له‌کۆتایی به‌شی نۆهه‌مدا ئاماژه‌مان به‌وه کرد،که‌له‌م به‌شه‌دا ئه‌چینه سه‌ر چۆنیه‌تی ڕوداوه‌کان و ئه‌نجامه پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤه‌کانیان.هیوادارین خوێنه‌رانی دڵسۆز واهه‌ست نه‌که‌ن مه‌به‌ستی ئێمه لێره‌دا ئه‌وه‌بێت لایه‌نێک بریندار بکه‌ین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێکی تری،به‌ڵکو مه‌به‌ستمان ته‌نها ڕونکردنه‌وه‌ی ڕوی ڕاستی و دروستی ڕوداوه‌کانه،بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی کوردایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ر له‌ڕاستی ڕوداوه‌کان بگه‌ن و به‌راوردی زیان و سوده‌کان بکه‌نه‌وه له‌بوواری به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تیدا هێزی خۆیان بخه‌نه گڕ،تاجارێکی تر ڕێگه نه‌درێ ڕوداوی له‌وجۆرانه ڕوو بداته‌وه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی،لایه‌نێک وه‌یان تاکه که‌سدا.
له ووتاره‌کانی پێشوماندا شرۆڤه‌ی ڕوداوی دوبه‌ره‌کی"١٩٦٤"مان کرد و ئه‌نجامه‌که‌شمان ڕونکرده‌وه، سودی به‌کێ گه‌یاند،هه‌روه‌ها که‌مێ شێکاریمان له‌سه‌ر بونی فره پارتی کرده‌وه له‌بوواری پۆزه‌تیڤی و بێگهتیڤیدا، ئاماژه‌مان به‌وه‌کرد، بونی فره پارتی و بیرۆکه‌ی جیاواز، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی و خاڵه هاوبه‌شه سه‌ره‌کیه‌کانی گه‌ل و ووڵات،یه‌کڕێز و یه‌ک هه‌ڵوێستبن،ئه‌وه بێگومان سود به‌خشه‌و که‌سیش ناتوانی بیسه‌لمێنێت وانیه،به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌که‌ی بێته دێ، ئه‌وه ته‌نها نهدامهتیه!.
هه‌ر وه‌کو پێشتریش ئاماژه‌م به‌وه کردووه، ده‌رباره‌ی شه‌ڕی براکوژی له هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، به‌ر له‌ڕاپه‌ڕین، هیچ ئاگاداریه‌کی ڕاسته‌وخۆی خۆمم نیه تێیدا،چونکه له‌نزیکیانه‌وه نهبومهو ئه‌وه‌ی پێم زانیوه ته‌نها بیستومه‌و ناتوانم بیسه‌لمێنم،لێره‌دا نایوروژێنم،ڕاسته‌وخۆ دێمه سه‌ر ڕودانی ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ته‌کان، که‌هه‌ر یه‌ک له‌پارتی و یه‌کیه‌تی، تاوان ئه‌خه‌نه ئه‌ستۆی یه‌کتر،به‌تایبه‌تی ووشه‌ی"٣١"ی ئاب بۆته ویردی سه‌ر زمانی ئه‌ندامان و هه‌وادارانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان، بۆ تانه لێدان له پارتی!.
"٣١"ی ئاب: ناتوانرێت له شێکردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆکی ئه‌م خاڵه‌دا،بگه‌ینه ئه‌و ئامانجه‌ی که ئه‌مانه‌وێت، بۆیه ناچارین که‌مێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی ڕابردو، تاکو کوێرانه بڕیار نه‌ده‌ین و مافی هیچ لایه‌نێک پێشێل نه‌که‌ین به‌ناڕه‌وا، بویه پێشه‌کی به‌چه‌ند پرسیارێک ده‌ست پێ ئه‌که‌ین وه‌کو:
ئایه ئه‌گه‌ر، سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تی، خاوه‌نی ئه‌و مێژووه دورو درێژه‌ی، تێکۆشان و شۆڕشگێڕانه‌ی ڕۆژگاره سه‌خته‌کان بووایه، ته‌نها به‌هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌ی پارتی مه‌یدانی چۆڵ ئه‌کرد و کوردستانی جێ ئه‌هێشت بۆ پارتی،هه‌روه‌ک به‌ڕیز،مام جه‌لال تاڵه‌بانی،بانگه‌وازی ئاراسته‌ی به‌ڕیز،کاک مه‌سعود بارزانی کرد،که‌ئه‌بێ هه‌ر له‌دوره‌وه به‌ره‌و هه‌ولێر بلورێنێت، خۆشی ئه‌وه‌ی قه‌بوڵ ئه‌کرد؟!.
