له‌کۆتایی به‌شی حه‌وته‌م،هاتینه سه‌رخاڵی ئه‌وڕوداوانه‌ی بونه به بنێشته تاڵه‌ی ژێر دگان بۆ تانوت لێدان له یه‌کتر،جا هه‌رچه‌نده ناخۆشترین و نه‌گونجاوترین بابه‌ت به‌لامه‌وه که بیوروژێنم، ئه‌وخاڵانه‌یه که‌برینه کونه‌کانی ڕابوردوو ئه‌کولێێنه‌وه، به‌ڵام ناچاریشم بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌ڕاستیه‌کان ده‌رکه‌وێت و هه‌مو لایه‌ک به پشکی ڕابردوی خۆی ڕازی بێت و نه‌یشارێته‌وه، ئیتر کۆتایی به باس کردنیان بهێنرێت،بۆ بریندارکردنی یه‌کتر و به شێوه‌ی هه‌ڵبه‌ستراو و ناڕاست، جا بۆ نه‌هێشتنه‌وه‌ی هیچ خاڵێک له‌وخاڵانه‌ی بۆنه هۆکاری ئه‌و جۆره نه‌هامه‌تیانه، ئه‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ڕوداوی یه‌که‌م، که‌سه‌ره‌تای دووبه‌ره‌کیه‌و له مه‌حه‌کی ئه‌ده‌ین!.
ئه‌وه ته‌نها من نیم وه‌ک ئه‌ندام وه‌یان هه‌وادارێکی پارتی ئاگاداری ئه‌وه‌بم که ئه‌یخه‌مه ڕوو، گومانی تێدا نیه ئه‌وانه‌ی له‌ته‌مه‌نی مندان،وه‌یان که‌مێ له‌ته‌مه‌نی منیش که‌مترن،ئه‌گه‌ر له ساڵی"١٩٦٤)له ڕێکخستنی پارتیدا بوبێت، چونکه له‌وسه‌رده‌مه‌دا تاکه حیزبی کوردستانی و کوردایه‌تی له باشوری کوردستاندا، ته‌نها پارتی دیموکراتی کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تی نه‌مر،موسته‌فا بارزانی بونی هه‌بو.ئه‌بێت ئاگاداری یه‌که‌مین به‌ڵاو کراوه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی هه‌بێت، که له‌دژی سه‌رۆک موسته‌فا بارزانی، له‌ژێر مانشیتی"مه‌لامسته‌فا کوردستانی فرۆشت به مۆز و پڕته‌قاڵ"دیاره ئه‌وه ڕوداوی"٥٠"ساڵ به‌ر له‌ئێستایه ناوه‌رۆکی به‌ڵاوکراوه‌که به‌گشتی له‌بیرم نه‌ماوه،خۆ دیاره مرۆڤ په‌رتۆکێ وه‌یا گۆڤار و ڕۆژنامه‌یه‌ک ئه‌خوێنێته‌وه،له‌پاش ماوه‌یه‌ک زۆر،ناوی کتێبه‌که وه‌یان گۆڤاره‌که‌ی له‌بیر ئه‌مێنێت،به‌ڵام ناوه‌ڕۆکی مه‌حاڵه، بۆیه منیش هه‌رمانشێته‌که‌م به‌ته‌واوی له‌بیرماوه، وائه‌زانم ئه‌وه‌ش به‌سه بۆڕونکردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆکی مه‌به‌سته‌که،دوبه‌ره‌کی له‌ئه‌نجامی چیدا ڕویدا‌و،له پێناو چیدابو،له‌ساڵی/١٩٦٤،له‌کات و ساتی گوفتوگوی نێوان شۆڕش و دوژمن،واته به‌غدا له‌و سه‌رده‌مه‌دا،که بۆ یه‌که‌مین جاربو له‌مێژوودا دوژمن به‌شێوه‌ێ ناڕاسته‌وخۆ،دان به‌شکستی خوی‌دا بنێت؟.
