ئاشکرایه هه‌رچه‌نده سه‌رژمێریه‌کی ڕاست و دروست له‌به‌رده‌ستدا نیه،ده‌رباره‌ی ئاواره‌ی کورد له هه‌نده‌راندا، به‌ڵام به‌دوری نازانم، ته‌نها ژماره‌یکوردی باشوری کوردستان له‌سه‌روی ملیۆنێکه‌وه بێتن،بێجگه له کوردانی پارچه‌کانی تری کوردستان و کوردانی نیشته‌جێی ووڵاتانی بێگانه، که‌زۆر ئاسته‌مه به‌ژماره دیاری بکرێت، دیاره به‌چه‌ندین ملیۆن مه‌زه‌نده ده‌کرێت!.
خۆ گومان له‌وه‌شدا نیه،که هه‌رتاکێکی به‌ڕچه‌ڵه‌ک کورد له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا،ئه‌گه‌ر خۆفرۆش و بێگانه په‌رست نه‌بێت،هه‌میشه ئاواته‌خوازی ئه‌وه بووه،که ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی دروست بێتن،له‌ئاستی ووڵاتانی نه‌ته‌وه‌کانی تری جیهاندا،که‌مافی چاره‌ی خۆنوسینی هه‌مو نه‌ته‌وه‌یه‌که!.
جا له‌م سه‌رده‌مه‌داو،له‌دوای سه‌تان ساڵ تێکۆشان و خوێن ڕشتنی مرۆڤی کوردی بێ تاوان له‌پێناو ئه‌وئامانجه پیرۆزه‌دا،هیوایه‌ک سه‌ری کێشاوه له‌ئاسۆی کورده‌وه،بۆ به‌دی هاتنی ئه‌وئاواته پیرۆزه له‌باشوری کوردستاندا،که فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌کی ناوخۆیی جێگر بووه‌و،گه‌یشتۆته ئاستی ئه‌وه‌ی هه‌ر کاتێک زه‌مینه‌ی گونجاو هاته ئاراوه،سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌تی کوردی ڕابگه‌یه‌نێت!.
لێره‌دا نامه‌وێ زیاتر له‌سه‌ر تێبینیه‌کانم بڕۆم،وائه‌زانم وه‌ک پێشینان فه‌رمویانه" ئه‌وکه‌سه که‌سه ئه‌لفێکی به‌سه،بۆیه لێره‌وه ئه‌چمه سه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ی له‌مانشیته‌که‌دا ئاماژه‌م پێ کردووه!.
پرسیاره‌که له‌وێوه ده‌س پێ ئه‌که‌م،خۆ ڕوداوێکی شاراوه نیه،به‌هۆی سه‌ره‌ڕۆیی و هه‌ستی بۆگه‌نی دوژمنکارانه‌ی سه‌ڕۆک وه‌زیرانی عێراقی به‌ناو فیدراڵ،نوری مالیکیه‌وه،گه‌یشته ئاستێک له‌جیاتی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی گه‌یشتبونه گرێ کوێره‌و مه‌ترسی له‌سه‌ر یه‌کپارچه‌یی عێراق دروست کردبو، بودجه‌ی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان به‌گشتی بڕی،ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕای کێشه‌ی نه‌وت و غاز و کێشه‌کانی تری، هه‌رێمی به‌ره‌و ڕووی قه‌یرانێکی دارایی زۆر مه‌ترسیداریش کرده‌وه،که‌هه‌مو توواناکانی حکومه‌تی هه‌رێمی خسته گڕ بۆ دوزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک!.
خۆ ئاشکرایشه له‌کاتی سه‌رقاڵ بونی ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی هه‌رێم،له‌ناکاوێکداڕوداوی داعش هاته‌کایه‌وه‌و به‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی زۆر به‌توندی گرت،له‌و بار‌و دۆخه ناهه‌مواره داراییه‌دا حکومه‌تی ناچار کرد،هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی دلێر،به‌درێژایی سه‌تان کیلۆمه‌تر به‌ڵاوه پێ بکات،بۆ به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی دوژمنان و،ده‌ست به‌سه‌را گرتن و پاراستنی ئه‌وناوچه کوردستانیانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان،که‌چه‌ندین ساڵ بو، به‌هیوای ئه‌وه‌وه بۆین که‌ئه‌مڕۆ هاتۆته‌دی!.
خۆ گومان له‌وه‌دا نیه،ئه‌رکی ئیداره‌دان و دابین کردنی ئامێره‌کانی شه‌ڕگه‌و،خزمه‌ت کردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان له‌بوواری پێویستیه‌کانی ژیانه‌وه،ئه‌رکێکی هێنده ئاسان نیه،که به‌حکومه‌تێ بچێت به‌ڕێوه،له‌هه‌مان کاتدا له‌ناو قه‌یرانێکی دارایی مه‌ترسیداردا گیری خواردبێت!.