ئایه سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تی به‌ڕیز، هه‌ستیان به‌وه ناکرد، پارتێکی تۆکمه‌و خاوه‌ن هێز و ڕێشه داکوتراوی ناوجهماوهر، به‌بێ خوین ڕشتنێکی تاوانکاری و ماڵ‌وێران که‌ری به هه‌زاران خانه‌واده‌ی پیرۆز ناچێته سه‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌نجامی سه‌رکه‌وتنه‌که‌شی له‌لا ڕون نه‌بوبێته‌وه، چۆن بڕیاری ئه‌وهه‌نگاوه ترسناکه‌ی دا‌و هێزی به‌ره‌و هه‌ولێر به‌ڕێکرد، ئایه خۆیان ده‌ست پێشخه‌ر نه‌بون، وه‌له پێناوی چیدابو؟!.
لێره‌دا دێنه سه‌ر بوواری سه‌ربازی: ئایه ئه‌وهێزه سه‌ربازییه پڕچه‌که‌ی له‌پاڵپشتی کردنی هێزی یه‌کیه‌تیدا بون به‌هه‌مو تووانایه‌کی سه‌ربازیه‌وه،هی کام ووڵات بو؟ ئه‌توانرێت نکۆڵی لێ بکرێت که پاسدارانی ڕژێمی ئاخونده‌کانی ئێران نه‌بون،ئه‌ی کێبون ئهومۆشهکبارانهی،باره‌گای حیزبی دیموکراتی ئێرانی کرد له قوڵایی زیاتر له"٢٥٠"کیلومه‌تر،له‌باشوری کوردستاندا،ئه‌یه هێزه‌کانی یه‌کیه‌تی بون، یاخو هێزه پاڵپشتیکهرهکهی هێزی یه‌کیه‌تی بو؟ ڕێگایان هه‌ڵه کردبو، وه‌یان به‌چاوساغی هیزی یه‌کیه‌تی نیشتمانی هاتبون، بۆیارمه‌تی دانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان، نه‌ک ته‌نها بۆدهستبهسهردا گرتنی هه‌ولیری پایته‌خت،به‌ڵکو ڕاونان و ده‌ربه‌ده‌رکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان،بۆ یه‌کجاره‌کی له‌باشوری کوردستان،هه‌روه‌ک سکرتێری گشتی یه‌کیه‌تی،به‌زمانی خۆی ئه‌و ڕاستیه‌ی درکاند، ئه‌وه له‌پێناو چیدا،له‌غه‌یری ده‌سه‌ڵاتێکی تاکڕه‌وی زیاتر؟!
ئایه سوپای پاسدارانی ئێرانی پێشان پایان نایه ناوخاکی کوردستانی ئازاد کراوه‌وه، وه‌یان سوپای ڕژێمی به‌عسی فاشیستی، خۆ که‌س گومانی له‌وه‌دا نیه، هه‌تا یه‌کیه‌تی ده‌ستی به‌سه‌ر ههڵێردا نه‌گرت، که سنوری پارتی بو، سوپای به‌عس به‌ره‌و هه‌ولێر به‌ڕێ نه‌که‌وتبو، که‌وایه ده‌ست پێشخه‌ر لێره‌دا کێبو؟!.
