من لێره‌دا مه‌به‌ستم له‌ناساندن و شرۆڤه کردن نیه له‌سه‌ر ئه‌وئافره‌ته(حنان) هه‌رچه‌نده ئه‌ندام پاڕله‌مانه له‌لیسته‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری مالیکی،که‌ناسراوه به لیستی"یاسا" که‌له‌ناوه‌ڕۆکدا،پێچه‌وانه‌ی یاسایه! به‌ڵکو ئه‌مه‌وێ بۆنمونه هێنانه‌وه‌ی سه‌رکرده عه‌ره‌به‌کانی عێراق به‌گشتی و به‌غدا به‌تایبه‌تی ئه‌و که‌م به‌ده‌سپێک، بۆ ناساندنی ڕاسته‌قینه‌ییان!.
نامه‌وێ زۆر به‌قوڵی بچمه ناو باسه‌که‌وه، ده‌رباره‌ی که‌سایه‌تیه سیاسی و ئیداریه‌کانی عه‌ره‌ب له‌عێراقدا، ئاشکرایه مشتێک نمونه‌ی خه‌روارێکه،ئه‌مانه‌ی ئێستا چۆنن،پێشینانیان له‌مان چاکتر نه‌بونه،ئه‌وانه‌ی جیا له‌مانه‌ن، که‌سایه‌تی دیار و ڕێزدارن،ژماره‌یان زۆر که‌مه،هه‌رده‌م به‌په‌نجه‌ی ده‌ست ئه‌ژمێردرێن، بۆیه من به‌پێویستی نازانم به‌هیچ جۆرێک وه‌ڵامی حنان خان بدرێته‌وه‌و بایه‌خی پی بدرێت!.
جووانترین نمونه، بونی نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانه،که سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مو شکست هێنانه‌ی له‌بوواری سیاسی و ئێداری و ماکیه‌وه(معنوی) تاکه کاندیدی لیسته زۆرینه‌که‌یانه، بۆکابینه‌ی داهاتوی عێراق،واته که‌سایه‌تیه‌کی تریان نیه له‌و شایسته‌تر بێت،ئیتر گازنده له‌فیتلاوی به‌سته زمان بۆچی بکرێت،له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر وه‌ک تیرۆریسته‌کانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی،خۆشی به‌کوردا بته‌قێنێته‌وه!.
ئه‌گه‌ر به‌وردی بڕوانینه هه‌ڵوێست و سیاسه‌ت مه‌داریه‌تی تاکه کاندیده‌که‌ی لیستی یاسا" مالیکی" ئه‌بینین هێنده لاوازه،ته‌نانه‌ت هه‌ست به‌شه‌رم و شوره‌ییش ناکات له‌به‌رانبه‌ر نه‌یاره‌کانیدا.هه‌ر بۆنمونه:
ئه‌وه ماوه‌ی نزیکه‌ی٤ دانه ساڵه،نوری مالیکی به‌جۆرێک له‌دژی هه‌رێمی کوردستان هه‌نگاو ئه‌نێت،سه‌دام حوسێنیش له‌و ئاسته‌دا مه‌ترسیدارتر نه‌بووه،بگره ده‌ڕندایه‌تی ئه‌م(مالیکی) زۆر ترسناکتربو، چونکه ڕاسته سه‌دام حوسێن،سه‌تان هه‌زار مرۆڤی کوردی ئه‌نفال کرد،به‌ڵام هه‌وڵی برسی کردنی گه‌لی کوردستانی نه‌دا به‌گشتی،که‌واته هه‌ستی دوژمنکارانه‌ی مالیکی،هه‌مو هێڵێکی به‌زاند بۆ دست کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی،که‌چی وه‌ک ئاگاداری هه‌ڵوێسته نامرۆڤایه‌تیه‌که‌ی خۆی نه‌بێت و داوای هێزی پێشمه‌رگه ئه‌کات، له‌سه‌رکردایه‌تی هه‌رێم بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی لایه‌نی سونی،که به‌تیرۆریست ناویان ئه‌بات.لێره‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ بکه‌ین،به‌کام چه‌ک و جبه‌خانه‌ی که‌بۆیانی ناردووه شه‌ڕی بۆ بکه‌ن؟!.
من ناڵێم داعش چاکتره له‌و حکومه‌ته‌ی به‌غدا که له‌لاین نوری مالیکیه‌وه قورغ کراوه،به‌ڵکو بۆ گه‌لی کورد هیچ جیاوازیه‌کیان نیه"هینێکن" بونه به‌دوو کوته‌وه،دیاره حه‌سه‌ن که‌چه‌ڵ که‌چه‌ڵ حه‌سه‌ن هه‌ریه‌که،بۆیه دوره په‌رێزی بۆ گه‌لی کورد،زۆر پیرۆزتره له‌به‌شداری کردن له‌شه‌ڕێکی مه‌زهه‌بی ناڕه‌وادا!.
