هه‌ڕه‌شه‌كردن لهڕۆژنامهنووسێكی كورد به‌م شێوه‌یه " خۆت و خێزانه‌كه‌ت ئه‌كوژین". چیت بیرئه‌خاته‌وه؟. به‌عس یان له‌به‌عس و عروبه ئه‌ولاتر؟.
ئێمه، له‌و لێدانه‌و ئێشی پشت ئه‌و لێدانه‌ش تێ ئه‌گه‌ین بۆچی وا له‌م ڕۆژنامه‌نووسه كراوه؟. هیچ وه‌ڵامێكی تری نییه جگه‌له‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌به‌ره‌كانی پێشه‌وه جه‌نگه‌و، وه‌ك هه‌ركه‌سێكی تر ئاگاداریی قاچاخچییه كورده‌كانه له‌گه‌ڵ داعش، ئاگاداریی خه‌ڵك ئه‌كاته‌وه كه به‌رپرسه‌كان به‌رژه‌وه‌ندییان له‌گه‌ڵ داعش هه‌یه، وه ئه‌مه له‌میدیای ناوچه‌یی و جیهانییدا مۆرێكی ڕه‌شه به‌نێوچه‌وانی كورده‌وه، چ قاچاخچێتییهكه، كه زه‌ربه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئێران دا. وه چ لێدان لهڕۆژنامهنووسهكه كه دڵنایی ئه‌ده‌ین، لهمیدیاو ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه، چۆن شانازیی به‌وه‌وه ئه‌كه‌ن به‌نوێنه‌رایه‌تی جیهان شه‌ڕی تیرۆر ئه‌كه‌ن، ئاوها گه‌ردن و كهسێتیتان له‌كه‌دار ئه‌بێته‌وه له ڕفاندنی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه. هه‌ڵبه‌ت جیاواز له‌م كه‌یسه، له‌وه‌ش ئه‌گه‌ین ماوه‌یه‌كه حزبه‌كانی ده‌سته‌ڵات، گه‌مه‌و كوتلهبازییهكانی خۆیان له‌ڕێگه‌ی ڕۆژنامه‌نووسانه‌وه ئه‌كه‌ن و، تێوه‌یان ئهگڵینن.
دوێنی یه‌كێتی ئه‌وروپا، له‌بری قبوڵكردنی به‌ئه‌ندام، جارێكی تر توركیای شه‌رمه‌زاركرد، كه نابێت به‌و حاڵه‌وه باسی دیموكراسیی بكات و، به‌شه‌ق و زلله لهپهیامنێرهكانی (bbc) و (cnn) یش بدات. . !!
سه‌یركه‌ن، عه‌ساباتی كوردیی و مافیایی و بێ ئابڕوویی به‌رپرسه مۆراڵ شكاوه‌كان، گه‌یشتۆته ئاستێك ئاوها هه‌ڕه‌شه لهڕۆژژنامهنووسێك، لهكوردێكی كه‌ركوك بكه‌ن. . !!. ئه‌بێت كێ بێت زاتی ئه‌وه بكات به‌سه‌ر (3) بازگه‌دا، كه به‌پێی زانیارییه‌كان كامێرای چاودێریی و ڕێوشوێنی پشكنینی ته‌واو هه‌یه، ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه به‌درێژایی (80) كم بفڕێنێت و، به‌رچه‌قۆی بده‌ن. ؟؟.
وای به‌حاڵی ئه‌و ده‌سته‌ڵات و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ی ڕۆژنامه‌نووسه هه‌قیقی و گه‌نجه خاوه‌ن فكره‌كان، لێیان یاخی ئه‌بن. ؟ وای له‌حاڵی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی كه ئاوها مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووس بكات؟.
له‌كوردوستان، ئه‌ونه هه‌زار جهریدهنووسی سه‌ر بهدهزگاكانی ده‌سته‌ڵات كه بۆ سووككردنی بواره‌كه ئه‌وناوه‌یان له‌خۆ ناوه، ئه‌ونه هه‌زار مامۆستای زانكۆ هه‌ن، كه ته‌نها خه‌ریكی ورگ زلكردن و سهرشۆڕكردنن. سه‌رقاڵی كۆیلهیهتین و به‌ده‌وری خۆیاندا دێن و ئه‌چن.
