یه‌كه‌م: ئۆپۆزسیۆن و فه‌لسه‌فه‌ی گۆڕان.
ئۆپۆزسیۆنبون، پێش ئه‌وه‌ی به باگكراوهندی فه‌لسه‌فه‌یه‌كی سیاسیی ده‌ست پێبكاو چه‌ند پاكێجێك به‌هه‌ند وهربگربَت، تا به‌ڕێگه‌ی ئاشتی یانه بچێته ده‌سه‌ڵات، بۆخۆی زه‌روره‌تی خواستی گۆڕانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه. ئه‌گه‌ر وانه‌بوایه، سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵگه، سیسته‌می سیاسیی و تاكه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كانیان هه‌میشه پێچه‌وانه ده‌بوو، یان پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رگیز دروست نه‌ئه‌بوو. هه‌قه بپرسین بۆچی له شانشینی سعودییه‌و ئیمارات و قه‌ته‌رو لیبیا‌و عه‌مان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه به‌حزبی ئۆپۆزسیۆن نادرێت؟ له‌واقیعدا ئه‌وه ته‌نها سیسته‌مه‌كه نییه ته‌لبه‌ندێكی دروستكردووه، سیفاتی خودی نۆرمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه، سیاسه‌ت موڵكی هه‌ر كۆمه‌ڵێكه، له‌هه‌رشوێنێك كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك هه‌بون، سیاسه‌ت له‌وێیه. بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت ته‌ندروست بكه‌ین، ئه‌بێت كۆمه‌ڵگه ته‌ندروست بكه‌ین، بۆیه بۆ هه‌رحزبێكی فه‌رمانڕه‌وا یان ئۆپۆزسیۆن كۆی پرۆسه‌كه ئه‌وه‌نییه: چه‌ند تاكێك، گروپێك پێكه‌وه دروست بكه‌ن و له‌ڕێگه‌ی بانگه‌شه‌و به‌رنامه‌یه‌كه‌وه ئیش بكه‌ن بۆ گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات، چونكه ئه‌وسا گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات ته‌نها بۆگه‌یشتنه ده‌سه‌ڵاته‌و هیچی تر.
یۆنانی كۆن، هیچ شتێك نییه لهكهوندا، قسه‌یان له‌سه‌ری نه‌بوبێت، ئه‌وان سیاسه‌تیان داگرته زه‌وی، لای "ئه‌رستۆ" ده‌سه‌ڵات: له (3) به‌ش پێكهاتووه: حكومه‌ت و یاسادان و داوه‌ری. . پاش ماوه‌یه‌كی زۆرتێپهڕی، "مۆنتیسكۆ" قبوڵی كرد كه، سێ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌كی هه‌بن و زیاتریش، به‌و مه‌رجه‌ی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك بهدهسهڵاتێكی تر چاودێریی بكرێت. ئیتر (بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان) له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی (18) ه‌وه. وه‌ك به‌راییترین مه‌رج و ئهلف و بای دیموكراسییه‌ت چه‌سپێنراوه (هێشتا كورد له‌جێی خۆیه‌تی) . له‌دوای ئه‌میش مرۆڤایه‌تی كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریی گه‌وره‌ی بهخوَوه بینی، له‌هه‌ره گرنگترینیان پرسی ڕاوه‌ستانی جیهانه له‌به‌رده‌م ئهداتهكانی مۆدێرنه‌و گڵۆباڵیزه‌یشن (جیهانگه‌رایی) دا. سه‌روه‌ختی به مادیبون و به‌ئامێر و ڕۆبۆتبونی كۆمه‌ڵه ڕاگوزه‌ره‌كان ده‌ستی پێكرد، ئیتر بۆ شوناس و ناسینه‌وه‌ی ی كۆمه‌ڵگه ده‌بێت جارێكی تر یه‌خه‌ی (ئۆگه‌ست كۆنت و دۆركهایم سبنسرو تالكوت و. . . ) بگرینه‌وه، هه‌ریه‌كێكیان به‌جۆرێك باسیان (كۆمه‌ڵگه‌ی ئاڵۆز-مجتمع معقد) كردووه، كه‌چی ئه‌م ئاڵۆزییه‌ی ژیان هه‌و نییه!!.
لێره‌وه، هیوادارم بتوانم وێنه‌یه‌ك بۆ كاری ئۆپۆزسیۆن له‌كۆمه‌ڵی ڕاگوزه‌ردا بكێشم، كۆمه‌ڵ (society) شێوه‌یه‌كه لهبازنهیهك، له‌ناو ئه‌م بازنه‌یه‌دا ده‌یان بازنه‌ی بچوكتر هه‌ن، ئاماژه‌ن به ستراكچه‌ر (بونیاد) و خانهپێكهێنهرهكانی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، له‌وانه (په‌روه‌رده-ئاسایش به‌هه‌موو ڕه‌هه‌ندو ئاسته‌كانییه‌وه – ته‌ندروستی- ئابوریی- كلتوریی- میدیا بهههمووئامرازهكانییهوه- به‌هه‌موو لقه‌كانییه‌وه له‌ئاین و هونه‌رو ئه‌ده‌ب و مێژوو جوگرافیا) . هه‌ریه‌ك له‌م بابه‌ت و خانانه په‌یوه‌ندییه‌كی پێكهوهگرێدراوو ته‌واوكه‌ر (متكامل) یان پێكه‌وه هه‌یه، هه‌ركاتێك په‌یوه‌ندیی و ڕایه‌ڵه‌كانی نێوان ئه‌م خانانه‌ی نێو بازنه‌كه نه‌مان، كۆمه‌ڵگه نامێنێت. به‌ره‌و سستی و به‌رخۆری و به‌ركاربه‌ر (مستهلك) ی ئه‌چێت. كۆمه‌ڵێكی نه‌خۆش سیاسه‌تێكی نه‌خۆش و تاكێكی نه‌خۆش و هه‌موو شتێكی نه‌خۆش ده‌خاته بازاڕه‌وه. فه‌لسه‌فه‌و حه‌تمیه‌تی هاتنه دونیای ئۆپۆزسیۆن لێره‌وه ده‌رئه‌كه‌وێت، فه‌لسه‌فه واتا حه‌زكردن به دانایی، له‌ڕێگه‌ی هه‌میشه گه‌ڕان، پرسیار‌و گومان دروستكردنه‌وه، هه‌میشه نه‌وه‌ستان له‌خاڵێكدا، به‌پێچه‌وانه‌ی ئاین كهلهخاڵێكدا ده‌توه‌ستێنێت وگومان و پرسیاری تیانییه. دانایی و حیكمه‌تی ئۆپۆزسیۆنێك له‌نێو ئه‌و بازنه‌ی سه‌ره‌وه‌دا كه‌پڕه له‌خانه‌ی پێكهێنه‌ر، ئه‌وه‌یه، كه‌له (3) لای بازنه‌كه‌وه، زۆرترین به‌شی كۆمه‌ڵگه داگیر ئه‌كات، ئه‌یخاته نێو چوارچێوه‌كانی خۆیه‌وه و ئیشی له‌سه‌ر ئه‌كا.
لایه‌كیان: دیسپیلین و كۆكردنه‌وه‌و وهگهڕخستی ئه‌و ئامرازانه‌یه كهدهیگهیهنن به‌ده‌سه‌ڵات، وه‌كو (ڕاگه‌یاندن و خۆسازدان بۆ شه‌ڕێكی ده‌رونی- ئه‌وهۆكارانه‌ی به‌باشترین شێوه جه‌ماوه‌ر ئیغرا ده‌كه‌ن) .
لایه‌كی دی، ئاگاییه له‌وه‌ی چی له‌م جیهانه‌ی ئه‌مڕۆماندا ده‌گوزه‌رێت؟. كامه هۆكاری ده‌ره‌كی سیاسیی هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵ (بازنه‌كه) ی ئێمه؟. ئێمه چۆن ده‌توانین بریار دروست بكه‌ین (كیف یێنع قرار) . كێ بڕیاره‌كان دروست ده‌كات (من یێنع قرار) . تیۆری (د‌یڤید استن) به‌تێگه‌یشتن لهخواستهكانی خه‌ڵك فلته‌ری یه‌كه‌م (چونه‌ناو-مدخلات-input) و ئه‌وسا جێبه‌جێكردنی خواسته‌كان. ئینجا فلته‌ری سێهه‌م (مخرجات-output) ئه‌وه‌یه كهدهیبینین، ئه‌وه‌شی كهبهكهڵك نایه‌ت و ناڕه‌زایی دروسته‌كات، سه‌رله‌نوێ دهیگهڕینێتهوه (feed back) بۆ فلته‌ری یه‌كه‌م هه‌تا ته‌ته‌ڵه‌ی بكه‌نه‌وه، بۆ سیاسه‌تێكی گونجاوتر له‌ئاینده‌دا. واته ئۆپۆزسیۆن ئه‌م هاوكێشه‌ی دروستكردنی بڕیار‌و سیاسه‌ته‌ش چاودێریی ئه‌كا؟.
