ڕوداونێت له‌ماڵپه‌ڕه‌که‌یدا ڕۆژی10- 7- 2014.هه‌واڵێکی به‌ڵاوکرده‌وه له‌ژێر مانشێتی( عه‌بدالسلام مالیکی: پێویسته وه‌ک تیرۆر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کورد بکرێت) له‌ناوه‌ڕۆکی هه‌واڵه‌که‌دا هاتوه:عبدالسلام مالیکی ئه‌ندام پاڕله‌مان له‌لیسته‌که‌ی نوری مالیکیدا" لیستی یاسا" که پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاستتره، ڕای گه‌یاندووه، کشانه‌وه‌ی وه‌زیرانی کورد له‌حکومه‌تی عێراق به‌فه‌رمی،ڕاگه‌یاندنی نه‌هێشتن هاوبه‌شی و دوژمنایه‌تی ته‌واو پرۆسه‌ی سیاسیه،هه‌روه‌ها ده‌بێژێ، ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بکات و نه‌وتی عێراق بۆ خۆی بفرۆشێ و ئاشکرا ئامانجی جیابونه‌وه‌ی له‌نیشتمان ده‌ر ببڕیت،هیچ خێر و چاکه‌یان بۆ ووڵات نابێت!.
لێره‌دا به‌رله‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و ئاژه‌ڵه" عبدالسلام مالیکی" بده‌ـه‌وه،ئه‌مه‌وێ ئاماژه به‌بۆچونه خه‌یاڵاویه‌که‌ی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی ئاخونده ته‌ڵه‌که بازه‌کان،ئه‌میر عبدوڵاهی بکه‌م، رایگه‌یاند ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونی نه‌ته‌نیاهۆیه‌و ڕێگه ناده‌ین بێته‌دی.هه‌روه‌ها ئه‌ڵێت:دابه‌شکردنی عێراق،پیلانی سه‌هیۆنیه، ئه‌وه‌مان له‌بیر ناچێ،ته‌نها به‌رپرسێک" مه‌به‌ستی به‌ر‌پرسانی کورده" باسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بکات، به‌خۆشحاڵیه‌وه پێشوازی لێ ئه‌كات،مه‌به‌ستی نه‌ته‌نیاهۆیه!.
لێره‌دا پێشه‌کی وه‌ڵامی ئه‌و ئاژه‌ڵه ئه‌ده‌مه‌وه زۆر به‌کورتی، چونکه ئه‌گه‌ر، بچمه سه‌ر شرۆڤه کردن له‌سه‌ر پێناسه‌ی، بێگومان ئه‌بێت چه‌ندین لاپه‌ڕه‌ی له‌سه‌ر پڕ بکرێته‌وه،هێنده بێهۆشه،بۆیه ته‌نها ئه‌وچه‌ند خاڵه‌ی وروژاندویه‌تی وه‌ڵام ئه‌ده‌مه‌وه.به‌کار هێنانی ووشه‌ی ئاژه‌ڵیش،له‌بوواری ئه‌ده‌بیاتی نوسیندا زۆر به‌لامه‌وه شیاو نیه، به‌ڵام له‌کاتێکدا ناوی ئه‌و گیان له‌به‌رانه‌ی، ناویان ئه‌به‌ن به‌ئاژه‌ڵ، ته‌نها هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌یه، که‌یه‌زدانی مه‌زن هۆشی پێ نه‌به‌خشیون،خۆ ئه‌گه‌ر به‌راوردی لیدوانه‌کانی ئه‌وجۆره که‌سانه‌ش بکرێت، بێ هۆشییان زۆر به‌ڕونی پێوه دیاره،بۆیه به‌و ئاژه‌ڵانه‌م چوواندووه،که لێره‌دا چه‌ند خاڵێک ئه‌خه‌مه روو:
یه‌که‌م/عه‌بدالسلام ده‌بێژێ: کشانه‌وه‌ی وه‌زیرانی کورد له‌حکومه‌تی عێراق به‌فه‌رمی،ڕاگه‌یاندنی نه‌هێشتنی هاوبه‌شی و دوژمنایه‌تی ته‌واو پرۆسه‌ی سیاسیه!.
لێره‌دا ده‌رئه‌که‌وێت ناوبراو نه‌زانێت ووشه‌ی هاوبه‌ش به‌واتای چییه، وادیاره به‌بۆچونی ئه‌و،ته‌نها بریتیه له‌وه‌ی،که نوری مالیکی چ بڕێارێک ده‌ربکات، کورد ئه‌بێت ته‌نها ده‌ست هه‌ڵبڕێت و بڵی به‌ڵێ!.