له به‌شه‌کانی پێشوداکه‌مێک تیشکمان خستۆته سه‌ر ئه‌وخاڵانه‌و کردمانن به دوو هۆکاری سه‌ڕه‌کیه‌وه وه‌كو، بوواری لۆژیکی و به‌رژه‌وه‌ندی ماکی و میناکیه‌وه"مادی و معنوی"بۆیه ناچینه‌وه سه‌ر درێژه دان به شرۆڤه کردنه‌وه‌یان، ته‌نها ئه‌پرسین: ئایه ئه‌سه‌لمێندرێت که‌لایه‌نی مه‌کته‌بی سیاسی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وایه‌تیدا ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان له‌و کاته ناسکه‌دا وه‌رگرت، که له‌ئه‌نجامیشدا به‌زییانی خۆیان شکایه‌وه‌و پارتیان کرد به‌دوو له‌ته‌وه به‌ناوی جه‌لالی و مه‌لاییه‌وه؟.هه‌روه‌هاش په‌راگه‌نده بونیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنور و له دووای ماوه‌یه‌ک زۆر، گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ باوشی ڕژێمه فاشیستیه‌که‌ی به‌غدا،که بوه هۆکاری به‌کار هێنانی سه‌پاندنی ووشه‌ی"٦٦"به‌سه‌ریانداو، تاکو ئێستاکه‌ش له‌کاتی ڕودانی ململانێی له‌نێوان دڵسۆزانی پارتی و یه‌کیه‌تیدا، دڵسۆزانی پارتی ئه‌و ووشه‌یه به‌کار ئه‌هێنن،که دژ به‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وایه‌تیه‌و هۆکاره بۆ له‌بار بردنی یه‌کڕێزی و یه‌ک هه‌ڵوێستی گه‌ل، ئه‌وه‌ش ته‌نها دوژمن لێی سودمه‌ند ئه‌بێت!.
به‌ڵام ئایه ڕاست ده‌رچو، کوردستان به مۆز و پڕتقاڵ فرۆشرا؟!، وه‌یان ئه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاند مه‌به‌ستی تایبه‌تی که‌سایه‌تی خۆیانی له پشته‌وه هه‌بو.هه‌مو ئه‌وه ئه‌زانین،که‌س ناتوانێ له‌ڕاستی و دروستی ناخی که‌سانی تری بزانێت، هه‌موو تاکێک و لایه‌نێک ئه‌توانێت به‌جووانترین شێوه، شێکاری له هه‌ڵوێست و هیواو ستراتیژیه‌تی خۆی و لایه‌نه‌که‌ی بکات، به‌ڵام به له‌مه‌حه‌کدانی کردار و هه‌ڵوێسته‌کانی، ڕاستیه‌کان به‌ده‌ر ئه‌که‌ون، نه‌ک ته‌نها به به‌رز کردنه‌وه‌ی دروشمی بریقه‌دار و ڕه‌نگاڵا!.
له دووای ئه‌وه‌ی پارتی و شۆڕش به‌سه‌رۆکایه‌تی موسته‌فا بارزانی هه‌میشه زیندو، ئه‌و ڕوداوه مه‌ترسیدار و ترسناکه‌ی به‌سه‌ر هات، ڕژێمی به‌غدا به هه‌لی زانی،که په‌لاماری شۆڕش و هه‌ردو باڵه‌که‌ی پارتی"مه‌لای و جه‌لالی"بداته‌وه، به‌بٶچونی خۆی ئیتر ئه‌توانێ به‌ئاسانی زاڵبێ به‌سه‌ریانداو،شۆڕش و بزوتنه‌وه‌ی سیاسی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد له بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌وله‌ناوی به‌رێت.