له سه‌ره‌تای ساڵی (2011)، پرۆژه‌یه‌كم به‌ناونیشانی " چۆن ئه‌نفال ببه‌ینه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان" ئاماده‌كرد، پێكهاتبو له: توێژینه‌وه‌یه‌كی (250) لاپه‌ڕه‌یی، له‌سه‌ر ئه‌نفال و جینۆسایدی كورد، نزیكه‌ی (3000) وێنه‌و به‌ڵگه‌نامه، بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراقیشم ده‌ستخست، به‌زمانی عه‌ره‌بی خۆی له نزیكه‌ی (1000) لاپه‌ڕه‌دا ئه‌بینێته‌وه، كه له‌ساڵی (2008) ئه‌نفالی وه‌ك جینۆساید ناساندووه. بێجگه له‌دانپیانان و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق. له‌م پرۆژه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له: كاك دیندار زێباری، گۆران ئه‌دهه‌م قایمقامی هه‌ڵه‌بجه‌و، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار كۆبومه‌وه، هه‌ر خۆشم هه‌موو شته‌كانم له‌بینای په‌رله‌مان ڕاده‌ستی "كه‌مال كه‌ركوكی" سه‌رۆكی ئه‌وسای په‌رله‌مان كرد، بی ئه‌وه‌ی پێم بڵێت ده‌ستت خۆش بێت، وه‌ك گه‌نجێك هه‌وڵێكی باشت داوه، وتی: من پێشوتر وه‌عدم پێداوی له‌م كاره هاوكارت بم، ئێستا ده‌بێت هه‌ڵوه‌سته‌یه له‌سه‌ر ئه‌م قه‌زیه‌یه بكه‌م. !. (وه‌ك بڵێی ئه‌و له باپیری من تێكۆشه‌ر تربوبێت) به‌هه‌رحاڵ دوو ساڵ دوای ئه‌وه بیستمان، بۆچی پارتی نه‌ی ویستووه ئه‌نفال بچێته مه‌حفه‌لی ده‌ولی، گوایه قه‌تڵ و عامی بارزانییه‌كان له‌و هه‌شت قۆناغه‌ی ئه‌نفالدا نه‌بووه.
(22) ساڵه: وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ و كاروباری شه‌هیدان له‌م هه‌رێمه هه‌یه، (22) سانتیم له‌قه‌زیه‌ی ئه‌نفال نه‌چۆته پێش، ته‌نها مووچه‌ی داوه‌و زه‌وی و سولفه‌ش بۆكه‌س وكاری ئه‌نفاله‌كان. ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌نگاوه‌كانی تریان بۆ به‌رخۆركردنی كۆمه‌ڵگه‌یه. نه‌ك وه‌گه‌ڕخستنی. ئاخر قوڕپێوانی ئه‌وێت له ئینته‌رنێت "گۆگڵ" بنوسی "ئه‌نفال" هیچ دۆكۆمینت و توێژینه‌وه‌یه‌كت نه‌داتی، گۆگڵ وه‌ك ئه‌ڵێن سه‌ری هارو ماری ئه‌م كه‌ونه‌ی تیایه بۆچی ئه‌نفالی كوردی تیا نییه؟. بۆچی هۆڵۆكۆستی جوله‌كه‌كان و كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نه‌كان، سربه‌كان، ده‌نگدانه‌وه‌ی جیهانی گه‌وره‌ی هه‌یه، ئه‌نفال نییه‌تی.
به‌پێی ووته‌ی "مۆفه‌ق ڕوبه‌یعی" ڕاوێژكاری ئاسایشی سه‌دام حوسه‌ین، له‌و كاره‌ساته (200000) دووسه‌د هه‌زار كورد له‌ناوچوون، توخوا ئه‌گه‌ر گه‌لێك به‌قه‌د ئه‌ندازه‌ی به‌كتریایه‌ك ئه‌خلاق و مۆراڵی هه‌بێت، له‌دوای كوێركردنه‌وه‌ی دێیه‌كان و كانیاوه‌كانی، له‌دوای وه‌ها زامێكی گه‌وره‌وه، ته‌نها به‌چه‌ند ساڵكی كه‌م به‌رئه‌بنه‌وه گیانی یه‌كترو شه‌ڕی ناوخۆ ئه‌كه‌ن؟. شه‌ڕی ناوخۆی یه‌كێتی و پارتی به‌قه‌د ئه‌نفال و زیاتریش گورچكبڕه. ئه‌مان گوێچكی دیلی یه‌كتریان ئه‌بڕی. ئای خودایه ئه‌مانه چی‌یان كرد!
ئه‌نفال، هه‌ربۆخۆی پرۆژه‌یه‌كه بۆ سه‌ربه‌خۆبونی كورد، به‌س كورد هه‌موو ساڵێك بۆ درۆ‌و خۆبادان و موزایه‌داتی حزبی و ئایدۆلۆژی، چه‌ند سه‌عاتێك یادی ئه‌كه‌نه‌وه‌و ته‌واو، من له‌و پرۆژه‌یه‌دا ویستم (3) كاری گه‌وره‌بكه‌م:
یه‌كه‌م: له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، به‌پاڵپشتی حكومه‌تی عێراقی (ئه‌وكات شیعه‌كان زۆردۆستی كورد بون هه‌مان ئازاریان هه‌بو، ئه‌مانتوانی وه‌به‌رهێنانی سیاسیی تیابكه‌ین) ئه‌م كه‌یسه ببه‌ینه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، بۆئه‌وه‌ی ئه‌نفال و گازبارانی هه‌ڵه‌بجه به‌جینۆساید بناسرێت.
دووه‌م: كه به‌جینۆساید ناسرا، زه‌مانه‌تێك ده‌بێت تاجارێكی تر ئه‌م گه‌له تووشی وه‌ها نه‌هامه‌تیه‌ك نه‌بێته‌وه، هه‌میش نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان چۆن قه‌ره‌بووی دا به‌كوێت، چۆن ئیتاڵیه‌كان داوای لێبوردنیان له‌لیبیه‌كان كرد، ئاوها قه‌ره‌بوو بدرێته كورد، وه داوای لێبوردن بكرێت.
سێهه‌م: ئه‌مویست ئه‌وه ببێته سه‌ره‌تایه‌ك كه ئه‌نفال به داموده‌زگا بكرێت، دوو ناوه‌ندیی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون، له‌سه‌ر ئه‌م پرسه له‌كوردستان هه‌بن. هه‌ی هاوار چۆن ئه‌بێت به‌ڵگه‌نامه‌كانی تایبه‌ت به‌ئه‌نفال بفرۆشێن به‌ئه‌مریكییه‌كان؟ چۆن ده‌بێت حزبه گه‌وره‌و بچوكه‌كان ته‌سفییه‌ی حیسابی یه‌كتری به‌م به‌ڵگه‌نامانه بكه‌ن؟. له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادییه‌وه به‌رپرسانی هه‌رێم (18) تۆن به‌ڵگه‌نامه‌یان ده‌ست كه‌وتووه له‌سه‌ر ئه‌نفال كوا؟ چاوه‌ڕێ ئه‌كه‌ن ته‌له‌ف بكرێن؟ بیسوتێنن؟. ئه‌نفال پرسێكی نیشتمانییه. نه‌ك حزبیی.
له‌كۆتاییدا، به‌باشمزانی ئه‌مساڵ، پێش ئه‌وه‌ی ببێته فه‌وزا له‌یادی ئه‌نفالدا، به‌چه‌ند ڕۆژێك ئه‌م قسانه‌ی خۆمتان پێشكه‌ش بكه‌م.