خوێن به خوێن، ئه‌مه وته‌ی مالیكیه كه هێنده‌ی كوشتنی محه‌مه‌د بدێوی كاریگه‌ری خراپی كرده سه‌ر سایكۆلۆژیه‌تی تاكی عێراقی و به‌تایبه‌تی كورد، ئه‌م قسه‌یه هی پیاوێكه یه‌ك تۆسقاڵ ئاماژه‌ی پیاوی یاسایی پێوه دیار نییه، ئه‌وه‌ی یه‌ك تۆز بیر له‌م قسه‌یه‌ی مالیكی بكاته‌وه له‌و راستییه ترسناكه ده‌گات ئه‌و پیاوه رۆڵی سه‌رۆك خێڵێك ده‌بینێت وه‌ك له‌وه‌ی رۆڵی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌وڵه‌تێك، ئاخر ده‌سته‌واژه‌ی خوێن به خوێن له‌و شوێن و ژینگه خێڵه‌كیانه ده‌گوترێت كه‌وا سه‌روه‌ری یاسا و مافی مرۆڤ و مه‌ده‌نیانه‌ی لێ نه‌بینرێت، واته مالیكی په‌روه‌رده‌ی ژینگه‌یه‌كه به‌ر له‌وه‌ی یاسا سه‌روه‌ر بێت خێڵ سه‌روه‌ره، مالیكی ده‌یه‌وێت به كورد بڵێت ئه‌گه‌ر له‌رووی ده‌ستووریشه‌وه ئێمه نه‌توانین هه‌ندێ شت به‌رانبه‌ر به كورد بكه‌ین ئه‌وا له رێگه‌ی دروستكردنی ئاڵۆزی خێڵه‌كی و مه‌زهه‌بگه‌رایی ده‌توانین وه‌ك عه‌ره‌ب زۆر شت به‌رانبه‌ر به كورد بكه‌ین، وه‌ك ئاشكرایه كوشتنی ئه‌و دكتۆره به هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی قه‌بوڵكردن نییه و ناكرێت مرۆڤێك به‌م شێوه‌یه بكوژرێت، ئه‌گه‌رچی خودی ئه‌و ئه‌فسه‌ره له كاتی راپه‌راندنی ئه‌ركی فه‌رمی خۆیدابووه، به‌ڵام هێشتاكه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی كه‌سێك بدرێته‌وه، كه‌واته پێویسته كورد خۆی داوای سزادانی ئه‌و ئه‌فسه‌ره به‌ره‌گه‌ز كورده بكات بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی یاساوه به سزای خۆی بگات، چونكه ئه‌گه‌ر تۆڵه‌كردنه‌وه بێته‌گۆڕێ ئه‌وكات هیچ دوور نییه ناكۆكی نه‌ته‌وه‌یی بێته كایه‌وه‌و ئه‌وكاتیش كاریگه‌ری یه‌كجار خراپ به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت كه عێراقییه‌كان و كورد به‌تایبه‌تی زیانی مه‌عنه‌وی و ماددی و گیانیان به‌رده‌كه‌وێت، له وه‌ها دۆخێك‌دا یاسا غیاب ده‌بێت و له غیابی یاساشدا كرده‌ی نا ئینسانی دێته‌گۆڕێ و به‌هۆیه‌وه پشێوی كۆمه‌ڵایه‌تی و دواییش سیاسی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هه‌ندێ له عه‌ره‌به شۆفینییه‌كان كه مالیكی سه‌رۆكایه‌تییان ده‌كات ده‌یانه‌وێت پشێوی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی له‌ناو خۆی عێراقدا دروست بكه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ مالیكی و گروپه‌كه‌ی زۆر ئاسانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عێراقییه‌كان پێشینه‌ی زۆریان هه‌یه له نانه‌نه‌وه‌ی پشێوی مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی، بۆ نمونه ئه‌وه عێراقییه‌كان بوون بانگی حوسێنیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامی بده‌نه ده‌ست، به‌ڵام خیانه‌تیان لێی كرد و كوشتیان، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ خۆیدا ململانێكانی درێژكردۆته‌وه‌و تانووكه‌ش به‌رده‌وامی هه‌یه، كه‌واته مالیكی ده‌یه‌وێت له ئێستاكه‌دا هه‌مان رۆڵی سه‌رده‌می جه‌هل بگێڕێت بۆ دروستكردنی ئاژاوه، چونكه ئه‌و جۆره كاره‌كته‌ره فاشیلانه له ناو ئاژاوه‌دا گه‌شه‌ده‌كه‌ن و گه‌رای خۆیان داده‌نێن.
گرنگترین شت ئه‌وه‌یه له ئێستاكه‌دا كورد بیكات ئه‌وه‌یه نه‌هێڵێت ئه‌و پرسه به ئاراسته‌ی شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ییدا ببرێت، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی كوشتنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره كورده بوه‌ستێته‌وه تا ئاستی كشانه‌وه له حكومه‌ت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م كوڕه كورده به‌هۆی تۆڵه‌كردنه‌وه‌وه كوژرا، هیچ گرنتی ئه‌وه له ئارادانییه كه شه‌ڕی دیكه‌ی به دواوه‌دا نه‌یه‌ێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه باشترین كارێك بیكات ئه‌وه‌یه ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌یه بكات، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا پێویسته داوای سه‌روه‌ری یاسا بكات و به‌پێی یاسا پارێزه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ره كورده‌بین، چونكه ئه‌و له خۆیه‌وه كرده‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه!