كاره‌سات ئه‌وه‌یه ئه‌م ڕووداوانه له‌كوردوستان، ڕاچڵه‌كانێك، شۆڕشێك، گۆڕانێكی گه‌وره دروست ناكه‌ن، له‌فه‌رهه‌نگ و مێژووی هه‌ر وڵاتێكدا، نوقته‌یه‌ك هه‌یه بۆ وه‌رچه‌رخان، وه‌ك هاتنی ئه‌تاتۆرك له‌دوای له‌ناوچوونی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، وه‌ك ده‌ركه‌وتنی كه‌سێكی نه‌قابی له‌پۆڵۆنیا دوای په‌یمانی وارشۆ، وه‌ك هاتنی ڕێنسانس له‌ئۆروپا و ڕزگاربوون له‌سه‌ده‌كانی تاریكی، وه‌ك هاواری ئه‌مریكاییه‌كان له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده له‌دژی ئینگلیزه‌كان، وه‌ك ئیراده‌ی ئارشی كهمانگیر له‌ئێران، وه‌ك باوه‌ڕو ژیرێتی "هرتزل" له‌ئیسرائیل. وه‌ك ڕابه‌رێتی ئه‌مدواییه‌ی دیغۆل له‌فه‌ڕه‌نسا. هه‌رنه‌بێت وه‌ك هه‌ڵوێستی قالهشێتی چه‌مچه‌ماڵ له‌دژی به‌عس، وه‌ك ئه‌رپه له‌كه‌ركوك، وه‌ك قانع گاڵته‌ی به‌پۆست ئه‌هات، وه‌ك ده‌ركه‌وتنی ئاسۆی ده‌لاك له‌بری ئاسۆی قومری. . .
له‌م چه‌ندساڵه كه‌مه‌دا تیرۆری ڕۆژنامه‌نووسان و ژنان به‌و دڕه‌نده‌ییه، چاونوقاندن به‌رامبه‌ر ته‌قه‌كه‌ران و ڕاپۆڕته تۆزلهسهر نشتووهكانی چاودێریی دارایی، بۆ به‌هه‌ده‌ردانی ملیاران دینار له‌قووتی خه‌ڵك، سه‌دان ڕووداوی یه‌كله‌دوای یه‌كی گه‌وره‌تر. هیچ جووڵه‌یه‌ك له‌شه‌قامدا دروست ناكا.
هۆكاری ئه‌م كاره‌ساتانه‌ش ئه‌وه‌ن، كه ئه‌م وڵاته پڕن له‌ڕۆژنامه‌نووسی ورگ زل و چاودێری مشه‌خۆری سیاسیی ناوكافێتریاكان، پڕه له‌میدیا، له‌كاتێكدا میدیا‌و ڕۆژنامه‌وانی هه‌قیقی نییه، پڕه له‌ڕۆشنبیر، پڕه له‌كوردی ڕه‌سه‌ن، له‌كاتێكدا نیمانه. پیاوی ئازا‌و ڕه‌خنه‌گرو هونه‌رمه‌ندو ئه‌ده‌بدۆست مان هه‌یه‌و، هیچشمان نییه. . نی. . . پیاوی سیاسیی و ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات هه‌یه، له‌واقیعدا نیشمانه. . ئیسلامی هه‌یه‌و ئیسلامیش نین. . (به‌خوا عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب بمایه هه‌موویانی داركاری ئه‌كرد) . یانی به‌كورتی ده‌بێت ئه‌م فۆڵده‌رانه هه‌موو بگۆڕین. نه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته‌و به‌رێوه‌به‌رو ئه‌نجومه‌نێك. .
بۆیه‌كێك شاره‌زای فه‌رهه‌نگی خۆرئاوا بێت، ته‌نانه‌ت یه‌ك وڵاتی ده‌ره‌وه‌شی بینیبێت، ده‌زانی خه‌ڵكی كورد چه‌ند داماون، چه‌ند خاڵین له‌تێگه‌یشتن و ژیانی شایسته‌و مانادار. توخوا ئه‌وه وڵاته: فیشه‌كه باری، دزو موراهیق، هه‌لپه‌رست و چاوچنۆك، ، مه‌لا. . . مه‌لا. . !!. به‌س خانهنشینیهك و ئیشێكی سه‌رپێی هه‌بێت، بهغهریزهیهكی بچڕاوهوه، ئیتر ته‌واو ئه‌مه ژیانه، كوردایه‌تییه. . !!. سه‌یره. . سه‌یر. . هه‌رحزبێك خه‌ڵك بكوژێت، ده‌نگی زیادهكا، هه‌رچی ڕه‌نگی ڕیباتهكهی جوان بێت و هه‌ڵه‌وه‌ر بێت، ده‌نگی باش دێنێت. كه‌س بیری پرۆژه‌و به‌رنامه‌و پلانی ستراتیژیی نه‌ماوه. به‌مه‌شه‌وه خه‌ڵك نه‌وه‌ستاون، ئاماده‌گیان هه‌یه سبه‌ینی شه‌ڕی نیۆخۆییهكی تریش بۆئه‌م حزبانه بكه‌ن. . ئاده‌ی كاكی ده‌سه‌ڵات باشتر لێیان به‌ن، ئه‌مانه ده‌بێت تاڵاوی ژیان و مروری زه‌مه‌ن عاقڵیان بكات، ئه‌گه‌رنا زۆر ئه‌وشتانه‌یان خۆشه‌وی كهدوایان ئه‌خات!!. براده‌رێكم تۆزێك فه‌لسه‌فه شێتی كردووه‌و خوێندكاری دكتۆرایه، له‌كۆڕێكدا له‌هوتێل "په‌رێژ"ی سلێمانی گوتی: ئۆجه‌لان بێ عه‌قڵه. . خه‌ریك بوو لێی به‌ن. دوای ڕێستێك و داوای لێبوردن كردن لێی ڕێگه‌یان دا قسه‌كانی ته‌واو بكا، ئه‌مجاره‌یان، گوتی: كورد هه‌مووی بێ عه‌قڵ و بێ ده‌ماخه، ئه‌گه‌ر وانییه بۆچی ئه‌نفال كرا؟ ئه‌ی ئه‌نفالكرا، بۆچی دوایی خۆیان به‌ربونه گیانی یهكترو شه‌ڕی نێوخۆییان كرد؟. نوسه‌رو سه‌ركرده‌ی به‌عس "باقر یاسین" له‌كتێبی "كه‌سێتی تاكی عێراقی" له‌باسی كورده‌كاندا، ده‌ڵێت:له‌ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌كان سه‌یاره‌یه‌ك چه‌كداری حزبێكی كوردی ده‌دات به‌لای هه‌ندێك برینداری لایه‌نه‌كه‌ی به‌رامبه‌ردا، له‌بری چاره‌سه‌ركردن و ماچكردن، یه‌كێكیان دائه‌به‌زێت به‌فیشه‌ك هه‌مووی ئه‌كوژێت وسواری ئۆتۆمبیله‌كه ئه‌بێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ههرهیچیشی نه‌كردبێت!!. . . وابزانم پاربوو له‌یادی 17ی شوبات وتم: پێشنیارئهكهم له‌دژی خه‌ڵك خۆپیشاندان بكرێت ".