ئایه چ جیاوازیه‌ک له‌نێوان داگیرکه‌رانی کوردستاندا هه‌یه وه‌ک: عه‌ره‌ب و تورک و فارس،خۆ گومان له‌وه‌دا نیه،که عه‌ره‌ب هه‌رده‌م و تاکو ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێ و له‌به‌ر چاوه،زۆر زۆر پیرۆزتر بووه له فارس،که تاکو ئێستاخوێندن به‌زمانی کوردی ڕه‌وا نابینێ به‌گه‌لی کورد،نه‌ک ئۆتۆنومی و فیدرالی،ته‌نانه‌ت لامه‌رکه‌زیش، ئیتر بۆچی ڕه‌وا نه‌بێت بۆ پارتی له‌کاتی پێویستیدا،سود له‌دوژمنه کاتیه‌که‌ی وه‌ربگرێت، به‌ڵام بۆ یه‌کیه‌تی ڕه‌وا بێت، سود لهدوژمنێ وه‌ربگرێت،که زۆر له‌ڕژێمه بۆگه‌نه‌که‌ی به‌عس و به‌غدا پیستر بێت.ئای که‌سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه! به‌ڕاستی زۆر جار ئه‌م جۆره هه‌ڵوێستانه که ئه‌بینم، به‌سه‌ر هاتی شه‌ڕی ئه‌و دوو کوڕه دێته‌وه بیرم، که یه‌کیان به‌وه‌یتر ئه‌ڵێت: بڕۆ دایکت بینه‌وه له تیاترۆ خانه‌کانی شه‌وانه‌دا، ئه‌وه‌یتر ئه‌ڵێت، چۆن ئه‌زانیت، ئه‌ڵێت وه‌ڵاهی دایکم به‌چاوی خۆی له‌وێ بینیویه‌تی، جائهویش فه‌رموی ئه‌ی دایکی تۆ،چی ئه‌کرد له‌وێ، به‌ڵام ئێمه‌ش ئه‌ڵێن"که‌چه‌ڵ حه‌سه‌ن، حه‌سه‌ن که‌چه‌ڵ"هه‌ر یه‌كن،خۆ دزینه‌وه له‌ڕاستیه‌کان،به‌هیچ جۆرێک ناڕاسته‌کان ڕاست ناکاته‌وه، ئیتر ئایه لێره‌شدا هه‌ر یه‌کیه‌تی ده‌ست پێشخه‌ر نه‌بوه؟!.
بۆچونێ هه‌یه که‌ئه‌ڵێت: دوژمنی دوژمنه‌که‌م دۆستمه،دیاره به‌کرده‌وه‌ش بینراوه‌و کاردانه‌وه‌ی بووه له‌نیوان نه‌یار و دوژمنکاریهکاندا،وه‌ک دۆستایه‌تی کاتی و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شدا،خۆ ئه‌گه‌ر گه‌لی کوردیش سودی له‌وه وه‌رنه‌گرتایه، مه‌حاڵ بو بیتوانیایه ڕاپه‌ڕینی سیاسی و شۆڕشگێڕی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌نجام بدایه، چونکه پێگه‌ی جوگرافی که‌وتۆته نێوان هه‌رسێ نه‌ته‌وه‌ی داگیرکه‌ره‌وه،تورک و عه‌ره‌ب و فارس،وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ناو قوڕگی ئه‌ژدیهایه‌کی سێ سه‌ردابێت وایه،هه‌رکاتێک ده‌میان داخه‌ن کورد ئه‌خنکێ،نهڕێگای ده‌ریایی نهئاسمانی،نهزهمینی به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه،هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تیش بێت، ناتوانی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ووڵاته‌که‌ی بکات، ئه‌گه‌ر به‌لانی که‌مه‌وه،دوو له‌وڕێگایانه‌ی به‌ده‌سته‌وه نه‌بێت،بۆیه سه‌رکردایه‌تی کوردیش هه‌میشه نه‌یتوانیوه له‌یه‌ک کاتدا، دوژمنکاری به‌رانبه‌ر هه‌رسێ نه‌ته‌وه‌که ئه‌نجام بدات!.