به‌لای سێهه‌م:ئۆپۆزسیۆن ئیش له‌سه‌ر گۆڕانێكی ڕیشه‌یی ئه‌كات، به‌بێ سازدانی گۆڕانێكی ڕیشه‌یی ئۆپۆزسیۆن، ئۆپۆزسیۆنێكی ناكامڵه، ته‌نها له‌پێناو گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات له‌ڕێگه‌ی ڕه‌خنه‌گرتن و هاژوهوژێكی تاكتیكییه‌وه، پرس و چه‌مكی ئۆپۆزسیۆنیان لێكداته‌وه.
دووه‌م: ڕێككه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی.
ده‌سته‌واژه‌ی "له‌مه‌ولا چه‌ك و پاره به‌ده‌ست گۆڕانه". . له‌زاری سه‌ركرده‌یه‌كی بزوتنه‌وه‌كه‌وه، كۆتا ئاماژه‌یه به‌وه‌ی ئێمه له‌كۆمه‌ڵی كوردیدا گۆڕانێكی ڕیشه‌یی نابینین له‌سایه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه، ئه‌وه‌نه‌بێت كه‌چه‌ند وه‌زاره‌تێك یان خانه‌یه‌كی كۆمه‌ڵگه بۆماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌ستكاریی ده‌كرێن، بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست بۆ شۆڕشه گه‌وره‌كه ببه‌ین، كه دیاریكردنی ناسنامه‌ی مرۆیی و نه‌ته‌وه‌یی و جوگرافیی كورده. كه گۆڕینی مێنتاڵیه‌ت و شێوازی دیدوبۆچونی تاكه‌كانه. كام سه‌ركرده‌و سیاسیی كورد به‌ڕاشكاویی باسی لهكوردستانیهتی موسڵ كردووه؟ (جه‌وهه‌رنامیق به‌كتێبێك باسی له‌ویلایه‌تی موسڵ كردووه) . ؟. به ڕوئیای ئۆپۆزسیۆن تاكوێ كوردستانه؟. لای ئه‌وان ناسیۆنالیزم چییه؟. پیشه‌سازیی بون چییه؟. مه‌رجه‌كانی چین؟. ئایدۆلۆژیایان چییه، بۆ دیاریكردنی ڕێبازی سیاسیی و بیركردنه‌وه‌یان، ده‌ره‌وه‌ی خۆیان چۆن بیانناسن و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن؟. ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن وه‌ڵامی ئه‌مانه ناداته‌وه كه‌واته هیچ فه‌لسه‌فه‌یه‌كی سیاسیی چییه‌تی و بونیه‌تی ئه‌وان ناسهلمێێنی، ته‌نها كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكن له‌ڕابردوو ئێستاشدا به‌شێكن له‌و نۆرمه نه‌گۆڕو خێڵه‌كی و پۆپۆڵیستیهی كه‌هه‌یه، ده‌یانه‌وی ده‌سه‌ڵاتی پتریان هه‌بێت، به‌ساده‌یی گۆڕان و پارتی و یه‌كێتی و لایه‌نه ئیسلامییه‌كان جیاوازن یان ناكۆكن یا له‌یه‌ك ئه‌چن؟. تۆبڵێی ناكۆكییه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌بێت، ئه‌میان داوای ده‌وڵه‌تی كوردی و، ئه‌ویان داوای كۆنفیدراڵی بكا؟. ئه‌میان بڵێت ئێستا باشه كه‌ركوك بگه‌ڕێته‌وه‌و ئه‌ویان بڵێت ده‌ساڵی كه!!!. ئه‌گه‌ر مه‌رامیان تهسقیفكردنی خه‌ڵكه بۆچی كه‌س شه‌ڕ له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی ناكا؟. كه‌ی وه‌زیفه‌ی پیاوی ڕۆشنبیر ئه‌وه‌بو شوێن كۆمه‌ڵێك پیاوی شاخاوی و پیاوكوژ بكه‌وێت تا بیگۆڕێت، ئه‌گه‌ر بۆ بون به پارێزگار‌و په‌رله‌مانتاری نه‌بیت؟. بۆچی چوارتان یه‌كتان نه‌گرت خۆتان گۆڕان و ڕینسانسێكی كوردیی به‌رپا بكه‌ن؟.
