وادیاره شه‌رمه‌زاری لای مالیکی بونی نیه!!...نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی - سوید

ئه‌گه‌ر به‌وردی سرنج بدرێته سه‌ر هه‌ڵوێست و ڕاگه‌یاندنه‌کانی نوری مالیکی، سه‌رۆک وه‌زیرانی فاشیلی پێشوی عێراق.ده‌رئه‌که‌وێت، خودی شه‌رمه‌زاری، شه‌رمه‌زار ئه‌بێت له‌ لێدووان و ڕاگه‌یاندنه‌کانی، به‌ڵام وادیاره وه‌ک پێشینان فه‌رمویانه، ئابه‌ڕو(حیا) دڵۆپێکه، که‌ڕژا ئیتر شه‌رم کۆچ ئه‌کات!.

ئه‌گه‌ر وه‌ک پرۆفیسۆرێکی ده‌رونی بڕوانیته هه‌ڵوێست و ڕاگه‌یاندنه‌کانی نوری مالیکی، زۆر به‌ڕونی دیاری ئه‌دا، که‌دوچاری په‌شێویه‌کی ده‌رونی ئه‌وتو بووه، به‌هیچ جۆری هه‌ڵویستو کرداره‌کانی ڕابردوی خۆی له‌بیر نه‌ماوه‌و، ته‌نها بیر له‌ڕزگار کردنی خۆی ئه‌کاته‌وه چۆن په‌رده پۆشی ئه‌و هه‌مو تاوان و گه‌نده‌ڵکاریه بکات، که ‌له‌ڕگه‌ی خۆیوئه‌حمه‌د بازرگانی کوڕیه‌وه به‌داهات و گه‌نجینه‌ی ووڵاتیان کردوه، که به‌ملیاره‌ها دۆلاری ئه‌مریکی مه‌زه‌نده ئه‌کرێ، بۆیه له‌جیاتی دۆکۆمێنت و به‌ڵگه‌ی دروست بۆ خۆ ڕزگار کردن، له‌درۆکردن زیاتر هیچی تری به‌ده‌سته‌وه نیه، بوواری سه‌رلێشێواویش به‌جۆری کاری تێکردوه، له‌بیری چۆته‌وه، که‌ درۆزن ئاگر به‌ربوبو له‌ماڵی، هاواری ئه‌کرد که‌س بڕوای پێناکرد!.

هه‌ستی خۆپه‌سه‌ندی به‌جۆری کاری تێکردبو، ئه‌یویست هه‌مان ڕێچکه‌ی سه‌دامی دیکتاتۆری له‌ناوچو بگرێته به‌رو، ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌و پێی ته‌واو نه‌کرا به‌رانبه‌ر به‌گه‌لی کورد، خۆی ته‌واوی بکات، ئاگاداری ڕابوردوی هێزو توانه بێوێنه‌کانی گه‌لی کورد نه‌بو، که‌زیاتر له‌نیو سه‌ده‌، چه‌ندین ڕژێم و سه‌رکرده‌ی دڕنده‌ی ئه‌وتۆی به‌ڕێ کردوه، که‌ به‌سه‌تانی وه‌ک نوری مالیکی و به‌ڵکو هاوبیر و هاوراکانی وه‌ک عه‌لاوی و جه‌عفه‌ریش لای ئه‌وان وه‌ک سه‌ربازێ سه‌یر کراون.به‌ڵام بێ نمه‌کی هێنده کاریگه‌ربووه به‌سه‌ریدا، ئه‌وماوه‌یه‌ی له‌بیر کرد که‌هانای بۆ سه‌رکدایه‌تی سیاسی کوردستان هێنا، داڵده‌یان داو، تاکو له‌ناوچونی ڕژێم، له‌کوردستان پێلاوی کوردی ئه‌خسته سه‌ر چاو و سه‌رسوڕمانی خۆی به‌ئازایه‌تی و قاره‌مانیه‌تی پێشمه‌رگه نیشان ئه‌دا!.

به‌هه‌رحاڵ، گازه‌نده له‌که‌سانی درۆزن و بێ ئه‌مه‌ک و بێشه‌رم ناکرێت، به‌ڵام ناچار ئه‌بیت به‌رپه‌رچی درۆ و بوختانه‌کانی بدرێته‌وه، دیاره درۆ و تاوان و گه‌نده‌لیه‌کانی نوری مالیکی هێنده زۆرن له‌ژماره نایه‌ن، بۆیه ناچارین ته‌نها ئاماژه به‌چه‌ند خاڵێکی سه‌ره‌کی زۆر زه‌ق بکه‌ین، که‌توانای نکۆڵی کردنی لێ نه‌بێت!.

له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵیه‌وه:

یه‌ک: گه‌و‌ره‌ترین دزی له‌بانکی ناوه‌ندی کرا، که‌له‌سه‌نته‌ری به‌غدایه‌ له‌ناوه‌ڕاستی شه‌قامی ڕه‌شید به‌چه‌ند سه‌یاره‌یه‌ک به‌ڕۆژی ڕوناک، سه‌تان ملیۆن دۆڵاری ئه‌مریکیان برد، نوری مالیکی بۆ سڕپۆشی کرد و به‌دووادا چونی له‌سه‌ر نه‌کرد، ئه‌گه‌ر ده‌ستی خۆی تێدا نه‌بو؟!.

