زۆر جار نه‌ک ته‌نها سیاسه‌تمه‌دار و ڕۆشنبیران، به‌ڵکو که‌سانی ساده‌و نه‌خوێنده‌واریش، ئاماژه‌یان به‌وه کردووه، خۆشباوڕی و دڵسۆزی کورد، به‌رانبه‌ر گه‌لانی تری و ته‌نانه‌ت نه‌یاره‌کانیشیان،بۆته پێناسه‌یه‌کی ئه‌وتۆ،وه‌ک بۆمبی چیندراو له‌ناکاودا به‌ڕویدا ته‌قیوه‌ته‌وه،سه‌ت په‌شێمانی به‌دووای خۆیدا هێناوه!.
ئه‌گه‌رسه‌یری مێژوی ڕابردومان بکه‌ین،ئه‌بینین سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌سایه‌تی کورد،هه‌میشه له‌خزمه‌ت کردن ئه‌و ووڵاتانه‌دا، که‌م ته‌رخه‌می نه‌کردووه، که‌خاکه‌که‌یان داگیر کردووه‌و گه‌له‌که‌شی ئه‌چه‌وسێننه‌وه، به‌ڵکو زۆر له‌که‌سایه‌تیه ڕه‌سه‌نه‌کانی خۆیان دڵسۆزتر بونه بۆ ووڵاته داگیرکه‌ره‌که!.
لێره‌دا ته‌نها ده‌وڵه‌تی عێراق،به‌نمونه ئه‌خه‌ینه‌وه بیری دڵسۆزانی کورد،له‌سه‌رده‌مه ئارامه‌کانی عێراقی پێدا تێ ئه‌په‌ڕی و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له‌ناو هه‌ره‌زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ری کورد،له‌وپه‌ڕی لاوازیدابو، بیرۆکه‌ی ئاینیی ئیسلامیش،به‌جۆرێک زاڵ بوبو به‌سه‌ریاندا،ده‌ستیان له‌کولتور و زمان و ته‌نانه‌ت، ناو لێنانی کوردی له‌زارۆکه‌کانیانیش هه‌ڵگرتبو،به‌ده‌گمه‌ن ناوی کوردیت ئه‌بیست!
مه‌به‌ستی من له‌و کاتانه، سه‌رده‌می پادشایه‌تیه،له‌سه‌رده‌مه‌کانی نوری سه‌عید و سه‌عید قه‌زاز، ئاشکرایه که‌س ناتوانێ نکۆڵی له‌دڵسۆزی وتواناداری سیاسی و ئیداری ئه‌و دوو که‌سایه‌تیه‌ی به‌ڕچه‌ڵه‌ک کورد بکات، له هه‌مان کاتدا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عێراقیشه‌وه،ئه‌و پایه‌و پله‌یه‌یان پێدراوه،له‌ئه‌نجامی دڵسۆزی و لێهاتوی که‌سایه‌تی خۆیان بووه.نه‌ک وه‌ک نوێنه‌ر و سه‌نگی گه‌لی کورد!.
جاهه‌ر له‌پێش ئه‌وان و له‌سه‌رده‌می ئه‌وانیشدا،که‌نه‌وت له‌که‌رکوک دۆزرایه‌وه،عه‌ره‌ب بیریان له به‌عه‌ره‌ب کردنی که‌رکوک کرده‌وه‌و هه‌نگاوی بۆنا،سه‌ره‌تا به‌ناردنی کرێکار و فه‌رمانبه‌ر، داوی ئه‌وان هه‌نارده‌کردنی جوتیار به‌بیانوی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی سنوری حه‌ویجه‌ی ئێستا‌و ده‌ورو به‌ری،که‌تاکو ئێستاش هه‌ربه‌ر‌ده‌وامن!.
