کاوە گەرمیانی یەکەمان چى بەسەرهات . . ! بەهرۆز جەعفەر

تا بانگەشەى هەڵبژاردن دەستى پێنەکردووەو، پێیان نەوتوین دنەدانى ئەم کەیسە دەستى سیاسی لەپشتەوەیە با قسەى خۆم بکەم.

 پێش هەرشتێک خێزان و خانەوادەى کاوە گەرمیانى قوربانى یەکەم و کۆتایین . بزانن ئێمەى هاوپیشەو هاورێبازى کاوەکەتان، تەنها دوو شتمان مەبەستە، یەکەم: کورد دۆستى، دووەم: مرۆڤدۆستى . جا هەر لایەن و کەسێک تنوکێک لەگەڵ ئەمە ڕێک هاتەوە. من بەپێی پەتى ڕووبەڕووى ئەڕۆم . ئەوەش بزانن هەموو لایەنەکانى کوردستان یەک خام و قوماشن، هەرئەمەیان لێدەر ئەچێت و ئەوەشێتەوە کە لەکوردستان بونى هەیە . بۆیە تکایە کێ خزمەت بەقەزیەى کاوە و کەیسەکەى ئەکات، ڕێ لە فەرامۆش نەکردنى ئەگرێت ڕووبەڕوى بڕۆن، ئەى بۆچى سەرکردەکانى ئۆپۆزسیۆن، بۆ مەرام و مەغزاى ژێر بەژێرى سیاسیی و دارایی خؤيان بەناشەفافى لەگەڵ پارتى و شوێنى کەش دائەنیشن، بۆ ئێوە حەرام بێت ؟. لەبەرئەوەى یاسا نییەو کەیسەکە بەسیاسیی کراوە، کەواتە دەبیت شوین (هەر) بەرزەوەندیەک بكةون بۆ ئاشکراکردنى کەیسەکە، ئەکەر وابیت دەبیت رەخنە لەسیاسەتى بەیەدە بکرین بۆجى لەکەل وەزیرى بەرکرى ئەسەد کۆئەبنەوە ؟. ئاخر ئاشکراکردن و دانبیانانى کەیسى "رفیق حریرى" لەلایەن دادکاى لاهاى نیودەولەتییەوە، بەهەولى بەرزەوەندییە سیاسییەکانى ئیسرائیل و یەکیتى ئەوروباو ئەمریکاو بەشیکى لوبنان و سعودیەوە بوو . خۆ هەموو کەس بیشوتر ئەیزانى حزبولایە. بەلام دادکا سەلماندى و دانى بى دا نا ئەوە موهیم بو. . .

بۆیە تکایە گوێ لەکەس مەگرن، جگە لەمەسارى بەرژوەندییەکانى کەیسەکە نەبێت .

کاوە گەرمیانیەکەمان چى لێهات ؟. چەندین جار وەک ئەوەى قومارێکمان دۆڕاندبێت لە بۆنەکاندا پێیان وتوم: ئەوە مەسەلەى کاوە گەرمیانییەکەتان چى بەسەر هات ؟. ئەمە پەیوەست نییە بەمەرگ و چوونى کاوە گەرمییانییەوە، ئەمە مۆرێکى ناشرینە بەنێوچەوانى هەموو نوسەرو ڕۆژنامەوان و ڕۆشنبیرێکەوە، کەمن دةميكه پێم وایە ئةم جينه وةئاكايه جگە لەهەڵوێستى کۆتایی، هیچ ئەرکێکیان نەماوە، هەموو ڕۆڵە سلبیەکانى خۆیان گێڕاوە . بێدەنگبون، سست بون لەئاستى کەیسەکەى کاوەدا، جارێکى تر شەرعیەتدانە بەو کلتورو سیستەم و دەسەڵاتەى مەرگدۆستەو کۆڵانەو کۆڵان بەدواى هاوڵاتیان و دەنگە دلێرەکانەوەیە، کوشتنى کاوە هەرگیز کوشتنى ئازادیی نەبوو، بەڵکو تیرۆرى ئەو ڕۆحیەتە بوو کەلەهەناوى کۆمەڵى کوردیدا ئازایەتى بەرهەم ئەهێنا، ئەوان هەمیشە ئازایەتى دەکوژن.

" کاوە " ڕۆژ تا ئێوەرەکى شەڕى لەسەر ژیان و قوتى خەڵک کرد، کەچى جگە لەچەند چالاکێکى هەندەران، هەموو ئەوانەى شینى جدییان بۆ کاوە کرد لەپەنجەى دەست تێنەپەڕین، ئەو بەیانییە ئێمە لەسلێمانییەوەو خەڵکى کەش لەهەولێرو کەرکوکەوە گەشتنە کەلار بۆ ناشتنى تەرمەکەى، هێشتا نیوەى کەلار هەر لەخەویش هەڵنەسابون !!. خەڵک کەى هەڵئەسێت ؟.

 

Related Articles