لەدواى گەڕانەوەى جەنگاوەرەکان ،کۆتایی هاتنى دوو جەنگى جیهانى،چوار دیاردەى گەورە،سەرەتاى ئەو یارییەن کەخۆرئاوا بەرامبەر جیهان دەستى پێکردووە،گەمەکە تەواو نابێت،چونکە خەسارەتمەندەکان کاتێک هەست بەدۆڕانى خۆیان دەکەن،پەنجا ساڵ تێپەڕیوە،گێمێکى تر دەست پێدەکاتەوە.
یەکەم: ڕاگەیاندنى پرەنسیپى " ترومان".هارى ترومان ساڵى (1947) تایبەت بە ئاسایشى ئەمریکى و سەرەتاى یەکەم هەڕەشە لەدوژمنەکانى ئەمریکا .
دووەم: هەر لەساڵى (1947) پلانى مارشاڵ (مارشاڵ ناوکى جیهانگیرییە).بابەتێکى ئابوریی – ستراتیژییە،بۆ سەرلەنوێ بیناکردنەوەى ئەوروپا لەدواى جەنگ ،دواتر ئەمریکاش قازانجى لێکرد.
سێهەم: لەساڵى (1948) دایکبونى دەوڵەتى ئیسرائیل .یەکەم جەنگى عەرەب- ئیسرائیل .
چوارەم: بەهەند وەرگرتنى میسرو سوریا..بۆ لێدان له سەرى ئوممەى عەرەبى..جەماڵ عەبدولناسر دواى کودەتا لەمیسر سەفقەى لەگەڵ ڕوسیاکرد،چەکى لێوەرگرتن، سوریاش کودەتاى تێکەوت .
ئیتر لەسەرەتاى ساڵى (1950) ەوە، لەڕوخانى موحەمەد موسەدەقى ئێرانەوە،کە بەهەڵبژاردن هاتبوو،بە پلانێکى موخابەراتى ئەمریکى ڕوخا،ئەوسا کودەتا لەسوریا،ئینجا لەمیسر،ئینجا لەعێراقى (1958) و کوشتنى ئەو نورى سەعیدەى (17) جار بۆتە سەرەکوەزیران لەدامەزراندنى دەوڵەتى عێراقەوە (لەهەمان کاتدا بەفڕۆکە سەربازە ئەمریکى و بەریتانییەکان لە لوبنان و سوریاو ئەردەن ئەهاتنە خوارەوە، بۆ پشتگیریی کودەتا لەتەواوى ناوجەکە )..ئەوسا هێرشى ئینگلتەرا-فەڕەنسا-ئیسرائیل بۆ سەر میسر.لەسەر قەزیەى سوێس..ئینجا کودەتا لەیەمەن ..ئەوسا جەنگى 7 ڕۆژەى ئیسرائیل –عەرەب.کە نزیکەى 25000 هەزار عەرەبى تیاکوژرا.لەساڵى (1967)..
ئەمە هەمووى لوعبەیە.لەیەککاتدا وەک ئەڵقەو زنجیر بەدواى یەکدا دێن و دەچن.." مایلز کوبلاند" ئەفسەر لە دەزگاى هەواڵگریی ئەمریکى.لە کتێبە ناوازەکەى (لعبة الأمم) کە ساڵى (1970) چاپى کردووە،ئەمە لەشێوەى چیرۆکدا بەیان ئەکات .بيشتريش له كتيبى (عن طريق الخداع- لة رِيَطةى فيَلَدا ) ئةمة ئةوروذيَنى.ئەگەر خوێنەر 1 کتێبى ئەم نوسەرە بخوێنێتەوە،کورج دەکەوێتە هەڵوەداى ژیان و دەستنوسەکانى ترى ناوبراو.وەکو مێژوو زانەکان ئەڵێن: چیرۆک چیرۆکێکى ترى لێ ئەبێتەوە، ڕووداویش ڕووداوێکى تر ئەخاتەوە ...
مارکس جوانى فەرمووە،جارى واهەیە،ڕووداوێک ڕووئەدات، ئەوا ئاوس بووە بە ڕووداوەکانى 100 ساڵى پێشوتر..بەجۆرێکى تر دەکرێت لە 100 ساڵدا ڕووداوێک ڕووبات،ئەگەر تۆ نەیقۆزیتەوە،ئەوا ئەبێت چاوەڕێ بکەى تا 100 ى دیکە.تا ئاوس ئەبێتەوە .
شەرقییەکان،بۆئەوەى لەبنەماى خۆیان بگەن،دەبێت بچن کتێبخانەکانى ڕۆژئاوا،بپشکنن .دەبێت بچنە مۆزەخانەکانیان،ئەکادیمیاو مەڵبەندو تینک تانکەکانیان .قەد ووتەى توێژەرو وەرگێڕى سورى "هاشم سالح" ،کە 20 ساڵ لەفەڕەنسا ژیاوەو گەڕاوە،بیرم ناچێت،" هەتا ماوەیەکى زۆر لەفەڕەنسانەژیام ،نەمزانى مێژووى عەرەب چییە !"...کورد ئەگەر ئەیەوێ مێژووەکەى، بەڵگەنامەکانى ساغ بکاتەوەو،سۆراغ بکا،ئەبێت بچێتە بنەو بارگەکانى ئینگلیزو ئەمریکاو فەڕەنسا،یان بچێتە هیندستان،چونکە مەڵبەندى سەرەکى ئیستعمارو ئینگلیز لەوێ بووە، تا ئەوەى بزانێت چى لێقەوماوە، ئەمە چییە ڕووئەدا ؟.
من جیاوازییەک دروستەکەم،لەنێوان وەعزدان و ئەخلاقدا،بەو پێیەى ئەخلاق شتێکە بۆخۆم و پەیوەستە بەکەسێتى خودى تاکەوە،بەڵام وەعزدان بۆ ئەوى دیکەیە،بۆ جەماوەرێکە.ئەمەى لەسەرەوەدا هاتووە نە وەعزەو نە ئەرکێکى ئەخلاقى ئەوتۆ،بەڵکو کنەکردن و خزانە ناو فاکتەکانە .