دوای ئه‌وه‌ی كتێبی كورد لۆجیام خوێنده‌وه 421 لاپه‌ڕه چاپی یه‌كه‌م 2014 له نووسین وه‌رگێڕانی نووسه‌رجه‌لال زه‌نگابادی به زمانی عه‌ره‌بی كه هه‌وڵێكی باشه بۆ ئاشناكردنی خوێنه‌رانی عه‌ره‌ب به كوردلۆجیا، به شێوه‌یه‌كی گشتی كتێبه‌كه پێك هاتووه له‌سه‌ره‌تایه‌ك له كوردلۆجیاو چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانو گه‌شه‌كردن و ڕۆڵ و ئاسۆكانی به‌رده‌می و كورته‌یه‌ك له كوردلۆجی ئه‌ڵمانی و ڕوسی و سۆڤیه‌تی و ئیتالی و پۆله‌ندی و توركی و كازاخستانی و له گه‌ڵ چه‌ند نمونه‌یه‌ك له‌كاری كوردلۆجیه‌كان و هه‌روه‌ها چه‌ند چاوپێكه‌وتن و ووتووێژێك له گه‌ڵ كوردلۆجیه‌كاندا و ئه‌لبومێكی وێنه‌و نه‌خشه و به‌رگی كتێبه‌كان و وێنه‌ی گشتی.
به‌ڵام له گه‌ڵ ڕێز‌و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه‌ناویان له‌و ئینسكلۆپیدیاكورته ی كوردلۆجیادا هاتووه كه‌هه‌موویان خزمه‌تی گه‌وره‌یان به مێژوو كه‌لتوری كورد كردووه له ووتارێكی واكورتدا باس ناكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رنجی زیاتر ڕاكێشام و گه‌وره‌ترین خزمه‌تی به كورد‌و كێشه ڕه‌واكه‌ی كردووه هه‌وڵ و كۆشش و گیانفیداییه سه‌رسه‌خت و كۆڵنه‌ده‌ریه‌كانی گه‌وره بیرمه‌ندو زانای كۆمه‌ڵناسی تورك دكتۆر ئیسماعیل بێشكچی یه، هه‌ر له‌وكاته‌ی كه بۆ یه‌كه‌م جار كوردی دی و كوردی ناسی له ساڵی 1962-1964 له‌كاتی به جێهێنانی خزمه‌تی سه‌ربازی له هه‌ردوو ولایه‌تی به‌دلیس و هه‌كاری له باكوری كوردستان كه له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیادا به باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌نازۆڵ ناوده‌برێت كاتێك گه‌یشته ئه‌وێنده‌ری واته باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌نازۆڵ بینی گه‌لێك هه‌یه زمان و مێژوو داب و نه‌ریتیان جودایه له تورك هه‌تا ئه‌و ناوه‌شی كه پی ی ده‌ڵێن توركی كێوی ناوی خۆیان نیه ئه‌وان كوردن،
به‌ڵی ناسینی كورد له‌لایه‌ن بێشكچیه‌وه وه‌كو دۆزینه‌وه‌ی جیهانێكی وون بوو كه هه‌موو حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی توركیا هه‌ر له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانیه‌وه و دواتریش به تایبه‌تی له سه‌رده‌می كۆماری دا هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانیان خستبووه كار بۆ توانه‌وه‌ی كورد‌و نه‌هێشتنی هیچ سیمایه‌كی نه‌ته‌وایه‌تیان و له‌ناوبردنی هه‌رشتێك كه په‌یوه‌ندی به مێژوو كه‌لتورو زمانی كوردیه‌وه هه‌بێت، به‌ڵی بێشكچی له ئاوا ژینگه‌و كه‌شێكدا وه‌ده‌ركه‌وت كه بیر‌و بۆچوونی شۆڤینی فاشیستی باڵی به‌سه‌ر ته‌واوی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا كێشابوو، ئه‌میش به‌ته‌نیا به گژ ئایدیولوجیای فه‌رمی ده‌وڵه‌تدا چووه‌و و ژیانی خۆی ته‌رخانكرد بۆ ئابڕوبردن و ڕیسواكردنی هه‌موو ئه‌و كرده‌وه ناهه‌قیانه‌ی دژ به كورد‌و هه‌موو كه‌مه نه‌ته‌وه و ئاینه‌كانی تر له توركیادا ده‌كرا.