دیاره بابه‌تی به‌عه‌ره‌ب کردنی کوردستان،پێویست به‌وه ناکات من شرۆڤه‌ی له‌سه‌ر بکه‌م،چونکه زۆر دڵنیام هه‌رتاکێکی کوردی نیشتمان په‌روه‌ر، وه‌ک من ئاگاداری ئه‌و بواره هه‌یه،به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی منه لێره‌دا، هێنانه‌وه بیری ئه‌وئامانجه‌یه که‌عه‌ره‌ب به‌درێژایی ئه‌و مێژووه ،به‌هه‌مو جۆره پلانێکی ئاینی و ئیداری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، نه‌یتوانی به‌ده‌ستی بهێنێت، له‌به‌عه‌ره‌ب کردنی کوردستاندا،ته‌نانه‌ت له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ته‌سکیشدا له‌سنوری پارێزگاکانی که‌رکوک و موسڵ و تکریت و دیاله،وه‌ک بینرا ڕێسیان لێ بوه‌وه به‌خوری!.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌بینرێت و ڕوو ئه‌دات به‌ناو ئاواره‌وه،به بیانوی باری نائاساییه‌وه،زۆر ترسناکتره له‌و بوارانه‌ی ده‌یان ساڵه‌ی ڕابردو،که به‌ئاشکراو به‌جۆره‌ها فڕوفێل، عه‌ره‌ب ئه‌نێردرا بۆناوچه‌کانیپارێزگای که‌رکوک و هه‌ولێر و دهۆک،چونکه به‌هه‌ر فڕۆفێڵێک بووایه به‌نهێنیه‌وه کۆنترۆڵی ژماره‌ی خیازان و مێژوو و جێگه‌ی لێوه‌ی هاتبون ئه‌کرا،ناوه ناوه ئه‌وهاتنه‌یان ڕوی ئه‌دا،ئێستا ڕۆژانه‌و به‌هه‌زاران و به‌بێ کۆنترۆڵ کردن ،زۆر ئاره‌زوو مه‌ندانه به‌کوردستاندا به‌ڵاو ئه‌بنه‌وه‌و، ته‌نانه‌ت گه‌یشتونه‌ته سه‌ر سنوره‌کانی ئێران و تورکیاش،به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ر‌به‌ستێکیان بۆ دروست بکرێت،گووایه ئاواره‌ن و ڕێگه پێدانیان پێویستیه‌کی مرۆڤایه‌تیه‌و، کوردستان هه‌میشه ده‌رگای له‌سه‌ر پشته بۆ لێ قه‌وماوان!.
دیاره گه‌لی کورد به‌گشتی و باشوری کوردستان به‌تایبه‌تی،به‌هۆی هه‌ڵوێستی نامرۆڤانه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی خاکی کوردستانیان به‌سه‌را دابه‌شکراوه،کاره‌ساتی ئاواره بونی به‌سه‌ردا هوتووه‌و له‌بیری نه‌چۆته‌وه،به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌ندێ گومان په‌یدا ئه‌کات،له‌و شێوازه‌ی له‌باشوری کوردستاندا ئه‌بینرێت،به‌وه ئه‌چێت که هه‌ستی بابه‌تی سیاسی تێکه‌ڵاو کرابێت.بۆ نمونه:
ئاواره بونی برا تورکمانه‌کان و یه‌زیدیه‌کان و کریستیانه‌کان به‌گشتی، هیچ گومانێک هه‌ڵناگرێت و جێگه‌ی خۆیه‌تی ئه‌وپه‌ڕی ڕێزیان لێ بگیریت و پێشوازیان لێ بکرێت،به‌ڵام ئه‌ی عه‌ره‌ب بۆچی به‌وجۆره ڕوو بکه‌نه کوردستان،به‌تایبه‌ت عه‌ره‌بی شیعه مه‌زهه‌ب، له‌به‌سراو ناوه‌ڕستی عێراق و نه‌جه‌ف و به‌غداشه‌وه؟!.
