەزانن ، بەم شێوەیە ماڵ وێرانی و نەهامەتیان دروست کردووە بۆ کورد نزۆکیان هێناوە بۆ حکومەتی کوردی، هەمیشە خەریکی جاوه جاو و دڵهکوتێ و شپرزهیی بههانه هێنانهو تۆغ کردنەوەی قینەکانن و دروست بوونی گومانن نەک بەرامبەر پارتی، بەڵکو بەرامبەر ئەندامانی مەکتەبی سیاسی لەناو خۆیاندا،چەند جارێ بەبێ ئاگاداری حکومەتی هەرێم زیارەتی بەغداد دەکەن بە پێشنیاری ئێران،ئیتر بۆچی پارتی تاوان بار دەکەن لەبەر پەیوەندیەکانیان لەگەڵ تورکیادا!!! مەلا بەختیار بو بە نەخۆشیەکی کوشندە بۆ یەکێتیی و بۆ کوردستان، کەسایەتیەکی ڕادیکالی و ماوی و کە تەنها ڕق و کینە و دانانی پلانی ڕەش و خۆ دەرخستن و خۆ پیشان دان پیشەیەتی، هەموو یەکێتیەکانی ئەوروپا داوای لابردنی ئەم زاتە دەکەن، پاش ئەوەی کە هەموو نوێنەرایەتیەکانی یەکێتیی لە ئەوروپا گۆڕی کەسایەتی نوێ دانا ، کە هەموو بە گشتی فاشل و نەخۆش دەروون و بێ پلە و مەکروهن، تەنها بۆ موچەکانیان ماونەتەوە.دەربارەی ئەم هەنگاوە زۆر جار کوردەکان لە ئەوروپا نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە، بەڵام بێ سود بوو، باشە مەلا باختیار جەنابت باسی دیمۆکراسی و ئازادی دەکەیت، باشە کەدەزانی ئەم هەموو یەکێتیە لە ئەوروپا دەژ بە تۆن و کردارەکانتن، بۆ هەڵوێستێکت نابێ؟؟ ئەتمۆسفێرایەکی دڕ دۆنگی و پەشێوی و ناڕۆشنانەت دروست کردووە لە ناو یەکێتیدا، هەر لەم ڕوانگەیەوە دەستت کردوو بە تێکدانی یەک ڕیزی کوردو هەڵوێستی ناڕوا و دورست کردنی پردێکی خوارو خێچ لەگەڵ بەغداد دا، خۆتان پرسیار بەکەن لە خۆتان کە چیتان دەوێت لە کورد، لە پارتە سیاسیە کوردستانیەکان ،وە چیتان دەوێ لە خۆتان؟؟؟ بفەرموون ئەگەر یەکێتیی بەرژەوەندی کوردی بویستایە ، بە پێی ئامانجەکانی هەڵبژاردن ،دەبوایە پارێزگاری سلێمانی بۆ گۆڕان بوایە، بەڵام تاکو ئێستا ئەو شارە بەسەزمانە لە ژێر دەستی هەولێری و خانەقیندا دەناڵینێ و توشی حاڵەتێکی ساردبونەوە و نەخۆشی بووە، ئیتر ئێوە چیتان دەوێت لەگەڵ بەغداد و چی دەتوانن چارەسەر بکەن؟ ئەم مەلەفە ئەمریکیەکان وڵاتانی ئەوروپاش باش دەزانن، کە ئەم جۆرە کردەوانە حکومەتی کوردی بێ هێزدەکات و نەخۆشیەکانتان زیاتر دەبێت، جەماوەری کوردستانیش زیاتر لێتان زیور دەبێت، بەم کردەوانە کوردستانتان سوتما کرد و کۆمەڵگای کوردی توشی پڕجەنگاڵی وگرێ کووێرە بووە بە دەستانەوە، بە هیچ جۆرێ ئێوە هەست ناکەن کە یاری دەکەن بە هەستی نەتەوایەتی کورد؟ لە لایەکەوە کۆسرەت دەڵێ دەبێت لیژنەیەک پێک بهێنت بۆ چاکسازی، لە لایەکەوە شاناز ئیبراهیم دەڵی موچەکانی دەداتەوە، بە مانایەکی تر دانی پێدا ناوە کە موچەی وەرگرتووە، کە لەپێش مانگێکدا ڕایگەیاند هیچی وەرنەگرتووە، با کۆسرەت رەسول بە مەلا بەختیار بڵی بفەرموو ئەو کێشانەی کە لەناو یەکێتیەکانی ئەوروپادا دروستت کردووە، با چارەسەری بکات بە پێی ڕینمایەکانی ناوخۆ، نەک بە پێی مەحسوبیەت و مەنسوبیەت، بەڵام مخابن، وە هەزار جار مخابن بۆ یەکێتیی کە وای لێهات.کێشەی یەکێتیی لە بنەڕەتدا کێشەی کوردو کوردستان نەتەوایەتی نیە، بەڵکو کێشەی پلە پایەو پارە و، تەیارەی هەلیکۆپتەر و، چەکی قورسە، هەر بەم شێوەیە هەموو ئەندامان و سەرکردەکانیان ئەزمونی ژیانیان فێل و تەڵەکە و درۆیە بەدرێژای 25 ساڵ وە هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە کەسانی درۆزن ودڵگەمار ،ناڕاستی ودڵگەماریە، ئەم باردۆخە پاڵی ناوە بە زۆرینەوە کەسانەوە کە بەرەوە بیرۆکەی سێهەم بڕۆن بەڕێوە، کە لە داهاتویەکی نزیکدا دەیبینین.