دوهه‌م/ مالیکی ده‌بێژێت: ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بکات و نه‌وتی عێراق بۆ خۆی بفرۆشێ و ئاشکرا ئامانجی جیابونه‌وه‌ی له نیشتمان ده‌ر‌ببڕێ،هیچ خێر و چاکه‌یان بۆ ووڵات نابێت.ئه‌م بڕگه‌یه چه‌ند خاڵی جیاواز له‌خۆ ئه‌گرێت،بۆیه به‌چه‌ند خاڵێکی کورت وه‌ڵامی ئه‌ده‌مه‌وه وه‌کو:
أ/ ئیسرائیل دوژمنی کورد نیه‌و، خاکی کوردیشی داگیر نه‌کردووه‌و،هیچ کاتێک مافیشی پێ شێل نه‌کردووه وه‌کو عه‌ره‌ب،ئیتر بۆچی کورد به‌چاوی عه‌ره‌ب سه‌یری ئیسرائیل بکات،که داکۆکی له‌بونی خۆی ئه‌کات؟!.
ب/ کورد نه‌وتی عێراقی نه‌فرۆشتووه،چونکه نه‌وتی ناوجه‌رگه‌ی خۆیه‌تی،ئه‌وه عه‌ڕه‌به‌و نزیکه‌ی ١٠٠ ساڵه نه‌وتی کورد به‌زۆره ملێ ئه‌بات و ئه‌یفرۆشێ و چه‌کێ کۆکوژی پێ ئه‌کڕێ و له‌دژی کورد به‌کاری ئه‌هێنێت، داگیرکه‌ره‌و له‌لایه‌ن زلهێزه دژ به‌مرۆڤایه‌تیه‌کانه‌وه ئه‌و مافه‌ی پێدراوه، ئێستا کورد قه‌بوڵی ناکات!.
ج/ عێراق نیشتمانی کورد نیه‌و،به‌زۆر به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه،بۆیه مافی خۆیه‌تی به هه‌موو پێوه‌رێک ئاینی و یاسایی و مرۆڤایه‌تی،له‌عێراق جیابێته‌وه‌و، سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یه‌نێت، وه‌ک گه‌لی عه‌ره‌ب و گه‌لانی تری!.
د/ سه‌تان ساڵه گه‌لی عه‌ره‌ب، له‌زیان و تاڵی و ناخۆشی و ده‌رده سه‌ری دروست کردن زیاتر، چی بۆ گه‌لی کورد کردووه، دووا چاکه‌یان سه‌ره‌ڕای داگیرکردنی خاکێ و دزینی سامان و خوێن ڕشتن و ده‌ربه‌ر کردنی و به‌عه‌ره‌ب کردنی چه‌ندین ناوچه‌ی، کرداری ئه‌نفالی به‌دناوی پی به‌خشی،که ئێستاکه‌ش ئێسک‌و پرۆسکی به‌هه‌زران پیر و گه‌نج و منداڵی ته‌نانه‌ت شێره خۆره به‌مه‌مه شوشه به‌تاڵه‌که‌یه‌وه، له ژێر خاک و خۆڵی بیابانه‌کانی عه‌ره‌ب دایه،ئیتر چۆن له‌ڕوتان دێت باسی چاکه له کورد بکه‌ن؟!.
خۆ ئه‌گه‌ر به‌پێی ناوه‌ڕکی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بێت( العین بالعین والسن بالسن) ئه‌بێت له‌جیاتی چاکه گه‌لی کورد تۆڵه‌تان لێ بکاته‌وه،به‌ڵام دیاره خودا غیره‌تێکی هه‌ند پیرۆزی پێ به‌خشیوه، له‌کاتی ده‌سه‌ڵات داریدا، بیر له‌تۆڵه سه‌ندنه‌وه ناکاته‌وه، دڵی لێبوده‌یی هه‌ند به‌هێزه،به‌پێچه‌وانه‌ی عه‌ره‌به‌وه‌یه!.
لێره‌دا ڕوو ئه‌که‌مه هاو مه‌زهه‌بیه‌که‌ی عه‌بدالسلام مالیکی،جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ێ ئاخونده‌کانی ئێران، ئه‌میر عه‌بدوڵاهی، که‌لایه‌نێکی تری دوژمنی گه‌لی کوردن و خۆیان به‌ده‌م ڕاستی عێراقیش ئه‌زانن، به‌هۆی باڵاده‌ستی لایه‌نی شیعه مه‌زهه‌به‌وه.ده‌بێژێت: ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی، خه‌ونی نه‌ته‌نیاهۆیه‌و ڕێگه ناده‌ین بێته دی! هه‌ر وه‌ها ده‌بێژێت: دابه‌ش کردنی عێراق،پیلانێ سه‌هیۆنیه!.
