له‌دووره‌وه‌ بۆ ژنه‌کان ده‌ڕوانم ... دڵـــی ڕۆژهــه‌ڵات

له‌دووره‌وه‌ بۆ ژنه‌کان ده‌ڕوانم ... دڵـــی ڕۆژهــه‌ڵات

چیم بینی

نیشتمان وا له‌سه‌ر هه‌ور و

له‌ژێر پێی ئه‌واندا

باران ده‌بارێنێ،

زه‌وی پڕ ده‌کات له‌خۆی و نه‌ستی ئه‌وان و

ژێر پێیان ته‌ڕ ته‌ڕ ده‌کات

به‌فرمێسکی خۆی.

هه‌موو ته‌ڕی ئه‌وان

به‌ کزه‌بایه‌ك ده‌بێته‌

پارچه‌یه‌ك له‌ سه‌هۆڵ و

گه‌رمی ئه‌وان سارد ده‌کاته‌وه‌

و

ژنه‌کان ده‌کات به‌ پارچه‌یه‌ك له‌ میهر و

ده‌ریایه‌ك له‌ شه‌پۆل و

ئاسمانێکی نه‌وڕه‌س ئاسا

له‌داێک ده‌بێ.

له‌گه‌ڵ وه‌رینی په‌ڕه‌ی گوڵێكدا

خه‌می ئێمه‌ی ژنیش له‌ دایك ده‌بێ و

له‌گه‌ڵ فرمێسکی هه‌وردا

خه‌می منی ژن ئاساش

ده‌وه‌رێ.

له‌ تاریکی شه‌ودا

مۆمی ژنبوون و

که‌رۆژی رووناکیکشدا

گڵۆپی ژنبوون

داده‌گیرسێ.

دوای زریکه‌ی خه‌ڵوه‌تی ژنێ

له‌ باوه‌شی نه‌گریسدا

دوای فرمیشکی

هه‌واری پر ده‌کات له‌بۆن و

دڕك ون ده‌بێ و

هه‌ور داده‌کات له‌فرمێسکی خۆی تا نیشتمانی ژن بشواته‌وه‌.

ژن نانی خه‌مه و

به‌رگی هه‌ژاری ئه‌دگاری داپۆشیون و

سكپڕن به‌ئازار.

هۆ ژنه‌ ده‌م وشکه‌که‌

له‌پێش حه‌وا و ئاده‌م

به‌رگی ئازار و

خه‌م

دابنێ،

تا تێبگه‌ن

دوای ئه‌وان ڕه‌گه‌زی تۆ

چۆن پڕ بووه‌

له‌کوشتن،

ڕه‌گه‌زی تۆ چۆن پڕبووه‌

له‌شه‌نگال و کۆبانێ و هه‌ڵه‌بجه‌

چۆن ڕه‌نگیان کاڵ بۆته‌وه‌.

له‌ئاسمانی من و تۆدا

نه‌ره‌سه‌کان

پۆل پۆل ده‌وه‌رن به‌سه‌ر کێڵگه‌ی پڕ له‌بزمار ئاسا.

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

Related Articles