دوای ئه‌و دڵه‌ڕاوكی و دوودڵی و گێژاوانه‌ی كه وڵاتی دووزی ی نه‌مر دۆڵی ڕافده‌ین عێراقی گرته‌وه له پاش هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌كانی 30/4/2014، له‌سه‌عاته‌كانی كۆتایی ماوه ده‌ستووریه‌كه‌یدا كابینه‌ی وه‌زاری عێراق به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر حه‌یده ر عه‌بادی ڕاگه‌یه‌نرا، دوای ئه‌وه‌ی مالیكی هه‌ڕه‌شه‌ی زۆركرد و ئاماژه‌ی دا كه بۆ خولی سی یه‌میش خۆی كاندید ده‌كاته‌وه و هێزه چه‌كداره‌كانی به چڕی له شه‌قامه‌كانی به‌غدادی پایته‌ختدا بڵاوه پێكرد، به‌ڵام له ژێر فشاری مه‌رجعیه‌تی شیعه سه‌ید سیستانی و ئاماده نه‌بوونی هیچ لایه‌نێك له پێكهاته‌كانی عێراق بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی وه‌زاری له گه‌ڵ مالیكی‌دا دروست بوونی جۆرێك له كۆ ده‌نگی له سه‌ر كه‌نار خستنی مالیكی به ئه‌مریكاو ووڵاتانی دراوسێشه‌وه.
به‌ڵی مانگێك چاوه‌ڕوانی ماوه‌ی ده‌ستووری بۆ پێكهێنانی كابینه نوی به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بادی كۆتایی هات كه‌پێویست بوو ته‌رخان بكرایه بۆ داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌كی نیشتمانی كه هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق له‌سه‌ری هاوڕابن و كۆتایی بهێنن به‌و هه‌موو دۆسیه هه‌ڵسپێراوانه‌ی ساڵانی حوكمی تاكڕه‌وه‌ی مالیكی كه به ساڵانی مه‌رگ ناوزه‌د كراوه له زۆریك له ناوه‌نده‌كانی میدیا‌و خه‌ڵكیشه‌وه، چونكه مالیكی له گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ش گه‌یشتبووه بنبه‌ست به كورد‌و سونه و هه‌تا به‌شێك له شیعه‌شه‌وه به جۆریكی زۆر بێمنه‌تانه ڕه‌فتاری ده‌كرد، با زۆر له باسه‌كه‌مان دوورنه‌كه‌وینه‌وه بێینه‌وه سه‌ر كابینه‌كه‌ی دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی كه هه‌رچه‌نده له‌به‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یدا ئاماژه به زۆر له ئێش و ئازاره‌كانی پێكهاته‌كانی عێراق كراوه به‌ڵێنی باشی تێدایه له‌زۆر له بواره‌كاندا ئه‌گه‌ر بخرێته بواری پراكتیكه‌وه چ له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ند و سوونه‌كان و زۆر شتی تریش كه هیوادارم ئاسۆیه‌كی ڕووناكی لێوه ده‌ركه‌وێت بۆ كۆتایی هێنان به ئازار‌و نه‌هامه‌تیه‌كانی زیاتر له 30 ملیۆن عێراقی به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ر چاودێرێك جێگه‌ی نیگه‌رانییه وته‌نانه‌ت بۆ هاوڵاتیه‌كی ئاساییش ئه‌وه‌یه كه‌ناكۆكی و ململانێكانی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر به‌رنامه‌و پاكێجه‌كانی كاری كابینه و ڕیفۆرم وڕاستكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی شێوێنراو نه‌بوو به قه‌د ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پشك پشكێنه‌و به‌ده‌ستهێنانی ئیمتیاز‌و ده‌ستكه‌وتی ته‌سكی حزبایه‌تی بو بۆ لایه‌نه‌كان له كابینه‌ی نوی دا، به‌واته‌یه‌كی دی ئامانجی ململانی و ناكۆكیه‌كان و په‌راوێزخستنی یه‌كتر له ژێر باروودۆخێكی زۆر قورس و تاقه‌ت پڕوكێن و خوێناوی كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌یرانگه‌لێك كه مێژووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق له مێژه‌وه به خۆیه‌وه نه‌دیووه، بۆیه به‌داخه‌وه زۆر له هاووڵاتیانی ئه‌م ووڵاته ڕه‌شبینن چونكه گیانی دووبه‌ره‌كی و ناكۆكی و تۆڵه ئه‌ستاندنه‌وه زاڵه‌به‌سه‌ر گیانی لێبوورده‌یی و لێتێگه‌شتن و یه‌كدی قبوڵكردن،
له كۆتاییدا پێده‌چێت دوا مۆڵه‌ت بۆ مانه‌وه‌ی عێراق وه‌كو قه‌واره‌یه‌كی یه‌كگرتوو سی مانگی یه‌كه‌می كابینه‌كه ی عه‌بادی بێت وه‌كو میدیاكان باسی لێوه ده‌كه‌ن بزانین و ببینین عه‌بادی تا چ ئاستێك ده‌توانێت ساڕێژی برینه‌كان بكات و ئاوێك به ئاگری شه‌ڕی تائیفی و په‌راوێزخستنی ئه‌وانی تردا بكات؟؟؟؟؟
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.