1- به‌خێوكه‌ری منداڵ دایك یان باوك، ته‌نها و ته‌نها ئه‌م دوو كه‌سه له خۆشه‌ویستیان به‌رامبه‌ر به منداڵه‌كانیان بیر ناكه‌نه‌وه و مه‌رج بۆ ئه‌و خۆشه‌ویستییه دانانێن كه منداڵ به‌رامبه‌ر ئه‌م خۆشه‌ویستیه كارێكی ئهتوتۆ ئه‌نجام بدات.
2- زۆر به جوانی مامه‌ڵه له گه‌ڵ منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن و فێریان ده‌كه‌ن كه چۆن به شێوازێكی جوان و دبلۆماتی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بكه‌ن.
3- دایك و باوكی سه‌ركه‌وتوو به جۆرێك سه‌یری منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن كه ئه‌وان شاره‌زان و پرسیان پێ ده‌كه‌ن، بۆ نموونه له پرسێكی زانستیدا پرسیار له منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن و پێكه‌وه سه‌ردانی كتێبخانه‌ی ماڵه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌دوای حه‌قیقه‌ت و راستیدا بگه‌رێن.
4- هه‌ست به دڵنه‌وایی ئه‌ده‌نه مناڵه‌كانیان، ئه‌مه‌ش مناڵ له مه‌ترسییه‌كان ده‌پارێزێت.
5- شێوازی هه‌ره‌شه به‌كار ناهێنن بۆ ئه‌وه‌ی مناڵ به چاوێك سه‌یری دایك و باوك نه‌كان كه هه‌ره‌شه‌ن بۆ سه‌ری.
6- دایك و باوكی سه‌ركه‌وتوو پێویسته هه‌ستیار بن، ئه‌گه‌ر مناڵه‌كانیان دووچاری حاله‌تێك بوونه‌وه، زوو هه‌ستی پێ بكه‌ن به‌ر له‌وه‌ی مناڵه‌كانیان بیدركێنن.
7- له هه‌ر ههڵوێستكدا نابێت دایك و باوكان، بێ ئومێدی بنوێنن، كه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات مناڵه‌كان له هیچ شتێك بێ ئه‌مێد نه‌بن.
8- نابێت باوك له گه‌ڵ دایك له به‌رده‌م مناڵه‌كانی شه‌رو ده‌مه قاڵێ بكات چونكه ئه‌م جۆره هه‌ڵسوكه‌وته منداڵان متمانه‌یان به‌خۆ نامێنێت و هه‌ست به دڵنه‌وایی ناكه‌ن
9- نابێت دایك و باوكان به هه‌مان ئه‌و شێوازه‌ی تیایدا په‌روه‌رده بوون منداڵه‌كانیان ئاراسته‌و په‌روه‌رده بكه‌ن.
10- پێویسته باوك و دایكان فێری مناڵه‌كانیان بكه‌ن كه چۆن رووبه‌رووی كێشه‌و گرفته‌كانی ژیان ده‌بنه‌وه و به‌رگری له خۆیان ده‌كه‌ن.
13-7-2014