له‌كوردوستان، ئه‌و چالاكه ئیسلامی و گۆڕانخوازانه‌ی دوێنی، بۆ ماستاوكردن ئه‌چوونه لای به‌ڕێوه‌به‌ری نالیا، تا (2) چاوپێكه‌وتن زیاتر بكه‌ن و، به‌درۆ وه‌ك میرابۆ هاواریان ئه‌كردو، دونیایان جاڕس كردبو، ئێستا چونه‌ته په‌رله‌مان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه، سه‌ری خۆیان كز كردووه، ملی خۆیان خه‌واندووه، وا بزانن كه‌س نایانبینێت و، نازانێت دوێنی چی‌یان وتووه. . ؟؟. ئاخر ئه‌وان هیچ باوه‌ڕیان به‌م سیسته‌م و په‌رله‌مانه‌ش نه‌بوو، ته‌نها به بینایه‌كیان ئه‌زانی، هه‌روه‌ها ش ده‌رچوو. تا كورد بڕوای به‌وه بێت له‌ڕێگه‌ی نه‌وشیروان و سێ و چوارێك له‌و هه‌لپه‌رستانه‌ی له‌شه‌قامدا هاتوهاوارئهكهن، گۆڕان ئه‌كرێت. گۆڕان ڕوونادات.
له‌كوردوستان، یاسا نییه، كه یاسا نه‌بوو، په‌رله‌مان نییه، كه په‌له‌مان نه‌بوو، خه‌ڵك نوێنه‌ری نییه‌و كه‌س بۆی نییه چاودێریی ئه‌ویتر بكات، كه‌وابێت حوكم حوكمی ئه‌ولاتر له مافیایه.
ئه‌و چهقۆیهتان له‌كێ دا؟. كه‌ركوك ده‌مێكه پارێزگاره‌كه‌ی ده‌ستی داوه‌ته، كاری مافیایی و دزی و ڕاو ڕووتی و پێگه‌ی خۆ-قایم كردن، ئه‌وان هیچ حیسابیان بۆ خه‌لك نه‌كردووه، به‌س خه‌ڵك حیسابیان بۆ ئه‌كات و وازیان لێ ناهێنێت. .
ئه‌و چه‌قۆیه، ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه، پێش ئه‌وه‌ی بۆ ڕۆكان جاف بێت، بۆ خه‌ڵكه، هیچ بونه‌وه‌رێك له‌و خه‌ڵكانه سوكتر نییه، كه سوعبه‌تیان به‌كاری ڕۆژنامه‌نووسی دێت و، داكۆكی لێ ناكه‌ن.
خه‌ڵكی كه‌ركوك، وه كۆی كوردوستان ئه‌بێت له‌وه تێبگه‌ن، تاكه شتێك مابێته‌وه، ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ن كه‌ئێستا به‌رگریی له‌ڕای ئازاد‌و سه‌روه‌ت و سامانی نیشتمان ئه‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر ئێوه هه‌ڵوێست و خۆ-ڕێكخستنهوهتان بۆ شتێكی وا نییه، له ڕاستیدا هه‌ڵوێستتان له‌به‌رانبه‌ر له‌ده‌ستدانی ئه‌خلاق و كه‌رامه‌تی ئینسانی بونی خۆتان نییه.
ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی پێیانوایه، سهركزكردن و لێگه‌ڕان و، مل خه‌واندن چاره‌سه‌ره، له‌ڕاستیدا هیچ نین جگه‌له‌وه‌ی هه‌موو ڕابردووی فشۆڵی خۆیان نیشان ئه‌ده‌ن.
تا ئێستا داعش به‌ئاشكرا بهكهركوكییهكانی وتوه: خۆت و خێزانه‌كه‌شت ئه‌كوژم؟. تا ئێستا داعش گوتویه‌تی: خاكه‌كه‌ت و نه‌وته‌كه‌ت و خێزانه‌كه‌شت له‌ناو ئه‌به‌م؟. وتویه‌تی: كه‌ركوكی بۆی نییه بچێته هه‌ولێره‌وه؟. . .
ئه‌و چه‌قۆیه، كاریگه‌ریی ئه‌و جووڵه كه‌ركوكییه نوێیه، ده‌رئه‌خات كه به‌هه‌موو هێزی خۆی ڕه‌گی لهكوردبون و چاكه‌ی گشتی دا، داكوتاوه. . . له‌به‌رگرییه‌وه بۆ هێرش. . هه‌موتان یه‌كبگرن و خۆتان ڕێكبخه‌نه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو حزبه سواوه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه خزمه‌تی گه‌وره پێشكه‌ش بكه‌ن. . . ده‌سته‌ڵات ترسنۆكه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.