به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ركه‌وتوو ئه‌وه‌یه له‌كاتی قه‌یرانه‌كاندا له‌بری بیانوو دۆزینه‌وه، بیر له چاره‌سه‌ركردن ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی ئێستاكه له سێ پارێزگه‌كه‌ی هه‌رێم رووده‌دات رێك دۆزینه‌وه‌ی بیانووه له‌بری چاره‌سه‌ر، بۆ نموونه پارێزگاره‌كان ده‌ڵێن بۆیه كێشه‌ی به‌نزین سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه، چونكه ئاواره‌یه‌كی زۆر روویان له هه‌رێم كردووه، ئاخر ئه‌م قسه‌یه لۆژیك قه‌بولی ناكات و ئاگادار نین، چونكه نایه‌نه سره‌كانه‌وه به شێوه‌ی مه‌یدانی، كاتێك له‌سره‌ی به‌نزینخانه‌كان ده‌وه‌ستیت سه‌دا نه‌وه‌دو پێنجی تابلۆكان ژماره‌ی ناوخۆی هه‌رێمن، واته به‌ده‌گمه‌ن تابلۆی شاره‌كانی تری عه‌ره‌بی تێدایه، ئه‌مه‌ش پێمان ده‌ڵێت كه نهێنییه‌ك له‌و گرانبوونه‌ی به‌نزینه‌دا له ئارادایه‌و جه‌وهه‌ری كێشه‌كه‌ش دروستكراوه تا خه‌ڵكی مه‌شغول بكه‌ن به مه‌سه‌له‌ی به‌نزین و كاره‌باو نه‌بوونی ئاوی ماڵان و له‌و لاشه‌وه بازرگانیكردن، ئه‌گینا به‌نزینخانه هه‌یه له چل په‌مپی تێكردنی به‌نزین، ته‌نیا ده‌یانی كار ده‌كات، ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌كی له‌سه‌رخۆ تا كه‌مترین به‌نزین به‌سه‌ر شوفێران دابه‌ش بكات و دوای كاتژمێر یانزه‌ی شه‌ویش ئه‌وه‌ی ده‌یده‌نه مه‌سئول و كوڕ و خانه‌واده‌كانیان و واسیته‌چی و باقییه‌كه‌ی تریشی بازرگانه چاوچنۆكه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی ده‌به‌ن، وه‌ك خه‌ڵكی ده‌ڵێن له ده‌وروبه‌ری موسڵ به‌نزین ده‌فرۆشن جلیكانی به 40 تا 50 هه‌زار دیناری عێراقی، ئاخر ئه‌و سرانه‌ی بۆ به‌نزین و له ترافیكه‌كان ده‌گیرێن هیچ نین جگه له شكاندنی هه‌یبه‌تی ئینسانه‌كانی ئه‌م وڵاته، ئه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كه‌شی زیاتر كردووه كه‌س ده‌نگ ناكات و رازییه به‌م دۆخه دروستكراوه‌ی كه‌س خۆی لێ ناكاته خاوه‌ن و خه‌ڵكی پێ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن له‌وه‌ی به‌رده‌وام سره ده‌گرن، درۆیه‌كی په‌تییه ئه‌وه‌ی بڵێت خه‌ڵكی به ده‌به به‌نزین ده‌باته‌وه ماڵ، ئاخر به‌نزینخانه‌كان به‌نزین به ده‌به ناده‌ن و بۆ هه‌ر 4 تا 7 كاتژمێرێكیش سره‌گرتن سی لیتر ده‌ده‌ن، كه‌واته ئه‌م قسانه راست نین و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستنه بۆ خه‌ڵكی هه‌ژاری هاونیشتمانی، ئه‌گینا بۆ كوڕه مه‌سئولێك یان پاسه‌وان و سه‌یاره‌كانی پارێزگار له سره‌كان نابینرێن، كه‌واته ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا شكاندنی هه‌یبه‌تی ئینسانه‌كانه‌و هیچی تر، خۆ داعش قازانجی زیاتر بووه بۆ كورد تا له زه‌ره‌ر له‌رووی سیاسییه‌وه، ئه‌وه‌تا داعش وای كرد كورد بچێته پێشه‌وه، هه‌ڵبه‌ت چوونه پێشه‌وه‌كه‌ش ته‌نیا كوڕه هه‌ژاره‌كانن، ئه‌گینا ده‌وڵه‌مه‌ندو پاره‌داره‌كان ئاماده نین له تیڤیش مه‌گه‌ر له ترسی خۆیان ئه‌گینا سه‌یریشیان ناكه‌ن، ئه‌وه‌ی شه‌هیدو بریندار ده‌بێت و له سره‌ی به‌نزینخانه‌و ناو دائیره‌كانه، ته‌نیا هه‌ژاره‌كانن، ئه‌گه‌ر پارێزگاره‌كان راست ده‌كه‌ن با یه‌ك سره‌ی به‌نزین بگرن، ئه‌وكات ده‌زانن چی ده‌گوزه‌رێت!