به‌هه‌زاران عاره‌بی شیعه مه‌زهه‌ب،خۆیان خزاندۆته ناوجه‌رگه‌ی که‌ر‌کوکه‌وه،ئایه،به‌سره‌و عیماره‌و، کوت و نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لاو قادسیه‌و سه‌ماوه،ده‌یان قات و بگره زیاتریش ئارامتر نین له‌ناو شاری که‌رکوک و دوز و ده‌ورو به‌ری ئه‌و ناوچانه! ئایه تاکو ئێستاش بیستراوه ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ناسریه‌و عیماره‌و کوت ڕویدابێت، ئیتر بۆچی ئه‌بێت عه‌ره‌بی شیعه مه‌زهه‌ب، ڕوو بکه‌نه که‌رکوک، له‌ژێر په‌رده‌ی ئائارامی شار و ناوچه‌کانی خۆیان،که نه‌زمان و نه‌کولتور و نه‌دابو نه‌ریتی خۆیانی تێدا به‌دی ئه‌که‌ن؟ ئایه به ملیۆن عه‌ره‌بی سوننه مه‌زهه‌ب،له‌به‌غدا ناژین و هیچ گرفتێکی مه‌زهه‌بیان به‌ئاشکرا بۆ هاتۆته دی،بۆ ڕوو ناکه‌نه ئه‌وێ؟!.
له‌دوای ڕوخانی ڕژێمه‌که‌ی به‌عس و ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی که‌رکوک، له‌لایه‌ن کورده‌وه‌و ،ده‌رچونی بڕیاری یاسایی،به‌رانبه‌ر ئه‌وعه‌ره‌بانه‌ی بۆ به‌عه‌ره‌ب کردنی ناوجه‌رگه‌ی که‌کوک هێنرابون و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی زۆر سوکایه‌تیان پێ بکرێت و به‌تێهه‌ڵدان له‌که‌رکوک ده‌ربکرێن،بڕیاریان بۆ ده‌رچو،دوو قاتی کوردی ئاواره‌بو، قه‌ره‌بو بکرێنه‌وه، به‌مه‌رجێک بگه‌ڕێنه‌وه جێگه‌ی لێوه‌ی هاتبون،به‌ڵام ئایه کورد توانی بیان گه‌ڕێنێته‌وه چ به‌زۆر و چ به‌ته‌ماح و چ به‌خۆشی،که هه‌ندێکیان ٢٠ ملیۆنه‌که‌شیان وه‌رگرت و نه‌ش ڕۆیشتنه‌وه؟!.
ئیتر چۆن سه‌رکردایه‌تی سیاسی بیر له‌وه ناکاته‌وه،به‌و شێوازه به‌ر به‌ڵاوه، عه‌ره‌ب کۆچ ئه‌که‌ن بۆ باشوری کوردستان و هه‌مو مافێکی جێ نشین و کارکردن و کڕینی زه‌ویزار و خان‌و به‌ره‌و،کردنه‌وه‌ی کۆمپانیاو، کاری بازرگانی و پیشه‌سازی و به‌ڵاوبونه‌وه‌شیان به‌سه‌رانسه‌ری باشوری کوردستاندا؟!.
ئای که‌مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌یه‌و ئه‌نجامه‌که‌ی ته‌نها په‌شێمانی له‌دووا ئه‌بێت، چونکه سه‌رکرده‌کانی عه‌ره‌ب زۆر به‌جوانی سه‌لماندویانه،به‌ئه‌مه‌کی و به‌ڵێنی ڕاستی له‌عه‌ره‌به‌وه دوره، ته‌نها هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی ئه‌م چه‌ند ساڵی ڕابردوی که‌سایه‌تیه‌کانیان،له‌به‌رانبه‌ر پاداشت دانه‌وه‌ی، چاکه‌ییه‌کانی گه‌لی کورد،چ پێشی ڕوخانی ڕژێمی به‌عس و،چ له‌دووای ڕوخانی ئه‌وڕژێمه‌وه، له‌داڕشتنه‌وه‌ی سوپا‌و، پێکهێنانه‌وه‌ی حکومه‌ت و چاره‌سه‌رکردنی کێشه نێو خۆییه‌کانی خودی سه‌رکرده‌کانی خۆیان،ئیتر ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده به‌س نه‌بێ بۆکورد که‌ده‌رس وه‌رگرێت له‌ڕابردو،ئه‌بێ به‌چی ده‌رس وه‌ربگرێ و له‌په‌شیمان بۆنه‌وه‌ی چه‌ند جاره‌ی ڕزگار بێت؟!.
21- 7- 2014.