ئامه‌د کاوه گه‌رمیانی، غه‌مگینترین چیرۆکی ساڵی 2013ی هه‌رێمێکه تاوان به بێ سزا به‌لاماندا تێده‌په‌ڕێت. ئامه‌د ناوێک به‌ر له‌وه‌ی له دایک بێت، که‌سێکی ناوداربوو، هه‌زاران دایک‌و باوک‌و کچ و کوڕانی کوردستان، ده‌یانویست بزانن خانه‌واده‌که‌ی کام ناوه‌ی بۆ هه‌ڵده‌بژێن؟
یه‌ک شه‌ممه‌ی رابردویش کاتێک له نه‌خۆشخانه چاوی کرده‌وه ئه‌ستێره‌ی میدیاکان بوو، راپۆرت‌و هه‌واڵ‌و په‌خشی راسته‌وخۆی بۆ ته‌رخان کرا. ئێستاش ئاماه‌کاری ده‌کرێت بۆ فیلمێکی دیکۆمێنتاری، که ئه‌و پاڵه‌وانه‌که‌یه‌تی.
کاوه به‌ر له‌وه‌ی له باوه‌شی دایکی دوا هه‌ناسه‌کانی ژیان هه‌ڵمژێت، ئاره‌زوی ئه‌وه‌ی ده‌کرد کوڕه‌که‌ی ناو بنێت: ئامه‌د، ده‌ستی ره‌شی بکوژان نه‌یانهێشت کاوه کوڕه تاقانه‌که‌ی ببینێت.
(ئامه‌د) بۆ باوکی خه‌ونێک بوو به پانتایی ئازادی، به‌ڵام شه‌ڕه‌نگێزان خه‌ونه‌که‌یان لێکرد به مۆته‌که. نه‌یانهێشت کاوه به ده‌سته‌کانی خۆی شیرینی و چوکلێت زه‌رده‌خه‌نه به‌سه‌ر خزم‌و قه‌ومدا بگێرێت. مۆته‌که‌ی مه‌رگ نه‌یهێشت کاوه گه‌رمیانی بۆنی جگه‌رگۆشه‌که‌ی بکات‌و بلێت : وای کوڕم قه‌باره‌ی نانێکت هه‌یه و هه‌موو ژیانی منت داگیر کرد.
ده‌بوو کاوه چی بکات تا جگه‌رگۆشه‌که‌ی له باوه‌ش بگرێت، ده‌بو کام راپۆرته ؟کام هه‌واڵه دوا بخات؟ تا زه‌نگی کاتژمێری تاوان له‌به‌ر ده‌رگای ماڵه‌که‌ی لێنه‌دات. ده‌بوو کاوه چی بکات تا ژیان بباته‌وه و ئه‌مڕۆ له‌به‌ر نه‌خۆشخانه گوێی له دایکی بێت که پێی بڵێت: پیرۆزه کوڕتان بوو. ئه‌ویش پڕ به گه‌روی هاوار بکات : دایه ناوی ده‌نێم ئئئئئئئئئئئئامه‌د.
له‌دایکبونی ئامه‌د، مه‌رگی ئه‌و ویژدانه‌یه که له ژیاندا ئیفلاسیکرد‌و په‌نای بۆ زه‌بروزه‌نگ برد. ده‌بێت چه‌ند روبارو چه‌ند ده‌ریامان بوێت تا ویژدانی بازرگانانی جه‌نگی پێ پاکبکه‌ینه‌وه. چه‌ند راپۆرت‌و چه‌ند هه‌واڵمان پێویست بێت تا (ئاماد)ه‌کانی تر له‌باوه‌شی نازی دایک‌و باوکیان گه‌وره بێت. چه‌ند خۆپیشاندان‌و چه‌ند به‌یاننامه‌و چه‌ن پرۆتستۆمان ده‌وێت تا (کاوه)ه‌کانی وڵات گوێیان له ده‌نگی جگه‌رگۆشه‌کانیان بێت بۆنی مناڵه‌کانیان بکه‌ن کاتێک دێنه ئه‌م دونیایه.
ئامه‌د پێویستی به مه‌ره‌که‌بی پێنوسه‌که‌ی کاوه نییه تا مێژوی غه‌در بنوسێته‌وه، بۆ ئه‌و فرمێسکه‌کانی دایکی به‌سن، به‌شی ئه‌وه ده‌کات سه‌رتاپی چیرۆکی غه‌دری ئه‌و نیشتمانه بنوسێته‌وه. غه‌درێک نه شه‌پۆله‌کانی روباری سیروان ده‌یسڕێته‌وه نه بروسکه‌ی ماته‌مینی سیاسه‌تمه‌دار و چینی ده‌سه‌ڵاتدار.
ئامه‌د پێویستی به لاپه‌ڕه نه‌ماوه تا رۆمانی "تاوان" و ئاماده‌نه‌بونی "سزا" بنوسێته‌وه، شه‌قام و کۆڵانه‌کانی که‌لار لاپه‌ڕه‌ن‌و هه‌موو ده‌رگای ماڵێک شاهێدی بۆ ئه‌ده‌ن، که ئه‌و له‌سه‌رده‌می پیلان‌و سه‌رده‌می تاوان‌و سه‌رده‌می غه‌در سه‌رده‌می به‌دبه‌ختی ئازادی له‌دایک بوو.
له‌دایکبونی (ئامه‌د) ی ئومێد بۆ هاوژینی کاوه گه‌رمیانی، هاوکاته له‌گه‌ڵ ئومێدی زۆرینه‌ی هه‌قخوازانی کوردستان که بۆ دۆزینه‌وه‌ی پلان بۆ داڕێژه‌ری ئه‌م کرده‌وه تیرۆریسته‌یه نه‌گریسه، ئومێد بۆ ئاشکرابونی ئه‌و مافیایه‌ی بڕیاری داوه هه‌قی ژیان گه‌نجێکی بوێری ئه‌م نیشتمانه‌مان، بسه‌نێته‌وه.
ئامه‌د له‌دایک بوو، به‌ڵام جارێ بکه‌رانی تیرۆرکردنی (باوکی ئامه‌د) دانیان به‌وه‌دا نه‌ناوه که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کێ؟ بۆ حسابی کێ؟ نه‌یانهێشت کاوه ئاماده‌ی له‌دایکبونی جگه‌رگۆشه‌ی ببینێت.
باشترین دیاری حکومه‌ت‌و ده‌زگای دادوه‌ری ئه‌م وڵاته بۆ خانه‌واده‌ی کاوه گه‌رمیانی رۆژنامه‌نوس وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاری ناخی زۆربه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه‌یه، بۆچی کاوه‌یان تیرۆر کرد؟ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کام مافیا؟