چوونی (مه‌حمود سه‌نگاوی) بۆ به‌رده‌م دادگا، یان ناردنی (مه‌حمودسه‌نگاوی) له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ به‌رده‌م دادگا، وه‌رچه‌رخانێكی چۆنایه‌تی گرنگه له مێژووی دادپه‌روه‌ری و سیاسی وحزبایه‌تی له كوردستان. تیرۆركردنی هاوپیشه‌مان كاك (كاوه گه‌رمیانی) چه‌نده كاره‌ساتبار و خه‌فه‌تبار و كه‌سه‌رێكی گه‌وره‌بوو بۆ هه‌موومان، به‌ڵام چوونی داواكراوێك بۆ به‌رده‌م دادوه‌ر، كه‌پله‌یه‌كی حزبی و سیاسی گه‌وره‌ی هه‌یه و هاوكات یه‌كێكه له سه‌ركرده سه‌ربازیه‌كان، دڵخۆشی كردین، هیوایه‌كی گه‌وره‌ی سه‌روه‌ربوونی یاسا و دادپه‌روه‌ری پێبه‌خشین.
سه‌نگاوی به هه‌مان رۆحی پێشمه‌رگه و پارتیزانێك رچه‌ی شكاند و قه‌ناس و ده‌مانچه و دووربینه‌كه‌ی فڕێ‌دا و چووه به‌رده‌می دادوه‌ر و سه‌ری بۆ یاسا و دادپه‌روه‌ری نه‌وی كرد، به دڵنیایی چوونی ئه‌م زاته بۆ به‌رده‌م دادگا و وه‌لانانی هه‌موو ئیعتیباره سیاسی و حزبی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی، چه‌نده په‌یوه‌سته به خودی شه‌خسی خۆی، دوو ئه‌وه‌نده‌ش په‌یوه‌سته به حزبه‌كه‌ی.
سه‌نگاوی ئێستا خۆی له به‌ندیخانه‌یه‌كی راگرتنی پۆلیسی گه‌رمیان به فه‌رمانی دادوه‌ر گیراوه و ده‌ستبه‌سه‌ره، كێشه‌ی ئێمه نیه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی رووبه‌رووی ده‌كرێنه‌وه له‌سه‌ری ساغ ده‌بێته‌وه یان به په‌رێزخاوێنی لێی ده‌رده‌چێت، ئه‌وه ئیشی دادوه‌ر و دادگا و یاسایه، به‌ڵام چوون و بوونی سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی و سه‌ربازی بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی كورد مانا و ره‌هه‌ندێكی جوانی له پشته‌وه‌یه، جوانیه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه به‌م هه‌نگاوه‌ی زۆر كه‌س و سه‌ركرده و لایه‌نی داواكراوی دادگاكانی ئیحراج كرد و ده‌رگای چوونه دادگا و لێپرسینه‌وه‌ی بۆ گه‌وره‌كان خسته سه‌ر گازه‌ره‌ی پشت!
ئیدی ده‌بێت هه‌ر له ئێستاوه رۆژنامه‌نووسان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بكه‌ونه خۆ بۆ گوشاردروستكردنی مه‌ده‌نیانه تا هه‌موو تۆمه‌تبارانی كه‌یسه‌كانی پێشووی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووسان و نوسه‌ران رووبه‌رووی دادگا بكرێنه‌وه، ده‌ستدرێژیه‌كانیش هه‌ر تیرۆركردن نیه، رێگریكردن و لێدان و كامیره‌لێسه‌ندن و هه‌موو شێوه‌كانی تر كه هه‌ر له‌م رۆژانه‌دا چه‌ندین حاڵه‌تی له‌م چه‌شنه له رووداوه‌كانی سه‌ید سادق تۆماركران به كوشتنی كاك (بڕیار) یشه‌وه هه‌موویان رووبه‌رووی دادگا بكرێنه‌وه.
كورت و موخته‌سه‌ر سه‌نگاوی سه‌نگی دایه‌وه دادگا، به كرده‌وه‌یه‌كی كاریگه‌ر ئه‌و داوایه‌ی خه‌ڵك و رۆژنامه‌نووسان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی دوپاتكرده‌وه، كه ده‌بێ هه‌موو كه‌س بچێته به‌رده‌م دادپه‌روه‌ری و هیچ كه‌سێك له‌م هه‌رێمه خه‌تی سوور نیه تا نه‌چێته به‌رده‌م دادوه‌ر و دادپه‌روه‌ری و هه‌موو یه‌كسانین.
نوسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی پیشه‌یی خۆیانه كه به‌رده‌وام به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات وده‌سه‌ڵاتداران چاوكراوه بن و كه‌م و كوڕی و ره‌خنه‌یان ئاڕاسته بكه‌ن، هاوكات پێویسه له هه‌نگاوی باش و كاری باشیش چاونه‌پۆشن و لایه‌نه ئیجابیه‌كانیش بخه‌نه‌ڕوو، وه‌ك رۆژنامه‌نووسانیش هه‌قی خۆمانه دڵخۆشی خۆمان ده‌رببڕین به چوونی سه‌نگاوی بۆ به‌رده‌م دادگا، چونكه هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین گوێمان لێگیراوه، ره‌خنه‌كانمان له‌سه‌ر سه‌روه‌ری یاسا به هه‌ند وه‌رگیراوه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش هه‌نگاوێكی دره‌وشاوه‌یه هه‌م بۆ گه‌له‌كه‌مان به گشتی و هه‌م بۆ پڕۆسه‌ی كاری رۆژنامه‌وانی و دادپه‌روه‌ری به تایبه‌تی.
*به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی چاوی ئه‌مڕۆ، بۆ چاودێری كاری رۆژنامه‌وانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.