به‌ڵام توواناداری سه‌رۆک و دڵسۆزی جه‌ماوه‌ری ڕاسته قینه‌ی کوردایه‌تی، ئه‌و ئامانج و ئاواته‌یانی کرده بڵقی سه‌ر ئاو،پارتی و پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان، تووانیان شه‌ڕی دوو لایه‌نانه بکه‌ن،به‌سه‌رۆکایه‌تی بارزانی موسته‌فا،سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌شیان به‌ده‌ست هێناو زاڵ بون به‌سه‌ر هه‌ردولادا،هه‌روه‌ک بینیمان له‌پاش ماوه‌ی نزیکه‌ی"٣"ساڵ شه‌ڕ و پێکدادان ڕژێمی به‌غدا چۆکی دادایه‌وه بۆ گوفتوگۆ کردن و به‌ره‌ی جه‌لالیش خۆیان ڕێکخسته‌وه به‌ناوی شۆڕشگێڕانی کوردستانه‌وه، چونه‌وه باوشی ڕژێمه‌وه، شان به‌شان سوپا خوێنڕێژه‌که‌ی به‌غدا شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی کوردستاندا ئه‌کرد،تاکو دووای چوار دانه ساڵی ڕه‌به‌ق شه‌ڕ و پێکدادان، بۆجاری سێهه‌م، ڕژێمه بۆگه‌نه‌که‌ی به‌غدا ملی که‌چ کرده‌وه بۆسه‌ر مێزی گوفتوگۆ، ئه‌نجام ڕێککه‌وتننامه‌ی ١١ ئازاری لێکه‌وته‌وه، ڕژێمی به‌غدا به‌ناچاری له‌به‌رانبه‌ر هێزی پارتی و بارزانیدا،بۆ یه‌که‌مجار دانی به‌مافی ئۆتۆنۆمیدا ناو،بڕێاری لێبوردنی گشتی ده‌رکرد، دووا به‌دووای ئه‌وه‌ش،بارزانی بڕیاری لێبوردنی گشتی ده‌رکرد و به‌و بۆنه پیرۆزه‌وه، به‌ره‌ی جه‌لالیش که دیاری کرابون به‌شۆڕشگێڕان،تێکه‌ڵاوی پارتی دیموکراتی کوردستان بونه‌وه‌و، بۆجارێکی تریش ئاشتی و ئارامی و یه‌کڕێزی باڵی به‌سه‌ر گه‌ل و ووڵاته‌که‌ماندا کێشایه‌وه!.
ئه‌ڵێره‌دا چه‌ند پرسیارێک ئه‌که‌ین و وه‌ڵامه‌که‌ی به‌جێ ئه‌هێڵێن بۆ دڵسۆزانی ڕێبازی کوردایه‌تی پێرۆز،که خۆیان سه‌رپشکبن له یه‌کلایی کردنه‌وه‌و بڕیار دانیان له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی پرسیاره‌کان:
- ئایه ڕاست ده‌رچو که‌سه‌رۆکی پارتی و شۆڕشی ئه‌یلول،کوردستانی فرۆشتبو به‌مۆز و پڕته‌قاڵ،ئه‌ی که‌وابو سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕوداوه مه‌ترسیداره، بۆچی چه‌کی دانه‌ناو نه‌چووه پاڵ ڕژێم، خۆ ئه‌وکاته سه‌ت جار ڕژێمیش پێشوازی لێ ئه‌کرد،له جیاتی تاها محیدین، به‌شانازیه‌وه ئه‌ویان ئه‌کرد به‌جێگری سه‌رۆک کۆمار؟!.
- هه‌روه‌ک ئه‌بینین ئه‌وه کۆمه‌ڵه‌و، دیموکراتی ڕۆژ هه‌ڵاتی کوردستان ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه شه‌ڕیان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وایه‌تیدا ڕاگرتووه به‌رانبه‌ر به ڕژێمی ئاخۆنده‌کانی ئێران و له‌باره‌گاکانی خۆیان کات به‌سه‌ر ئه‌به‌ن، ئایه باڵی مه‌کته‌بی سیاسی که په‌ڕینه‌وه ئه‌ودیوی سنور، بۆچی له‌وێ نه‌مانه‌وه ته‌نها له پێناو نه‌ڕشتنی خوێنی ڕۆڵه‌ی کورد به‌کورد،گه‌ڕانه‌وه پاڵ دوژمن و شه‌ڕی پێشمه‌رگه کوشتنیان هه‌ڵبژارد به‌بێ سڵ کردنه‌وه له‌مێژوو؟!.