به‌ڵی له بارودۆخێكدا كه ووشه‌ی كورد‌و كوردستان قه‌ده‌غه‌بوو چ به نووسین وچ به ووتن له‌وه‌ته‌ی كۆماری توركیای شۆڤێنی دامه‌زرابوو سه‌رپێچیكار (هه‌ڵبه‌ته له دیدی حكومه‌تی توركیاوه) تووشی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و غه‌رامه‌و زیندانی ده‌بوو، بێشكچی له ئاوا دۆخێك‌دا وه‌كو ڕۆشنبیرێكی به هه‌ڵوێست و په‌روه‌رده‌كراو وه‌كو لێكۆڵیارێكی پاك و بێگه‌رد به‌ته‌نها به‌ره‌نگاری بیری شۆڤێنی توركی بووه‌وه و لایه‌نگری له بوونی گه‌لی كورد‌و هه‌سه‌له ڕه‌واكه‌ی ده‌كرد به ئیراده‌و عه‌زمێكی پۆڵایینه‌وه كه كاربه‌ده‌ستانی تورك نه‌یان توانی په‌شیمانی بكه‌نه‌وه سه‌ره‌ڕای ڕاوه‌دوونان ولێپێچینه‌وه‌و برسی كردن و ده‌ربه‌ده‌ری وزیندانیكردنی ده‌جار زیاتر به شێوه‌یه‌ك كه 17 ساڵی ته‌مه‌نی له زینداندا برده‌سه‌ر تا بووه یه‌كێك له سمبووله هه‌ردیاره‌كانی زیندان و ڕای ئازاد له توركیا‌و جیهانیشدا. به‌ڵی بێشكچی سه‌لماندی له چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا چ دڵسۆزێكی زانست وڕاستیه وئاماده‌یی بێسنوورو له ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی قوربانی بدات له پێناویدا هه‌ر ئه‌و بوو ووتی ( (چ شتێك جوانتره له‌وه‌ی له پێناوی زانست و ڕاستیدا تێبكۆشیت و قوربانی بده‌یت له پێناوی سه‌روه‌ریاندا) ) تاوه‌كو جارێكیان له وه‌ڵامی ڕۆژنامه نووسێكدا ووتی ( (توركیا زیندانێكی گه‌وره‌یه:جیاوازی چیه له‌یه‌كی له ژووری زیندانه‌كاندا بیت یان له ده‌ره‌وه‌ی) ) هه‌تاوه‌كو كاربه‌ده‌ستانی تورك ناچاربوون مل كه‌چی ئیراده‌و عه‌زمی پۆلایینی بێشكچی ببن و ئازادی بكه‌ن كه‌هاته ده‌ره‌وه له وه‌ڵامی ڕۆژنامه نووساندا ووتی به‌رنامه‌و پڕۆگرامم هه‌رئه‌وه‌یه به‌رگری و داكۆكی و نووسین له‌سه‌ر كورد‌و كێشه ڕه‌واكه‌ی ده‌كه‌م، پارێزه‌ره‌كه‌ی ویستی قایلی بكات كه ئه‌و لێدوانه نه‌دات له‌به‌رده‌م دادگادا كه هه‌ر ئه‌و كاته ده‌رچووبوو له زیندان پی ی ووت ئه‌زیزم هیچ هه‌ڵه‌یه‌كم كردووه؟؟ ووتی من تابمێنم داكۆكی له ڕاستی ده‌كه‌م و هیچ شتێك له‌وه جوانتر نیه و كارده‌كه‌م له پێناو به‌دی هاتنیا.
