له دوای ئه‌وه‌ی به‌رگی یه‌كه‌می كتێبه ناوازه‌و به نرخه‌كه‌ی مێژوونووسی ناوداری كورد مامۆستا دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د (كورد‌و كوردستان له به‌ڵگه‌نامه نهێنیه‌كانی حكومه‌تی به‌ریتانیادا) م خوێنده‌وه، ئه‌وه‌ی له هه‌موو شت زیاتر سه‌رنجی ڕاكێشام نامه‌یه‌كی توند‌و تیژ‌و كاردانه‌وه‌یه‌كی به جی ی ژنێكی كورده به‌رامبه‌ر به به‌ریتانیای عوزما كه له 7 / ئه‌یلولی 1930 یه‌ك رۆژ دوای ڕاپه‌ڕینی 6/ ئه‌یلولی 1930 به‌رده‌ركی سه‌را نووسیویه‌تی دوای ئه‌وه‌ی شێخ قادری برای شێخ مه‌حمودی حه‌فید و هاوسه‌ری حه‌پسه‌خان گیراوهوله گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی تر له سه‌ركرده‌كانی ڕاپه‌ڕینه‌كه ڕه‌وانه‌ی كه‌ركوك كراون، حه‌پسه خانی نه‌قیب به تووڕه‌بوونێكی واوه نامه‌كه‌ی نووسیوه كه سهڵاویشی لێناكات له كاتێكدا حه‌پسه‌خان به‌وه‌وه ناسراوه كه ئافره‌تێكی زۆر ناسك و‌دڵ گه‌وره‌و خانه‌دان و په‌نای هه‌ژاران و بی نه‌وایان و به‌خشنده و بی نه‌زیر بووه، ئه‌و هه‌رگیز وانه‌بووه به‌ڵام كه نا عه‌داله‌تی به‌ریتانیه‌كان و هه‌ڵسووكه‌وتی كاربه‌ده‌سته‌كانیان وای لێكردووه زۆر به گاڵته‌و پلار بگرێته عه‌داله‌ت و دیموكراسیهتهكهیان له كاتێكدا له نامه‌كه‌دا نۆ جار ووشه‌ی یاسای به‌كار هێناوه و لێیان ده‌پرسێت ئه‌مه‌یه عهدالهتهكهتان؟؟
به‌ڵی هه‌روه‌كو دكتۆر كه‌مال له شوێنێكی تردا ئاماژه‌ی پێداوه له و ڕاپه‌ڕینه‌دا حه‌پسه‌خان ڕۆڵی له شێخ مه‌حمود زیاتر بووه به‌و پێیه‌ی له‌و كاته‌دا شێخ مه‌حمود له گوندی پیران له‌سه‌ر سنووری عێراق ه ئێران به‌زۆر نیشتجێكراوه و بۆی نه‌بووه هیچ جم وجووڵێك بكات بۆیه حه‌بسه‌خان ئه‌و ڕۆڵه مێژوویی و گرنكهی بینیووه بۆیه ئافره‌تی كورد ده‌توانێت شانازی پێوه‌بكات و ڕۆڵی خۆی له داهاتوودا زیاتر قایمتر بكات و بۆ پێشه‌وه‌ی ببات، هه‌ر تایبه‌ت به‌م شێره‌ژنه دكتۆر كه‌مال ده‌فه‌رمووێت ڕایه‌كی واهه‌یه كه ده‌ڵێت (ورا و كل عڤیم امرا و ه) واته له دوای هه‌ر گه‌وره پیاوێك ئافره‌تێك هه‌یه كه ووتویانه شێخ قادر به حه‌بسه‌خانه‌وه پیاوه منیش ده‌ڵێم ڕاسته و گومان له گه‌وره‌یی بنه‌ماڵه‌ی حه‌فید هه‌ر له شێخ مارفی نۆدێوه كه فه‌رهه‌نگی ناوداری ئه‌حمه‌دی نووسیوه بۆ كاكه ئه‌حمه‌دی شێخی كوڕی و شێخ مه‌حموودی مه‌لیك ناكرێت و شانازیشه بۆ شێخ قادركه برای شێخ مه‌حمودی مه‌لیكه و یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردبووه له حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌لیك مه‌حمودا كه‌پی ی بڵێن شێخ قادر به حه‌بسه‌خانه‌وه پیاوه،
من لێره‌دا نامه‌وێت زیاتر درێژه به‌م باسه بده‌م ده‌قی نامه‌كه‌ی حه‌بسه‌خان وه‌كو خۆی چۆن له سه‌رچاوه‌كه‌دا هاتووه بخه‌مه به‌ر دیده‌ی خوێنه‌رانی به‌رێزو لێكدانه‌وه‌و سه‌رنجی زیاتر بۆ ئێوه به جی دێڵم.
