بۆکوێ ئەڕۆیت
هێشتا ئەو نەگەڕاوەتەوە
بۆ کوێ ئەڕۆیت پاییز!
تۆ شاهیدی بەڵێنی هاتنەوەی ئەو بوویت
بۆ کوێ ئەرۆی
هێشتا من دەست نوێژ بە ئاوی چاوەڕوانی ئەو دەگرم و
خودای هاتنەوەی ئەو دەپەرستم
هێشتا من لەسەر ڕۆژە هەڵوەریوەکانم بەبێئەو
کرنۆشی پێشوازی بۆ کاتی دەرکەوتنی دەبەم
هێشتا لە پشوودایە
خۆر هەڵاتنی بەیانیانی من
لە خەوێکی قوڵدایە
مانگ لەشەوە پر پر مەنفاکانمدا
بەبێ ئەو
مەڕۆ پاییز مەڕۆ تۆ
خۆت شاهیدی بەڵێنیدا
هەموو خەندە هەڵوەریوەکانم
بەدەستی هاتنەوەی خربکاتەوە
بەلێنیدا بەرلەوەی تۆ بڕۆی دەستم بگرێت و
کراسی نوور بکاتە بەرم
مانگی خەوتووم بێدار بکاتەوە و خۆر لەسەر سەرم
دابگیرسێنێت
تۆ شاهیدی بەڵینیدا پێش ڕۆیشتنی تۆ
بە جەنگەڵی خەمەکانمدا
داببارێت
هەتا ئەبەد ئاگری دووری دابمرکێنێ و
نەرم نەرم لەگەڵ هەموو پەریشانیەکانم لەئامێزم بگرێت و
گەرم گەرم بمسوتێنێت دۆزەخی تەنیایم
توند بمنوسێنت بەسینەی خۆیەوە
هەتا بەهەشتی یەقین،
مەرۆ پاییز هێشتا نەگەراوەتەوە ئەو هێشتا چاوەڕوانمە
من!
دەترسم تۆ بڕۆیت و تا ئەبەد من بەدیار ڕێڕەوی شکاوی شەمەندنەفەری هاتنەوەی ئومێدم دابنیشم و
ئەو هەر نەیەت
دەترسم پیر پیر بن ئارەزووەکانم
تا چەند یەڵدایهکیتر چاوەڕوانبم و
ئەو هەر نەیەت.
سهرهتای پاییزی 2013
ئەفسانە سروش
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.