ئه‌وه‌ی ڕوو ئه‌دات له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا،ته‌نها کێشه‌و هۆکاری نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیران نیه،به‌ڵکو کێشه بنه‌ڕه‌تیه‌که،کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی نیوان گه‌لی کورد و عه‌ره‌به به‌گشتی ،خۆ ئه‌گه‌ر به‌وردی بڕوانینه هه‌ڵوێسته‌کانی سه‌رکرده‌و که‌سایه‌تیه عه‌ره‌به‌کان به‌گشتی،چ له‌بواری سیاسی و ئیداریه‌وه،وه‌یان ئاینی و مه‌زهه‌بی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه،که‌سێک به‌دی ناکر‌ی له‌عه‌ره‌بدا، که له‌ناخدا، بڕوای به‌مافی چاره‌ی خۆنوسینی گه‌لی کورد هه‌بێت،ئه‌وه‌ی که لێیان ئه‌بینرێت ته‌نها ووته‌ی ده‌میانه نه‌ک ناخیان،ئه‌وه‌ش وه‌ک سیاسه‌تیك بۆ چاوبه‌ست کردنی گه‌لی کورد،که‌ئه‌بینین به‌هه‌زاران هه‌زار کورد،هه‌میشه‌و هه‌رده‌م له‌ژێر په‌رده‌ی عێراق چیه‌تیدا، کورد و عه‌ره‌ب به‌برا ناوئه‌به‌ن،بێ له‌به‌رچاوگرتنی پرانسیپه‌کانی برایه‌تی،ئه‌وه‌ی که ڕوو ئه‌دات له‌دژایه‌تی کردنی کورد، ئه‌یخه‌نه ئه‌ستۆی ڕژێم،به‌بێ بیرکردنه‌وه له پێکهاته‌ی ئه‌و ڕژێمه که‌چه‌ندین جار ئه‌گۆڕیت و دروست ئه‌بێته‌وه،که‌چی به‌رانبه‌ر به‌کورد،جار له‌جاریش خه‌راپتر ئه‌بێت نه‌ک چاکتر،ئیتر ئایه ئه‌وه به‌س نیه بۆ به‌ڵگه،که‌عه‌ره‌ب به‌گشتی دژی مافه ڕه‌واکانی گه‌لی کوردن!.
لێره‌دا ئه‌پرسین له‌که‌سایه‌تیه سیاسی و ئاینیه‌کانی عه‌ره‌ب له‌عێراقدا به‌گشتی،به‌ده‌ر له‌ڕژێمه‌کانی پێش‌و که به‌فاشیستی و ڕه‌گه‌ز په‌رست و دیکتاتۆر ناوزه‌ندمان ئه‌کردن،ئه‌ی له‌دووای ڕوخانی سه‌دام حوسێنه‌وه‌و، ڕاگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵاتی دیموکراسیه‌ت و فیدرالیه‌ت و هاوبه‌شی کورد له‌عێراقدا،له‌دووای گۆڕینی سێ کابینه به‌ناوی چاکسازیه‌وه،ئه‌نجامه‌که‌ی به‌چی گه‌یشت له‌به‌رانبه‌ر مافه‌ڕه‌واکانی گه‌لی کورد،که له‌ده‌ستورێکیعێراقیدا دیاری کراو(٨٠%)ی گه‌لی عێراق په‌سه‌ندی کرد،هه‌ر ئه‌وه نیه له‌به‌ر چاوه؟.
دیاره پێویست به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هیچ که‌س و لایه‌نێک ناکات،ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌به‌ر چاوه، خۆی گوزارش له‌و وه‌ڵامه ئه‌کات،سه‌ره‌ڕای ئه‌وتێکشکان و ڕیسوابونه‌یه‌یان،هێشتاش کۆنه‌په‌رست و فاشیستیه‌کانیان،هه‌رله حنان الفتلاویه‌وه،تاکوئه‌گاته نوری مالیکی و دار و ده‌سته‌که‌ی له‌ده‌سه‌ڵات و لیسته‌کانیاندا،به‌جۆریێک له‌دژی کورد ئه‌دوێن،ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێت له‌لاژه لاژه‌کانی فیتناوی(فتلای) هیچیش که‌متر نیه!.
له‌کۆتاییدا ئه‌ڵێن،له‌دوای ئه‌و هه‌موو ناڕه‌وایه‌تی و ده‌ستور پێشێلکاری کردنه،له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌که‌ی به‌غدابه‌تایبه‌تیش خودی سه‌رۆک وه‌زیران نوری مالیکیه‌وه به‌رانبه‌ر به‌کورد کرا، هه‌ر له‌خۆدزینه‌وه له‌ماده‌ی١٤٠ تا ئه‌گاته کێشه‌ی گاز و نه‌وت و مۆچه‌و پڕچه‌ک کردنی پشێمه‌رگه‌و، ته‌نانه‌ت بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمیش به به‌گشتی ،بوچی مه‌رجه‌عیه ئاینیه‌کان،به‌تایبه‌تیش شیعی نقه‌یان لێوه نه‌هات و به‌ره‌نگاری نوری مالیکی نه‌بونه که تاکڕه‌وانه ئه‌وهه‌نگاوانه‌ی ئه‌نا،به‌ڵام ئێستا به‌هێرشێکی داعش،توشی شۆک بون و ته‌نانه‌ت زۆر به‌ڕیز،گه‌وره مه‌جه‌عی شیعی عه‌لی سیستانیش هاته سه‌ر خه‌ت و فتوای جیهادی ڕاگه‌یاند،له‌پێناو ڕزگاری کردنی نوری مالیکی و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵ و له‌رزۆکه‌که‌یدا،ئیتر فتلاوی کێێه‌و نرخ و بونی چیه،تاکو وه‌ڵامی بده‌ینه‌وه،ئه‌وه ڕاستیه‌کی ناخی عه‌ره‌بی عێراقه،که‌ڕاشکاوانه ئه‌و ده‌ری ئه‌بڕیت،نه‌ک ته‌نها هی خۆی!!!.
20-6-2014.