دوهه‌م: گرێ به‌ستی کڕینی چه‌کی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ڕوسیادا ڕاگه‌یاند، که به‌ ملیار و چه‌ندین ملیۆن دۆلاری ئه‌مریکی دیاری کرا، ئایه ئه‌نجامه‌که‌ی به‌چی گه‌یی، دووای ئه‌وه‌ی پلانی فڕوفێله‌که‌ی سه‌ری نه‌گرت، فرۆکه ڕوسیه‌که ڕێگه‌ی پینه‌درا گه‌نده‌ڵیه‌که‌ی مالیکی پێ سڕپۆش بکرێت، چۆن تووانی ئه‌وبابه‌ته گرینگ و زه‌قه سڕگوم بکات و کابینه‌ی به‌ڕیز حه‌یده‌ر عه‌بادیش ڕازی بکات به‌دووادا چونی به‌گه‌رمی له‌سه‌ر نه‌كا، تاله‌بیر ئه‌چێته‌وه!.

سێهه‌م: خودی به‌ڕیز عه‌بادی له‌دوای ده‌ست به‌کاربونی له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا ڕایگه‌یاند، ‌نوری مالیکی ڕێژه‌ی (٢٠٠) ملیۆن دۆلاری به‌فیڕۆ داوه‌و، هیچ ئاکامیکی دیار نیه، ئیتر ئه‌بێ گه‌نده‌ڵ کار هه‌بێت، له‌ نوری مالیکی گه‌نده‌ڵتر؟!.

چوار:له‌خۆی ئه‌پرسین ئه‌وملیار و چه‌ندین ملیۆن دۆلاره‌ی له‌ژێر زمینێ لوبنان دۆزرایه‌وه‌و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌و، ئه‌حمه‌دی کوڕی پێوه‌ی تێوه گلاوه، ئه‌توانێ بێ ئاگایی خۆی له‌سه‌ر بسه‌لمێنێت؟که‌دیاره، نایه!.

لێره‌دا له‌بوواری گه‌‌نده‌ڵیه‌وه دور ئه‌که‌وینه‌وه‌، ده‌رباره‌ی سه‌لماندنی درۆزنی و بێ به‌ڵێنی ئه‌دوێن.چونکه بونی ئه‌و دوخاڵه، به‌هیچ جۆرێک له‌گه‌ڵ په‌رانسیپی به‌رپرسیارتی لۆتکه‌دا ناگونجێت.ته‌نها له‌کابینه‌کانی به‌غدای حکومه‌تی عێراقدا نه‌بێ، له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌دی ئه‌کراوه.بۆسه‌لماندنی ئه‌ودوخاڵه، درۆزنی و بێ به‌ڵێنی، گومان له‌وه‌دا نیه له‌ودوو بواره‌وه، هێنده به‌ڵگه زۆرن وابه‌سانایی باس ناکرێن، بۆیه به ته‌نها دوو به‌ڵگه‌ی گرینگ و سه‌لمێنه‌ر بۆئه‌و دوو خاڵه ئه‌خه‌ینه ڕوو، وه‌کو:

یه‌که‌م: ئاشکرایه‌و خودی مالیکیش ناتوانێت نکۆڵی ڵێ بکات، به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی دوهه‌م کابینه‌، به‌هۆکاری پێدانی چه‌ندین به‌ڵێنی گرینگ به‌سه‌ردایه‌تی سیاسی کورد، بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ هه‌ڵپه‌سێندراوه‌کانی نیوان هه‌ولێر و به‌غدا، بۆیه له‌به‌رانبه‌ردا، کورد پشتگیری لێ کرد بۆ مانه‌وه‌ی، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه، له‌بێ به‌ڵێنیه‌تی زیاتر هیچی لێ شینه نه‌بو، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، بارودۆخه‌که‌ی به‌جۆرێکی زۆر مه‌ترسیدارتر برد، به‌جۆرێ دڵگه‌وره‌ی و دان به‌خۆدا گرتنی بێسنوری سه‌رکردایه‌‌تی سیاسی کورد نه‌بوایه، شه‌ڕی نیاوان کورد و عه‌ره‌ب، له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌ویی ڕوی ئه‌داو، ماڵوێرانی گه‌لانی عێڕاقی به‌گشتی لێ ئه‌كه‌وته‌وه!.

دووهه‌م: ڕاگه‌‌یاندنه‌که‌ی ده‌رباره‌ی نکۆڵی کردن له‌ئاگادار کردنه‌وه‌ی، له‌لایه‌ن سه‌رۆکی کوردستان، ڕێزدار کاک مه‌سعود با‌رزانیه‌وه، سه‌رلێشێواوی و بێشه‌رمی به‌جۆرێ سه‌ری لێهه‌ڵداوه، بایه‌خی به‌وه نه‌دا، که‌به‌ڕیز عه‌مار حه‌کیم، سه‌رکرده له‌به‌ره‌ی ‌هاوپه‌یمانی نیشتمانی و جێگرێکی که‌به‌ڕێز ڕۆژ نوری شاویس و باڵیۆزی ئه‌مریکا له‌به‌غدا، له‌و‌باره‌یه‌وه ئاگادارن، بێشه‌رمانه درۆکه‌ی به‌جۆرێ ڕازانده‌وه‌و په‌روباڵی بۆ دروست کردو کردیه درۆی شاخدار، وای ئه‌زانی وه‌ک جارانه‌و بۆی ئه‌چێته سه‌ر!!.

له‌کۆتاییدا ئێمه‌ش ئه‌ڵێن: هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له‌پێشێنانی کورد که‌فه‌رمویانه" ئه‌وه‌ی فێربو به‌شێری ته‌رکی ناکات به‌پیری.به‌وه‌ش سه‌‌لماندی شه‌رمه‌زاری بونی نیه له‌لای ئه‌و، واته نوری مالیکی!!!!.

                                                       21-12-2014.

 

 

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

Related Articles