له ئێستادا به بێ هیچ دوودڵیه ك کۆنگره له کاتی خۆی دا نابه سترێت ،به تایبه ت له و کاته ی له نێوان سه رگه وره کانی ناومه کته بی سیاسی جۆرێك له ڕێکه وتن نیه سه باره ت به وکه سانه ی به بێ هه ڵبژاردن و ده نگ دان ،هه رئاوا وه ك خۆیان ووته نی ته سکیه بۆ کراودێنه کۆنگره وه وهه موو ماڤه کانی ده نگ دان وخۆکاندید کردن وتاله لێدان هتد یان هه یه وئه ندامی ته واوه تی کۆنگره ن ،که ئه م ته سکیه کردنه خۆی له خۆیدا پاشقول گرتنه له ئه ندام و لایه نگرانی یه کێتی ودورخستنه وه ی ئه وکه سانه یه که له ڕاستی دا دڵسۆزن بۆ یه کێتی نیشتمانی کوردستان وئاینده ی ئه و حیزبه .
به پێ ی پی یڕه وی ناوخۆی یه کێتی که په سندکراوی کۆنگره ی سێ ی یه کێتی نیشتمانی کوردستانه کۆنگره به م شێوه یه باسکراوه .
سێ یه م .کۆنگره
ماده ی .14
کۆنگرە باڵاترین دەسەڵاتى "ى.ن.ک "ە ، کە هەر "3 "ساڵ جارێک دەبەسترێت و کۆنگرەى داهاتوو پێویستە لە مانگى "10 / 2013"دا ببەسترێت.
نابێت لە هەر بارێکدا کۆى گشتى ئەندامانى کۆنگرە لە "1000 "ئەندام تێپەڕ بکات.
ئەنــدامــانى کۆنگــــرە پێکـــدێن لـــــە : أ.نوێنەرانى ڕێکخستن کە بە هەڵبژردن دەبێت ، بەپێی ئەو ڕێژەیەى کە بۆیان دیارى دەکرێت.
ب.ئەندامانى کۆمیتەى سەرکردایەتى و ئەنجومەنى ناوەند.
ج.ئەندامانى پێشووى مەکتەبى سیاسی و کۆمیتەى سەرکردایەتى.
د.ئەندامانى مەکتەب و دەزگا و پێشمەرگەکانى "1976 "، پێشمەرگە دیرینەکان ، زیندانە سیاسیەکان ، ڕێکخستنە دێرینەکان ، پارتیزانەکان و کەمئەندامان بەبێ هەڵبژاردن دەبنە ئەندام بەپێی ئەو ڕێژەیەیى بۆیان دیارى دەکرێت.
هـ.سکرتێرى گشتى بە ڕاوێژ لەگەڵ کۆمیتەى سەرکردایەتى ، "120 "ئەندامى کۆنگرە دیاریدەکات.
و.لانى کەم لە "20 % "ڕێژەى ئەندامانى کۆنگرە لە ژنان پێکدێت.