هه‌ربۆیه سه‌رۆکی کوردستان ڕیزدار،کاک مه‌سعود بارزانی ناچاربو به‌په‌له،بانگه‌وازی یارمه‌تیدان له‌جه‌ماوه‌ری دلسۆز و کۆڵنه‌در و به‌ئه‌مه‌کی خه‌ڵکی کوردستان بکات،ده‌ستی کۆمه‌ک و یارمه‌تی بۆ براپێشمه‌رگه‌کانیان درێژ بکه‌ن،که‌له‌به‌ره‌ی جه‌نگدان له‌به‌رانبه‌ر دوژمنانی کورد و کوردستان، بۆ پاراستنی گه‌ل و ووڵات،له داگیرکاری ده‌ستی چه‌په‌ڵی دوژمنانی کورد وکوردستان! خۆ دیاره خۆش به‌ختانه، جه‌ماوه‌ری کۆڵنه‌ری کوردستان، به‌سه‌ر و ماڵه‌وه هاتن به‌ده‌نگی بانگه‌وازه‌که‌ی سه‌رۆکی به‌ئه‌مه‌ک و خۆشه‌ویستمان، سه‌رۆک مه‌سعود بارازانی!.
جا لێره‌دا پرسیاره‌که‌م سه‌ر هه‌ڵه‌دات: روو ناکه‌مه سه‌رجه‌م گه‌لی کورد له‌جیهاندا،هه‌رچه‌نده‌ش خۆ ئه‌گه‌ر به‌شێکی که‌م له‌غیره‌تی جوله‌که‌کانیان هه‌بێت له‌بواری هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی پیرۆزه‌وه، ئه‌بێت،چۆن ئه‌وان تاکو ئێشتاش،دور نیه به‌ملیۆنه‌ها خاکی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلیان نه‌بینیوه،به‌ڵام ده‌ستی یارمه‌تیدانی ماکی" مادی" یان هه‌ر به‌رده‌وامه، ته‌نها له‌پێناوی پێناسه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیاندا، به‌ڵام دیاره ڕووی پرسیاره‌که‌ی ئێمه، به‌پله‌ی یه‌که‌م ئاراسته‌ی ئه‌و لایه‌نه سیاسی و که‌سایه‌تی و پێشمه‌رگه دێرینه‌کانه،که‌به هه‌زاره‌هایان موچه‌ی خانه نشێنیش وه‌ر ئه‌گرن،که‌چی تاکو ئێستاش دووای بانگه‌وازه‌که‌ی سه‌رۆکی کوردستانیش،نقه‌وجقه له‌هیچ لایه‌نێکی سیاسی و که‌سایه‌تی به‌دی نه‌کراوه، باس له‌کردنه‌وه‌ی که‌مپینێکی هاوکاری دارایی بکرێت، بۆ پێشمه‌گه‌کانی به‌ره‌ی جه‌نگی سه‌به‌رزی نه‌ته‌وایه‌تی،به‌ڕاستی جێگه‌ی شه‌رمه،بۆ گشتی،به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی خۆیان ده‌ره‌خست وه‌ک نیشتمان په‌ر‌وه‌رێکی به‌په‌رۆش،بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان!.
دیاره نایشارمه‌وه،خۆشم به‌شدارم له‌و شه‌رمه‌زاریه وه‌ک ئه‌ندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لقه‌کانی پارته‌که‌شم له‌ووڵاتانی جیهان،به‌هه‌موو لێژنه ناوچه‌و ڕێکخراوه‌کانیانه‌وه،به‌ده‌ر ناکه‌م له‌و تانه‌لێدان و گازه‌نده لێکردنه،به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه،ئه‌بو ئه‌وان پێشڕه‌و بونایه، هه‌ر له‌دووای ڕاگه‌یاندنی بانگه‌وازه‌که‌ی سه‌رۆک،بیریان له‌وه بکردایه‌ته‌وه!.
دیاره هێشتاش کات زۆر به‌ده‌سته‌وه ماوه، وه‌ک پێشینان وتویانه: ئه‌و هه‌ویره ئاوی زۆری ئه‌وێت، ئێمه‌ی گه‌لی کورد،که‌وتۆتینه به‌رگری کردن له‌مان و نه‌مانی خۆمان، بۆیه پێویسته،هه‌مو تاکیكی کوردی مه‌رد و به‌ئه‌مه‌ک،هه‌ست به‌به‌رپرسیاریه‌تی خۆی بکات و دڵنیابێت سه‌رکه‌وتن، هه‌ر چاره نوسی گه‌لی کورد ئه‌بێت،مادام ئاماده‌ی خۆێن به‌خشین و گیان فیداکاری بێت،له‌پێناوی مانه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر ئاو و خاکه پیرۆزه‌که‌ی خۆی.بژێ کوردستان، بژێ پێشمه‌رگه، بژێ یه‌کڕێزی و یه‌ک هه‌ڵوێستی گه‌لی کوردستان،بژێ سه‌رۆکی هێژاو مه‌زنمان،کاک مه‌سعود موسته‌فا بارزانی!.
26-6-2014.