له (5) ساڵی ڕابردوودا، هه‌موو قسه‌كانی پیاوه ڕۆشنبیرو به‌ئه‌زمونه‌كانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه كه: ئێمه نه‌مان وتوه دونیائهگۆڕین، ، گه‌نده‌ڵی وه‌ك ته‌پوتۆز وایه هه‌مومان هه‌ڵمان مژیوه، ، ئه‌م هه‌رێمه له‌ده‌ستێكی ئه‌میندایه، ، ئێمه چه‌ند پاكێجێكمان داوه‌ته ده‌سه‌لات و به‌قسه‌مان ناكه‌ن، ، گۆڕان به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات، ، بڕیاره‌كان به‌زۆرینه تێده‌په‌ڕێنرێت، ، په‌رله‌مانی باشتره له‌سه‌رۆكایه‌تی، ، ئێمه‌ش به‌شێكین له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه، ، كۆمه‌ڵێك جاش و خۆفرۆش و كۆیله، ، پشت به‌خوا ئه‌یگۆڕین، ، ، له‌كۆتاییدا ئه‌م ستایله له ئاخاوتن ئهوترسهیه كه بزوتنه‌وه ڕیفۆرمخوازییه شهرقیهكان هه‌رگیز ئه‌وانی پێش خۆیان ڕه‌ت نه‌داوه. یان بونه‌ته‌وه به‌و. ساته‌وه‌خته‌كانی دروستبونی كۆمپانیای ووشه‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی له‌لوتكه‌ی ئازایه‌تی و ئاماده‌گیدا بوو بۆ شۆڕش، به‌ڵگه‌ش بۆئه‌وه ده‌یان خۆپیشاندانی گه‌وره له‌هه‌ڵه‌بجه‌و چه‌مچه‌ماڵ و گه‌رمیان پێكه‌وه ڕوویاندا، خه‌ڵكی له‌لوتكه‌ی ڕق و كینه‌دا بوو به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی، گۆڕان هات ئاوێكی كرد به‌سه‌ر ئه‌م ئاگره‌و ته‌مه‌ن و كاری گه‌نده‌ڵی درێژكرده‌وه، " نه‌وشیروان مسته‌فا" خاك‌و خۆڵی له‌گه‌ڵ خۆی برده گردی زه‌رگه‌ته‌و، له‌پێش گلێنه‌ی خه‌ڵكی كردنی بهلیرهو ئاڵتون. به‌فریادڕه‌سی مرۆڤایه‌تی. پێش هه‌ر شتێك دروستبونی پاوهرێكی وا كوشتنی ئه‌و ڕۆحیه‌ته بوو له‌كۆمه‌ڵی كوردیدا، كه ئازایه‌تی به‌رهه‌م ئه‌هێنا. ئازادیی نایه‌ت تا ئازایه‌تی به‌رجه‌سته نه‌بوبێت.
نا. . نا. . هه‌روا به‌سانایی ناتوانن خه‌ڵك بده‌ن له‌به‌ر، به‌وه‌ی كه ئیشی ئۆپۆزسیۆن و خه‌باته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه بچێته ده‌سه‌ڵات له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی خه‌ڵكه‌وه؟. ئێمه له‌ڕابردوودا پارته كوردییه‌كانی ئێران و كه‌سایه‌تییه‌كانی توركیا‌و یه‌كێتی نیشتمانی و ته‌نانه‌ت سۆشیالیست و پاسۆكیش مان بینی، كهنزیك بونه‌وه له (پ، د، ك) چۆن بچوكی كردنه‌وه. لهشهوارهدا كه‌روێشك بهبلاجتكۆرێك ڕاو ئه‌كرێت، كه‌چی ئێستا كه‌روێشك خوَی چۆته قه‌فه‌زی پارتی. به‌وه‌رگرتنی چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌ك كۆمه‌ڵگه ناگۆڕێت. ئێمه پێش خواستی پیشه‌سازیی نه‌وت و موشته‌قاته‌كانی، پێش كارگه‌كانی دروستكردنی مۆتۆڕو سه‌یاره‌و فڕۆكه، پیشه‌سازییمان له ئه‌قڵ و كلتوریی كوردیدا ئه‌وێت.
