مێژوی کۆمه‌ڵکوژی کورد خۆی دووباره‌ ده‌کاته‌وه‌ ...دلێر مه‌لا په‌روێز

 

 

 

هه‌زار و چوارسه‌د ساڵ پێش ئێستا، ده‌سه‌ڵاتی ئیسلام له‌ ناوچه‌که‌دا له‌ رووی ژماره‌ و چه‌ک و ئابوری له‌و په‌ری به‌هێزیدا بوو، له‌ به‌رامبه‌ردا دانیشتوانی کوردستان گه‌لێکی کاسب و بێ زیان له‌ ناوچه‌ی باب و باپیرانی ژیانی ئاسای خۆی ده‌گوزراند.ئه‌و کات خه‌لیفه‌ی ئیسلام بریاری هێرش ده‌دات بۆ کوردستان، به‌ پشتبه‌ستن به‌ ئایه‌تی قورئانی و وته‌کانی پێغمبه‌ر، به‌ هێزی شمشێر وخوێن کوردستان داگیر ده‌که‌ن و ژن و کچ، زێر و سامان به‌ پاساوی نه‌ته‌وه‌یه‌کی ناموسڵمان وه‌کو ده‌سکه‌وتی شه‌ر حه‌لالی ده‌که‌ن.

پێش هه‌زار و چوارسه‌د ساڵ، کامیرا و ته‌که‌نه‌لۆژی و ئه‌نته‌رنێت نه‌بو ، ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی خه‌ڵک نه‌خوێنده‌وار بوون نه‌یانتوانیوه‌ گوزاره‌ش له‌و رووداوانه‌ جه‌رگبرانه‌ بکه‌ن، که‌ روویانده‌دات.به‌ڵام ده‌کرێ مرۆڤی کورد که‌مێک بیر بکاته‌وه‌ و هه‌وڵبدات بیهێنێته‌ پێش چاوی ئه‌و به‌ڵگه‌ مێژویه‌ نوسراوانه‌ که‌ باسی له‌شکری ئیسلام ده‌کات به‌ هه‌زاره‌ها شه‌رکه‌ر و بێ به‌زه‌یی نمونه‌ی خه‌لافه‌تی ئێستای ئیسلام به‌ زه‌بری شمشیری تیژیان ملی پیاوانیان په‌راندوه‌ و به‌ شهوه‌تی گڵاویان ژن و کچیانی کوردانیان ئه‌تک کردوه‌.

ره‌نگه‌ له‌شکری خلافه‌تی ئێستای ئیسلام له‌ به‌ر به‌رچه‌کرداری نه‌ته‌وه‌یه‌ک و یان کۆمه‌ڵگه‌ی نیوده‌وڵه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان هه‌نگاوه‌کانیان ئه‌هوه‌نتر دژ به‌ کوردان بهاوێن، ولێ هه‌زاروچوارسه‌د ساڵ پێش، نه‌ک ترس له‌مانه‌ نه‌بوو بگره‌ ئه‌و کات به‌ بیروباوه‌رێکی به‌هێزی خودایه‌وه‌ به‌ بێ هیچ دوودڵی و گومانێکه‌وه‌ به‌ درندانه‌ترین شیوه‌ کۆمه‌ڵکوژیان ده‌کرد.

هه‌زاروچوارسه‌دساڵ تێپه‌ری له‌ به‌ر زۆری قوربانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ مه‌زه‌نده‌ش که‌س ناتوانێ بزانێ شه‌هیدانی کورد چه‌ندن و سته‌م و چه‌وری به‌پێوێ.به‌ڵام هه‌ره‌ نه‌زانمان ده‌زانێ هه‌زاروچوارسه‌دساڵه‌ کورد به‌ زمانی داعشیه‌کان خودا ده‌په‌رستێ و وا له‌ که‌لتور و که‌سایه‌تی کورد کراوه‌ ته‌نیا له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی برا یه‌زیدیه‌ و مه‌سیحیه‌ کورده‌کانی کوردستان له‌ عاداتی خودا په‌رستی جاوازن چۆن به‌ کوێرانه‌ به‌ پیس و گڵاو کافر و دوژمن ناوزه‌د ده‌کرێن.

هه‌زاروچوارسه‌د ساڵ میژو بۆمان ده‌گێرێته‌وه‌ بۆچی نه‌ته‌وه‌ی کورد بێ سه‌روه‌ری و ده‌وڵه‌ته‌! بۆچی گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی سه‌ررووی زه‌وی بن ده‌ستی نه‌ته‌وه‌کانی تری موسڵمانانن؟ نازنم ره‌نگه‌ مێژوو راست نه‌کات! ولێ منێکی ته‌مه‌ن سی و سێ ساڵ که‌س بۆی نه‌گێراومه‌ته‌وه‌، به‌ڵکو به‌ چاوه‌کانی خۆم بینیومن هه‌ر ئه‌و له‌شکره‌ی هه‌زار و چوارسه‌د ساڵی به‌ر له‌ ئێستا به‌ هه‌مان ئه‌قل و باوه‌ر، به‌ڵام به‌ چه‌کی جیاواز به‌ زریپۆش و رۆکێت و کیمیای به‌ هه‌مان سوره‌تی خوای عه‌ره‌بان هاتن و سه‌د و هه‌شتا و دوو هه‌زاریان له‌ خوشک و برا ئه‌نفال کرد.هاتن و به‌ فرۆکه‌ کیمیابارانیان کردین، هه‌ر خۆم شایه‌دی ده‌ده‌م چلۆن منی کورد له‌ ترسی هه‌زاروچوارسه‌د ساڵی له‌مه‌وبه‌ر به‌ زگی برسی و ترسه‌وه‌ به‌ منداڵ و پیر و په‌ککه‌وته‌وه‌ به‌ کۆره‌وی ملیۆنی ده‌شت وهه‌ردمان دایه‌ به‌ر نه‌باده‌ دیسانه‌وه‌ ئه‌نفال بکرێین.

زۆرمان دیت و هێشتا هه‌ر ده‌بینین، ده‌بینین چۆن هه‌مان درنده‌کانی بیابان ئابلوقه‌ی ئابوری ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ئه‌م گه‌له‌ و قوتی خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ ده‌برن، ئه‌م خوێن مژانه‌ نه‌ ئازادیمان پێ ره‌وا ده‌بینن نه‌ ژیان، گومانتان نه‌بێت جینۆسایدی هه‌زار و چوارسه‌د ساڵی پێش ئێستا دیسان به‌ سه‌ر کوردانی ناوچه‌ی شه‌نگالدا خۆی دووباره‌ کرده‌وه‌.

دلێر مه‌لا په‌روێز

هڵسینکی

 

 

 

Related Articles