چاوه‌ڕی بوین له‌كه‌ركوكه‌وه، یه‌كڕیزیی و یه‌ك ئاسایشی و داموده‌زگایی بون بگوێزینه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و پارچه‌كانی تر. ئه‌مانویست هیچ نه‌بێت له‌خوێندنه‌وه سیاسیی و ده‌لاقه ئابوریی و هه‌واڵگرییه‌كاندا، به‌رچاومان ڕۆشن بێت. به‌ڵام دواجار له‌به‌ر ململانێی شه‌خسی و حزبی تاریكی پێش چاوی گرتین. تائه‌و ئاسته‌ی له‌ترسی ته‌خوین نه‌توانین ڕاستیه‌كه‌ش بگوێزینه‌وه!.
هه‌موو لیسته‌كان، هه‌موو كورده‌كان، پشكی به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی و نه‌ته‌وه‌ییان به‌رامبه‌ر به كه‌ركوك هه‌یه، له‌ئێستادا به‌رپرسیارێتی پرسیاركردنه له‌وه‌ی، باشه بۆچی یه‌كێتی و پارتی نزیكه‌ی (8) ساڵه ڕێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژییان هه‌یه له‌هه‌رێم و، به‌هه‌موو شتی یه‌كتر ئه‌ڵێن (به‌سه‌رچاو)، یه‌كتر ڕه‌ت ناكه‌نه‌وه، كه‌چی له‌كه‌ركوك تاسه‌ر ئێسك له‌گه‌ڵ یه‌ك بردویانه. ؟. ئه‌مه پرسیارێكه كه‌ركوكیه‌كی به‌شمه‌ینه‌ت كه له‌وه‌ته‌ی هه‌یه به‌دوای ئارامی و ژیانێكی شایسته‌یا ئه‌گه‌ری، ڕه‌نگه نه‌توانی سۆراخی بكات. بۆچی له‌سه‌ر پۆسته سیادییه‌كان له‌هه‌رێم (هه‌رچه‌ند كورد ده‌وڵه‌ت نییه تا ووشه‌ی سیادی بۆ به‌كاربێت) . به چه‌قه‌نه‌یه‌ك ڕێك ئه‌كه‌ون. كه‌چی له‌كه‌ركوك ڕێك ناكه‌ون؟.
ئاخر خۆئه‌بێت ڕای گشتی، له‌ونهێنی یه، تێبگه‌ن بۆچی له‌م كاتی پێكهێنانی كابینه‌ی (8) ی حكومه‌تی هه‌رێمدا، كه به‌تایبه‌تی یه‌كێتی پێویستی به‌پارتی هه‌یه، ئیشی لای پارتی یه، كه‌چی یه‌كێتیه‌كان (نه‌فی- نه‌فی) پارتی ئه‌كه‌ن؟. ووریابن (ئێمه باسی سیاسه‌ت ده‌كه‌ین نه‌ك پێوه‌روشتی تر!) . . یه‌كێتی ته‌نها یه‌ك شاری به‌ده‌سته‌وه ماوه تا خۆی پێ هه‌ڵسێنێته‌وه، چۆن ئه‌بێت به‌رچاوی تاریك بێت. كه ئه‌م گۆڵمه‌زه چییه له‌كه‌ركوك. ؟. به‌بڕوای من له (2) خاڵ تێپه‌ر ناكات:
یه‌كه‌م: هیچ له‌و قسه‌یه بێ ماناتر نییه، هاوڵاتیانی سه‌رزه‌مینێك به سیاسییه‌ك بڵێن:" ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی ناوێت!!" خودی پارێزگار به‌ڕێز (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) كه ئه‌ویش سیاسییه‌و حه‌قی خۆیه‌تی خه‌می ئاینده‌ی خۆی بخوات. به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه له‌م شه‌ڕه، بۆمه‌رامی خۆی، به‌دوو شێوه. شێوه‌یه‌كیان ئه‌یه‌وی له‌م گه‌مه‌و هه‌رایه‌دا، یه‌كێتی بكات به‌خودی خۆی و، وا له‌پارتی بكات كه له‌حكومه‌تی نوێی بنكه‌فراواندا، كه‌مترین پۆست بداته یه‌كێتی. به‌ڵكو یه‌كێتی له‌ئاینده‌دا له پۆسته‌گرنگه‌كانی به‌غدا، داوای زیاتر بكات، چونكه له‌هه‌رێم كه‌می پێدراوه، تاله‌وێ خودی (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) ئاینده‌ی خۆی له پۆستی (سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق) یان (جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت) دا ببێنێته‌وه. . سه‌یربكه‌ن (2) ساڵ پێش ئێستا مالكی له‌كه‌ركوك ووتی: خۆم له‌سه‌ر كه‌ركوك به‌كوشت ئه‌ده‌م. . پارێزگاری كه‌ركویش ئه‌یوت: شه‌ره‌فمه‌ندین به‌هاتنت بۆ كه‌ركوك!.
شێوه‌ی دووه‌میش:ئه‌وه‌یه له‌م شه‌ڕه سارده‌دا، پشتگیریی ته‌واوی قاعیده‌ی یه‌كێتی به‌ده‌ستبخات. چونكه ئه‌م براده‌ره ده‌زانی (مام) لێره نییه وه‌ك جاران پشتگیریی ته‌واوی بكات، له‌كۆنگره‌ی (4) ی یه‌كێتیدا، بچێته مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه، جاری پێشوو ده‌یان كه‌س هه‌بوو له‌سه‌ركردایه‌تی ده‌نگی له‌م زیاتر بوو، وه‌ك ئه‌م نه‌چوونه مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه.
دووه‌م:یان ئه‌وه‌تا پارتی و یه‌كێتی، به‌تایبه‌تی پارتی له‌م قه‌زیه‌یه‌دا به‌ئه‌جێنده‌ی ئیقلیمی كارده‌كات، به‌تایبه‌ت توركیا. وه‌له‌م گه‌مه‌یه‌دا پارتی ده‌یه‌وی ڕووبه‌ری سیاسه‌تی خۆی فراوان بكات، كه‌ئه‌مه ستراتیژێكی نوێی پارتییه بۆ هه‌موو ناوچه‌كه‌و، چووه‌ته ناو هاوكێشه ئیقلیمییه‌كانه‌وه یاری ئه‌كات، پارتی ئه‌یه‌وێ نفوسی جه‌ماوه‌ری و ئابوریی خۆی بگه‌یه‌نێته باكورو ڕۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌كه‌ركوكیشه‌وه. جائیتر هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك ده‌گرێته‌به‌ر ئاساییه.
ئینجا له‌كۆتاییدا، ڕووی زارم ده‌كه‌مه‌خه‌ڵك، به‌سه ئیتر كوردایه‌تی بكه‌ن، نه‌ك حزبایه‌تی، به‌سیه‌تی! ئیتر به‌شان و باڵی ئه‌م گورگ و چه‌قه‌ڵانه‌یا هه‌ڵمه ده‌ن، كه‌س نه‌ڵێت كه‌ركوك بوه‌ته به‌هه‌شت و چاوتان پرۆژه‌و شت نابینێت. !.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.