که‌واته به‌ڵگه‌نامه‌کان به‌گشتی ئه‌یسه‌لمێنێت، هه‌رده‌م یهکیهیهتی نیشتمانی کوردستان، ده‌ست پێشخه‌ر و هۆکاری سه‌ره‌کی بووه له‌ڕوداوه نهویستراوهکاندا،جابهو پێیه‌ش، پارتی ته‌نها به‌رگریکه‌ر بووه،نه‌ک هێرش به‌ر،ئه‌وه‌ش مافێکی یاسای و ئاین و نه‌ریتیه،که به‌هه‌ر شێوازێ پێی بکرێت به‌رگری له‌خۆی بکات،جائه‌گه‌ر په‌نای بردبێته بهرسوپای ڕژێمێکی داگیرکه‌ری کوردستان و دوژمنی کورد، بۆ به‌رگری کردن له‌ماف و بونی مانه‌وه‌ی خۆی که به‌هه‌موو جۆرێک ڕه‌وایه،به‌ڵام ئه‌ی یه‌کیه‌تی له‌پێناو چیدا په‌نای بۆ دوژمنێک له‌عه‌ره‌ب پیستر و به‌د ڕهفتارتر برد و داوای پاڵپشتی لێکیرد و بههاناشیهوه هات،خۆ ئه‌گه‌ر پارتی زیره‌ک و هۆشیار نه‌بووایه، بێگومان وه‌ک چۆن هیتله‌ر ئاسه‌واری به‌نی ئیسرائیلیهکانیشی له‌ناو ئه‌برد، پارتی و بنه‌ماڵه‌ی پیرۆزی بارزانیش له‌وه خه‌راپتریان به‌سه‌ردا ئه‌هات له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستانه‌وه، بۆیه٣١ی ئاب، میژویه‌کی زێڕێنی سه‌رکه‌وتنی پارتیه، به‌سه‌ر ناڕه‌وایه‌تی و نا یه‌کسانیدا،هه‌روه‌ک سه‌رکه‌وتنه‌کانی تری، که له‌ڕابردودا وه‌ک سه‌روه‌ریه‌ک به‌ده‌ستی هێناوه!!.
جا ئه‌وه‌ی زیاتر جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه، وه‌ک چۆن په‌ندێکی پێشینان هه‌یه ئه‌ڵێت: له جیاتی خاوه‌ند ماڵ دز بگرێت،دز خاوه‌ند ماڵی گرت، ڕوداوی٣١ی ئابیش له‌نیوان یه‌کیه‌تی و پارتیدا،هه‌مان چاره‌نوسی توش بووه، یه‌کیه‌تی ده‌ست پێشخه‌ری هێنانی، سوپای داگیرکه‌رانی کوردستانه بۆگورز وه‌شاندنی.له‌برا سه‌ره‌کیه‌که‌ی خۆی و هێرش به‌ری ناڕه‌وایه‌تیه له‌پێناو ده‌سه‌ڵاتی تاک لایه‌نی،که‌چی هێشتا ئه‌وده‌ست بهسمێڵی چه‌وری خۆیدا ئه‌هێنێت و پارتی به‌خه‌یانه‌ت کار ده‌ست نیشان ئه‌کات!.
لێره‌دا دێنه سه‌ر کۆتایی هێنان به‌م به‌شه‌ش،هیوادارین چاوه‌ڕوانی بهشی١١زهههم بن،بۆزیاتر ده‌رخستن و ڕونکردنه‌وه‌ی ووردکاریهکانی دووای روخانی ڕژێم، به‌رانبه‌ر به به‌غداو ڕوداوه‌کانی ناوخۆ، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر به‌سه‌ر خۆماندا بچینه‌وه‌و،ده‌رسێ له‌و که‌م و کوڕیه تاڵ و سوێرانه وه‌ربگرین، زۆر به‌جووانی له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش بگه‌ین: ئێوه کیین و ئێمه کیین،له وه‌ڵامدا به‌دڵێکی پاک و بێگه‌رده‌وه، بڕوای ته‌واو به‌وه بێنین، که ئیوه ئێمه‌ن و ئێمه‌ش ئێوه‌ین، کار بۆ ئه‌نجامدانی پرانسیپه‌کانی مه‌به‌ستی واتاکه بکه‌ین!!.
1- ٢- ٢٠١٤.