خاڵێكی تری لێكچوون له نێوان ماندێلا و بێشكچی دا هه‌یه ئه‌گه‌ر نیلسۆن ماندێلا خه‌ڵاتی ئه‌تاتوركی ره‌تكرده‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی له توركیادا مافه‌كانی گه‌لی كورد زه‌وتكراوه، ئه‌وا بێشكچیش خه‌ڵاتی دامه‌زراووه‌ی وه‌قفی ڕاده‌ربڕینی ئازادی ئه‌مریكی ره‌تكرده‌وه كه به‌هاكه‌ی 10 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی بوو له كاتێكدا له زیندانی به‌یره‌م پاشای ئه‌سته‌مبوڵ بوو بۆ جاری دووه‌م خه‌ڵاته‌كه‌یان بۆ نارده‌وه قایل نه‌بوو وه‌ری بگرێت به نامه‌یه‌كی درێژ وه‌ڵامی دانه‌وه كه هه‌وڵده‌ده‌م چه‌ند په‌ره‌گرافێكی پوخت و جوان وپرواتای لێراده بنوسم كه‌نامه‌كه‌ی بۆ به‌ڕێز گارا لاماراش نوسیوه وادیاره سه‌رۆكی وه‌قفه‌كه‌یه ده‌ڵێت: كێشه‌ی كورد مه‌سه‌لی ئازادی نوسه‌رێك یان كتێبێك نیه مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كه كه ژماره‌یان زیاتر له 30 ملیۆن كه‌سه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕستدا مه‌سه‌له‌ی گه‌لێكی گه‌وره‌یه، مه‌سه‌له‌ی گه‌لێكه كه به‌شبه‌ش كراوه‌و هه‌موومافه دیموكراتیه‌كانی لێزه‌وتكراوه بۆیه به‌م حاڵه‌وه كێشه‌ی كورد كێشه‌ی هه‌موو مرۆڤایه‌تیه به‌ته‌نها كێشه‌ی كورد نیه، كورد ئێسته به چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی كیمیاوی قڕ ده‌كرێن، كوردناچارده‌كرێن به زۆر پیسایی (گوو) بخۆن، مرۆڤ له هیچ كوی ی ئه‌م جیهانه‌دا به‌م شێوه دڕندانه‌و وه‌حشیانه ڕه‌فتاری له گه‌ڵدا نه‌كراوه نه له توركیا نه‌له تركستان نه عه‌ره‌بستان ونه له ئه‌فریقیای باشور ونه‌له تشیلی بۆیه پێویسته مرۆڤ ڕووبه‌ڕووی ئاوا سته‌مێك ببێته‌وه، كورد هه‌میشه به‌ر شاڵاوو سزای واده‌كه‌ون كه شه‌رمه‌زارییه بۆ مرۆڤایه‌تی، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا پشتیوانی ئه‌و حكومه‌تو ڕژێمانه ده‌كات كه ڕه‌فتاری وا له گه‌ل خه‌ڵكیدا ده‌كه‌ن پێویسته گه‌لی ئه‌مریكا هه‌ست به شه‌رمه‌زاری بكات.
من ویستم به‌كورتی بواره‌كانی هاوكاری نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی توركیا‌و ئه‌مریكا ت بۆ باس بكه‌م له پێناو هێشتنه‌وه‌ی دۆخی ئێستای كوردستان وه‌كو خۆی، هه‌رچه‌نده من باش ده‌زانم ئێوه حكومه‌تی ئه‌مریكا نین به‌ڵكو ئێوه ڕێكخراوێكی مرۆڤدۆستی كاران له‌هه‌مان كاتیش‌دا چاودێری پێشێلكاریه‌كانی مافی میله‌تان ده‌كه‌ن له هه‌موو جیهاندا، هه‌روه‌ها ڕاده‌ی یارمه‌تیه‌كانتان ده‌زانم بۆ ئه‌و نووسه‌رانه‌ی كه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر‌و تۆقاندندان به هۆی بیروڕاكانیانه‌وه به‌هه‌ر هۆیه‌كه‌وه هه‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌زانم دامه‌زراوه‌كه‌تان چه‌ند ڕاسگۆو كاریگه‌ره له‌و بوارانه‌دا بۆیه ده‌خوازم ببینم ئه‌و كاریگه‌ری و ڕاستگۆییه به‌كاربهێنن بۆ ڕه‌خنه گرتن له سیاسه‌تی ئه‌مریكا ی یارمه‌تیده‌ر ی كۆلۆنیالیستی و كۆنه‌په‌رستی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی.
به‌ڕێز گارا لاماراش
له‌به‌ر هه‌موو ئه‌و هۆیانه‌ی كه‌له‌سه‌ره‌وه به‌كورتی باسمكردن زۆر هه‌ست به سه‌ربه‌رزی وشانازی ده‌كه‌م به‌و پشتیوانی و هه‌ست و سۆزه‌تان به‌رامبه‌رم، به‌ڵام به‌هۆی پشتگیری حكومه‌ته‌كه‌تان له حكومه‌تی كۆلۆنیالیست و ڕه‌گه‌زپه‌رستی توركیا كه زوڵم وزۆر له كورد ده‌كات ناتوانم خه‌ڵاته ماڵیه كه‌تان وه‌ربگرم.
وه ده‌توانن ئه‌م نامه‌یه‌و ئه‌و نامه‌یه‌ش كه بۆ منتان ناردووه بڵاوبكه‌نه‌وه و به‌رده‌وام بین له ووتوێژو چاوپێكه‌وتنه‌كانماندا.
ڕێز‌و سه‌ڵاوم ده‌نێرم بۆ ئێوه‌و براده‌رانتان له The fund for free Expression وه هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
ئیسماعیل بێشكچی
21/5 / 1991
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.