منیش وه‌کو تاکێکی کورد، به‌و گه‌مژه‌یه"ئه‌میر عه‌بدوڵاهی" ئه‌لێم: ته‌نها په‌ته‌کانی له‌سێداره‌دانی ڕۆڵه‌ی کوردی نیشتمان په‌روه‌ر، ڕوو ڕه‌شی ئێوه ئه‌سلمێنێت،که ئه‌ڵێن ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونی نه‌ته‌نیاهۆیه،هه‌ر ئه‌وهه‌ڵوێسته بۆگه‌نه‌ی ئێوه‌ی به‌دفه‌ڕی نائیسلامیه، وای له ئێمه‌ی کورد کردوه،که نه‌ته‌نیاهۆزۆر له‌ئێوه‌و ئیمامه‌کانیشتان به پیرۆزتر بزانین، چونکه ماف پێشێلکاری ئێوه به‌رانبه‌ر به‌گه‌لانیتری به‌تایبه‌تیش گه‌لی کوردی موسوڵمان،ده‌رچونه له ڕێبازی ئاینی و پێشێل کردنی فه‌رمانی یه‌زدانه،به‌پێ چه‌ندین ئایه‌ی پیرۆز، له‌وانه ئایه‌تی( یاأیهاالناس إناخلقناکم من ذکر وأنثی وجعلناکم شعوباوقبائل لتعارفو إن أکرمکم عندالله أطقاکم)ئه‌ی ئه‌وه ئێوه نین، ته‌نها له‌سه‌ر بونی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و داواکاری مافێکی سروشتی که خودا به‌مرۆڤی به‌خشێوه،ساڵانه به‌ده یان مرۆڤی نیشتمان په‌وه‌ری کوردستانی، له سێداره ئه‌ده‌ن، به به‌ر چاوی که‌س و کاری و خه‌ڵکیه‌وه،له‌شێوه‌ی دڕه‌نده گۆشت خۆره‌کان، بۆ چاوترساندنی جه‌ماوه‌ر؟!.
ده‌رباره‌ی عێراق: خۆ ئێوه نه‌عه‌ره‌بن و نه عێراقیشن، ئیتر به چی مافێک، ڕێگری له دابه‌ش نه‌بونی عێراق ئه‌گرن،ئایه تووانای داگیرکردنی سه‌رجه‌م عێراق و هه‌رێمی کوردستانتان هه‌یه، ئه‌ڵێن:داریان له‌کابرایه‌ک ئه‌بڕی له‌دوواوه،بانگی ئه‌کرد، ئه‌رێ ئه‌وته‌قه‌ته‌قه چیه، ئێران خۆی به‌ده‌ستی چه‌ندین کێشه‌ی ناوخۆییه‌وه ئه‌ناڵێنێت،یه‌ک له‌وانه، بزوتنه‌و‌ی سیاسی ئازادی خوازانه‌ی گه‌لی کورده، که له‌چه‌ند ڕێکخراوێکی سیاسی نیشتمان په‌روه‌ر پێک هاتونه‌و،خاوه‌نی هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی دلێرن و چاوه‌ڕوانی ته‌نها فه‌رمانن،ئه‌وه جگه له‌و قه‌ێرانه نێو ده‌وڵه‌تییه‌ی که‌تێی که‌وتووه،گومانی تێدا نیه،ئه‌وه‌نده ناخایه‌نێت،ده‌سه‌ڵاتی ئاخونده‌کان سه‌ره‌و ژیر ئه‌کاته‌وه‌و،ئه‌یان خاته زبڵدانی میژووی جاهیلیه‌ته‌وه! دابه‌ش کردنی عێراقیش، مافی گه‌لانی عێراقه، نه‌ک جنۆکه سه‌ر لێشێواوه‌کانی ئالۆده بوی سیخه!.
جاله‌کۆتاییدا به‌و مێشک پوچه‌ڵانهئه‌ڵێن، ماف وه‌رناگیرێت،به‌ڵکو به‌زۆر ئه‌سێندرێته‌وه،چونکه داگیرکراوه واته لاژه لاژی ئه‌وان،ته‌نها سه‌گ به‌مانگه‌شه‌و وه‌ڕینه،جا ئه‌گه‌ر دوژمن به‌چاکه ناوت به‌رێت بۆ دوژمنه !!.
12-7-2014.