( (له نه‌قیب زاده حهفێهوه، بۆ شكۆدار مه‌ندوبی به‌ریتانی، رۆژی حه‌وتی ئه‌یلوولی 1930 له سلێمانییه‌وه) )
هه‌ڵبژاردنه‌كان به شێوه‌یه‌كی دڕندانه ی بێزراوی ئه‌وتۆ ڕادهپهرموێنرێت كه هیچ گه‌لێكی جیهان له‌ڕۆژگاری بهربهرییهكاندا له وێنه‌یان نه‌بیینیووه. كام یاسا ڕێگه ده‌دات گه‌لێك له كاتی هه‌ڵبژاردندا تیرۆر بكرێت. كی له ئێوه یاسا پارێز و كێش له ئێوه یاسا ده‌خاته ژێرپێوه؟ كام یاسا ڕێگه‌ی داوه چه‌ك دژی جه‌ماوه‌ر له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا به‌كار بهێنرێت؟ئیمرۆ شاری سلێمانی گهێێندراوهته دۆخێكی دژواری به‌ربه‌ریی ئه‌وتۆوه كه‌بۆی هه‌یه سه‌رتاپای مێژووی هه‌ركه‌سێكی به‌رپرس له‌كه‌دار بكات.
لیژنه‌كه‌تان (لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان) كه‌وته وتووێژ له گه‌ڵ كه‌سانێكدا كه هیچ سهنگیكیان له‌م ووڵاته‌دا نیه. جه‌ماوه‌ر كاتێك به‌مه‌یان زانی بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی خۆیان كۆ بوونه‌وه، ئه‌مه‌یش بێگومان مافی یاسایی خۆیانه. كاتێك ئه‌وان (واته پیاوانی میری) دییان زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵكه‌كه دژیانن په‌نایان برده به‌ر سه‌ربازو ڕه‌شاش و ده‌سڕێژیان لێ‌كردن، شه‌ست حه‌فتا یه‌كیان لی كوشتن و بریندار كرد. كام یاسا ڕێگه‌ی ڕه‌فتارێكی وه‌ها ده‌دات؟ئه‌ی چۆن ئه‌وانه‌ی وایان كرد ده‌توانن پاكانه بۆ كاره‌كه‌یان بكه‌ن؟ئێمه‌ی كورد بێزاری خۆمان بهرانبهربوم كاره دڕاندانه‌یه ده‌ده‌بڕین و هه‌تا خوێنی كوردایه‌تی له ده‌ماره‌كانماندا بجمێت هه‌رباسی ده‌كه‌ین و ده‌كه‌ین، ئێوه یاساپارێزن، ئه‌گه‌ر وابێت كێن ئه‌وانه‌ی یاسایان پی شێل كرد؟هێزه چه‌كداره‌كانی (میری) به‌وه‌وه نه‌وه‌ستان كه به جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان كرد، به‌ڵكو ڕژانه ناو ماڵه‌كه‌ی منیشه‌وه و كه‌وتنه پشكنین و ڕووی چه‌كه‌كانیان كردبووه سنگی ئافره‌ته‌كان. ئه‌م پشكنینه بوو هۆی فه‌وتان و تاڵانكردنی شتوومه‌كه بهنرخهكانم. من داوای مافه ڕه‌واكانی خۆم له سه‌رجه‌می ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كهیاسایان پی شێل كردورێزی ماڵكهمیان نه‌گرت. دوای ئه‌م هێرشه جانه‌وه‌رییه هێزه چه‌كداره‌كان كه‌وتنه گرتنی پیاوهناسراوهكانمان، ئه‌وانه‌ی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دواتر ڕه‌وانه‌ی به‌غدا كران.
تكا له شكۆدارتان ده‌كه‌م ئه‌م بروسكهیهم وه‌رگێڕنه (سه‌رزوبانی ئینكلیزی) و ویچنه پێشكه‌شی (كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان) له جنێف بكه‌ن
سه‌رچاوه/
كورد‌و كوردستان له به‌ڵگه نهێنیه‌كانی حكومه‌تی به‌ریتانیادا - كه‌مال مه‌زهه‌ر به‌رگی یه‌كه‌م 2009 چاپی دووه‌م