سێهه‌م: گۆڕان له‌ده‌سه‌ڵات چی ئه‌كه‌ن؟
ده‌سه‌ڵاتی كوردی له (22) ساڵی ڕابردوودا، به‌به‌رپرسیارێتی به‌شێك لهكاراكتهرهكانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، یان شه‌ڕی ناوخۆیی و خوشك كوژیی و براكوژییان كردووه، یان گه‌نده‌ڵی، له‌كۆی چوارملیۆن كه‌س ملیۆن و نیوێك فه‌رمانبه‌ریان هه‌یه، سه‌دان ههزاركهسیان له‌ژێر ناوی جیاجیادا به‌باش و جاشه‌وه خانه‌نشین كردووه، زانكۆكانیان پڕكرد له‌كادره نه‌خوێنه‌واره‌كانی خوَیان له‌ڕێگه‌ی قبوڵی خاس و دامه‌زراندن و قۆپیهكردنهوه، دادگا‌و داواكاریی گشتی یان خه‌ساند، ئه‌وسا له‌پاره‌ی میلله‌ت كۆمه‌ڵێك، ماشێنی درۆ‌و ده‌له‌سه‌ی میدیاییان، بۆشۆردنهوهی عه‌قڵی خه‌ڵك و ووڕكردنیان خسته كار. ئێستا نیوه‌ی كورد له‌بری وه‌گه‌ڕخستن و كاركردن، نیوه‌ڕۆ لهخهوههڵئهسن، جگه لهورگنكردنی خه‌ڵك وخهواندنیان شتێكی دیكه نابینرێت. كۆمه‌ڵی كوردیی خانه‌نشینكراوه.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك شتێكی عه‌جایه‌ب ده‌ركه‌وت، تا (17) ی شوبات، تا ئه‌و ڕۆژانه‌ی كهنهیانزانی چۆن له‌گه‌ڵ خۆڕسكیهتی داواكنی خه‌ڵك هه‌ڵبكه‌ن، له (10) ده‌یه‌مین ڕۆژی خۆپیشاندان بهندهجیابونهوهی خۆی ڕاگه‌یاند، له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك موزایه‌داتی سیاسیی و ئایدۆلۆژیی. هه‌رئه‌و كات ته‌نها له‌به‌ر بێ كه‌ناڵی له‌هه‌ندێك كه‌ناڵی ده‌سه‌ڵاته‌وه (كهههموی به‌پاره‌و بودجه‌ی ئێمه‌و هاونیشتمانیان به‌ڕێوه‌ئه‌چێت) قسه‌ی خۆم كرد، ئه‌وی ڕۆژێ قسه‌كانی من نامۆبون، بۆیه وه‌ك لاوێك كه‌وتمه به‌ر ته‌خوین و جنیۆو په‌لاماری شێوه فاشیزمانهیان، به‌ڵام (3) ساڵه زیاتر‌و زیاتر قسه‌كانی ئێمه ده‌چه‌سپێن و ده‌سه‌لمێن. ئێستا دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌رحیسابی ده‌نگه ناڕازییه‌كان و گڕی شه‌قام، پاكێجهكانتان فرۆشت به‌ده‌سه‌ڵات له‌به‌رامبه‌ر سێ و چوار وه‌زاره‌ت، هه‌قی خۆمانه سۆراخی (3) پرسی هه‌ستیار بكه‌ین:
یه‌كه‌م: هه‌روا خه‌ڵكی كوردستان له‌مه‌ولا به‌به‌رده‌وامی سه‌رقاڵ ئه‌كه‌ن به‌واته واتی نێوخۆیی و بابه‌تی لاوه‌كی و كێبڕكێی خۆتانه‌وه، له‌ناو حكومه‌تیش به‌رده‌وام ئه‌بن له‌م كارانه، یان سه‌رقاڵی ته‌وزیف كردنی تاك و كۆمه‌ڵ ئه‌بن. كهوهزیفه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی سیاسه‌ته.
دووه‌م: ته‌كبیری بێده‌نگ ده‌كه‌ن بۆ خۆئاماده‌كردن و تهقویهكردن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییه هه‌رێمایه‌تییه‌ی له‌ناوچه‌كه ئه‌گوزه‌رێت، تاكوردستان و ناوچه دابڕاوه‌كان بخه‌نه لایه‌ك، قسه‌ی جدی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاوا‌و پرسی كورد، وه‌ك له‌م ماوه‌ی ڕابردوودا بێده‌نگیتان لێكرد‌و دانیشتن به‌دیار كێكی ده‌سه‌ڵاته‌وه، تا پارتی پارچه‌یه‌ك زیاترتان بداتی، یاخود خه‌ریكی سڕ و نهێنی هه‌ڵماڵینی یهكترو باس و خواسی یه‌كتر ئه‌بن، له‌پێش چاوی میدیا‌و دهمودهزگه جیهانییه‌كان.
سێهه‌م: كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی تاك و دروستكردنی تاك له‌سایه‌ی كلتورێكی هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی ئهتكراودا، كارگه‌یه‌كی ته‌واو ناساغڵهمه. گۆِران لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات حكومه‌تی بنكه فراوان چی ده‌كات. . ؟.
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر- توركیا
18/4/ 2014