- له‌کاتێکدا ڕژێمی به‌غدا، دانی به‌مافی ئۆتۆنۆمیدا ناو، سه‌ره‌تای هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی تازه‌بو له‌نێوان سه‌رکردایه‌تی شۆڕش و پارتی به‌سه‌رۆکایه‌تی بارزانی موسته‌فاو ڕژێمی به‌غدا،له‌و‌کاته‌دا که بارزانی نه‌مر له‌وپه‌ڕی به‌هێزی و توواناداریدا بو، هۆکاری چیبو لێبوردنی گشتی ڕاگه‌یاند،به‌رانبه‌ر به ڕێزدار مام جه‌لال تاڵه‌بانی و پارته‌که‌ی"شٶڕشگێڕانی کوردستان"ئه‌ندامان و کادیران و چه‌کداره‌کانیشیانی قه‌بوڵ کرده‌وه له ڕێزه‌کانی ڕێکخستنی پارتی و هێزی پێشمه‌رگه‌دا.ئایه ئه‌وه له‌به‌ر لاوازی بو،وه‌یان له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وایه‌تیدا بو، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی دوژمن چاوه‌ڕوانی ئه‌کرد، هه‌ڵوێستی وه‌رگرت، تووانی پێگه‌و سه‌نگی یه‌کڕێزی کورد به‌هێزتر بکات و دوژمنانی کورد، توشی شۆک بکات؟!.
- ئایه ئه‌وهه‌ڵوێست وه‌رگرتنه‌ی بارزانی نه‌مر، به‌ڵگه‌ی دڵسۆزی و به په‌ڕۆشی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ووڵات و بیرۆکه‌ی پیرۆزی نه‌ته‌وایه‌تیه، وه‌یان پێداگری له‌سه‌ر هه‌ڵوێستێکی به‌رژه‌وه‌ندی پارتایه‌تی و تاکه که‌سی، که‌له ئاستی پێگه‌ی سیاسی خۆیان زۆر زیاتر بێت؟!.
پرسیار زۆر هه‌ڵ ئه‌گرێت ئه‌م خاڵه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌سه‌ری بڕۆین،به‌ڵام وه‌ک ووتراوه: ئه‌و که‌سه که‌سه، ئه‌لفێکی به‌سه.وائه‌زانم ئه‌و خاڵانه‌ی ئاماژه‌مان پێ کردووه، بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌سته‌که‌مان به‌سه.لێره‌وه دور ئه‌که‌وینه‌وه له‌وخاڵه‌و، ئه‌چێنه سه‌ر خاڵێکی تری،که دروست بونی پارته سیاسیه‌کانی ترییه،له دووای هه‌ره‌س هێنانی شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن، ئایه تاکو چه‌ند له به‌رژه‌وه‌ندی بیری پیرۆزی نه‌ته‌وایه‌تی و دۆزی سیاسی کورددابو له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، دیاره ئه‌وه‌ش خاڵێکی گرینگ و هه‌ستیاره‌و ناکرێت بیخه‌ینه درێژه پێدانی ئه‌م به‌شه،بۆیه ئه‌یهێڵێنه‌وه بۆبه‌شی نوهه‌می داهاتو، تا به‌تێر و ته‌سه‌لی بتوانین شرۆڤه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین،به‌ڵکو له‌ئه‌نجامی کۆتایی هاتنی زنجیره ووتاره‌که‌دا،بگه‌ینه ئامانجێک بۆ‌وه‌ڵامی پرسیاری سه‌ره‌وه: ئێمه کیین و ئێوه کێن،هه‌مومان بڵێن: ئێوه ئێمه‌ن و ئێمه‌ش ئێوه‌ین،ئیتر به‌سه نکۆڵی کردن و یه‌کتر قه‌بوڵ نه‌کردن، بابه‌یه‌ک ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه، به‌ره‌نگاری دوژمنان ببینه‌وه‌و،مافی سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست بهێنینه‌وه‌و له‌ژێر چه‌پۆکه‌ی ناکه‌س به‌چه‌و چاوچنۆکان ڕزگاربێن، ئه‌وسا بکه‌وینه هه‌وڵی ماڵ دابه‌شکردنی ناو خۆوه‌و ململانیی لایه‌ن و یه‌کتری تێدا بکه‌ین!.
له‌کۆتاییدا ئه‌ڵێم: هیوادارم چاوروانی به‌شی نوهه‌م بن، ڕێزدارانی خوێنه‌ر.
٢٥- ١- ٢٠١٤.