- مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان
- مه‌كته‌بی سیاسی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
- مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان
سڵاوی خه‌بات و به‌رخودان. .
به‌ڕێزان من وه‌كو رۆژنامه‌نووسێكی كه‌ركوكی و خه‌مخۆرێكی پرسی كوردستانیبوونی كه‌ركوك، له نامه‌ی كراوه‌ی یه‌كه‌ممدا بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، راشكاوانه ئه‌وه‌م راگه‌یاندو داوام لێ‌كرد كه بێته ناو كێشه‌كه‌وه‌و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانیتر چاره‌سه‌رێكی شیاو بۆ پرسی ئاینده‌ی كه‌ركوك له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له 30ی نیسانی 2014دا بدۆزێته‌وه، به‌ڵام زۆر به داخه‌وه به‌ڕێزیان ئه‌و ئه‌رك‌و به‌رپرسیارێتییه مێژوویی‌و نه‌ته‌وایه‌تییه‌ی نه‌گرته ئه‌ستۆو تا ئێستا هه‌ڵوێستێكی ئه‌وتۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م پرسه ده‌رنه‌بڕیوه. بۆیه بۆ له‌ده‌ست نه‌دانی زیاتری پرسی كه‌ركوك و فراوانتر نه‌كردنی ئه‌و درزه‌ی له كه‌ركوكدا كه‌وتۆته نێوان هه‌ردوو لایه‌نی باڵاده‌ست و له ده‌ستنه‌دانی ده‌نگی ده‌نگده‌رانی كورد له كه‌ركوك، تكا له به‌ڕێزتان ده‌كه‌م كه ئێوه وه‌كو (لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی كوردستان) رۆڵی مێژوویی و نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتیمانیی كوردستانییانه‌ی خۆتان بنوێنن و چۆن تا ئێستا له چه‌ندین وه‌رچه‌رخانی مێژوویی‌دا به‌رژه‌وه‌ندیی حزبیانه‌ی خۆتان كردۆته قوربانی دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان، له ئێستاشدا ئه‌و سه‌روه‌رییه مێژووییه بۆ خۆتان تۆمار بكه‌ن و به‌شداری له‌و خیانه‌ته مێژووییه‌دا مه‌كه‌ن كه له كه‌ركوكدا به‌هۆی په‌رشوبڵاوكردنی ریزی كورده‌وه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ده‌بنه هۆی له ده‌ستدانی ده‌نگی كوردانی كه‌ركوك و به‌هێزكردنی ده‌نگی ناحه‌زانی كورد له شاره‌كه‌دا. به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لیسته‌كه‌تان و ئازادكردنی ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانتان، یان ئاراسته‌كردنیان بۆ ده‌نگدان به‌و لایه‌نه‌ی كه خۆتان به باشی ده‌زانن، ده‌بێته پاڵپشتییه‌كی گرانبه‌هاو مێژوویی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتر‌و زۆرتری ده‌نگی ده‌نگده‌رانی كورده له كه‌ركوكدا.
هیوادارم ئه‌م نامه كراوه‌یه‌م به هه‌ندوه‌ربگرن و به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای گه‌له‌كه‌مان و به‌رپرسیارێتیی مێژوویی و نیشتیمانیی تێكۆشانی ده‌یان ساڵه‌ی حزبه‌كانتان له‌به‌رچاو بگرن و ئێوه‌ش هاوشێوه‌ی حزبه‌كانیتر به‌شداری له‌و هه‌ڵه مێژووییه‌دا نه‌كه‌ن و زیاتر ده‌نگی ده‌نگده‌رانی كورد له كه‌ركوكدا په‌رشوبڵاو نه‌كه‌ن، چونكه پرسی كه‌ركوك و دۆخه ترسناكه‌كه‌ی زۆر له‌و ده‌سكه‌وته حزبییانه گه‌وره‌ترن كه له‌وانه‌یه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ده‌ستبهێنرێن.
تێبینی:
من وه‌كو هاووڵاتییه‌كی كورد له سه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا له ریزی رێكخستنه نهێنییه‌كانی (ح. س. ك)دا خه‌باتم كردووه‌و دواتر له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكاندا وه‌كو پیشمه‌رگه‌و رۆژنامه‌نووسێك له شاخ له‌گه‌ڵ (ح. س. ك/ ئیتجاهی دیموكراتی شۆڕشگێڕ)، حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێستادا خه‌باتم كردووه‌و له ساڵی (1997)یشه‌وه وه‌كو رۆژنامه‌نووس و راگه‌یاندنكارێك له ده‌زگای راگه‌یاندنی حزبی شیوعی كوردستاندا، تا ئێستا به‌رده‌وامم.
بۆیه له خۆم رابینیوه وه‌كو دۆستی هه‌رسێ حزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ئه‌م نامه‌كراوه‌یه‌تان ئاراسته بكه‌م، به‌و ئومێده‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌مان بخه‌نه سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌كانتانه‌وه.
له‌گه‌ڵ رێزی دووباره‌م
رۆژنامه‌نووس رابه‌ر ره‌شید 07504135121
كه‌ركوك- پردێ 25ی 12ی 2013 raber. rashid63@gmail. com