ئه مه ی سه ره وه بریتی یه له په یره وی ناوخۆی یه کێتی و تایبه ته به کۆنگره ،که واته له ئێستادا یه کێتی چه ندمانگێك به سه ر واده ی به ستنی کۆنگره دا تێپه ڕیوه ،ئه زانم به بێ سێ ودوو زۆرێك له هه ڤاڵه کانمان ئه ڵێن ئه ی پلینیۆمه که ؟ به تایبه ت له برگه یه ك دا که ئه ڵێت پلینیۆم ئه توانێت کۆنگره بۆ چه ند مانگێك دوابخات ،که واته ئه و پلینیۆمه ی که ته نها چه ند ده قیقه یه ك بوو وبه شی خوێندنه وه ی یه ك دوو ووتاری براگه وره کان بوو به پلینێۆم دانراوه و ئه وته مه نه ی مه کتبه بی سیاسی و سه رکردایه تی یه کێتی و باقی ئۆرگانه کانی یه کێتی درێژکردۆته وه ،ئه گه ر راستگۆیانه و یه کێتیانه بدوێن ناتوانین ئه و پلینیۆمه ناوبنێین پلینێۆم ،ده کرێت بڵێین په له نێۆم و په له کردن له به خشینه وه ی شه رعیه ت دانی ناشه رعیه کان ،ئه مه ڕاستی ئه و ته مه نه به سه رچووه یه که په له نێۆمێکی چه ند ده قیقه ی چاره نوسی یه کێتی به و ئاراسته دا ئه بات ،له هه مان کاتدا سه رنج له برگه کانی ئه و په یره وه ئه وه مان بۆ ده رده خات که تا چه ند بوارئه درێت به ڕێکخستنه کان به شداربن له کۆنگره ی یه کێتی به تایبه ت له و کاته ی ئه ندامێکی زۆری ته سکیه کراو ده کرێن به ئه ندامی کۆنگره به بێ تێپه ڕبوون به هیچ فلته رێکی حیزبی ،ئه مه ش هۆکارێکی سه ره کی دووباره بوونه وه و چه ندان باره بوونه وه ی ئه و هه ڵانه ی ڕابردوویه ،به تایبه ت له ده رکه وتنی هه مان ده م وچاو و که سایه تی له مه کته بی سیاسی و سه رکردایه تی یه کێتی ،به شێوه یه ك له گه نج بوونمانه وه تاپیربوونمان هه رئه و ناوانه ئه بینین و هه رئه و براده رانه سه رکردایه تیمان ئه که ن کاتی ئه وه نه هاتووه ئه م باره ناله باره ی ناو یه کێتی له باربچێت ؟یان ئه بێت یه کێتی نیشتمانی کوردستان به هه مان شێوازی پێش خۆی دا تێپه ڕبکات و،وه ك چۆن به شێك له و سه رکردانه ی ناویه کێتی هه ڵگه راوه و جیاجۆوه ی پارتی دیموکراتی کوردستان بوون له و کاته ی سه رکردایه تی پارتی هه موو ده سه ڵاته کانی بۆ به رژه وه ندی چه ند که سایه تیه ك و بنه ماڵه یه ك قۆرغ کردبوو ،به هه مان شێوه ش یه کێتی دوای تێپه ڕبوونی مێژووی یه کی پڕشنگ دار له مێژووی خه بات وبه رخودانی ئه و حیزبه دا تێپه ڕ ئه کات ودواجار ئه گاته بن به ست له ڕووی ئیداره کردن وبه ڕێوه بردنی ئه و حیزبه به هۆی بوونی به رژه وه ندی زۆروزه وه ندی براگه وره کان وجێ نه هێشتنی کورسیی ده سه ڵاتی حیزبی وقۆرغ کردنی ئه وده سه ڵاته به ناوی جۆراوجۆر و له ژێردروشمی جیاوازدا ،به هه مان ئه و بڕگه یاساییانه ی په یره وی ناوخۆی یه کێتی ژماره ی ئه وانه ی به هه ڵبژاردن ئه چنه ناو کۆنگره وه ئه و ژماره یه نیه که بتوانێت ته وازنه که بگۆڕێت و ڕێگه بدات به گۆڕانکاری له ئاینده ی ئه و حیزبه به تایبه ت له هێنانه پێشه وه ی که سانی نوێ بۆ نێوهه ردوومه کتبه بی سیاسی وسه رکردایه تی ،ئه و ژماره که مه ی که ئه مێنێته وه بۆ ڕێکخستنه کان ،به هه مان شێوه براگه وره کان ده ست تێوه ردانی تێدائه که ن و هه وڵ ئه ده ن ئه وکه سانه بخه نه پێشه وه که سه ربه ڕه وتی خۆیان و خه تی خۆیانن ،که واته چ ئه وانه ی به ته سکیه ئه چنه نێوکۆنگره وه و چ ئه وانه ی له ڕێگه ی خه تخه تێنه وه ئه چنه نێوکۆنگره یه ك ئامانج جێ به جێ ئه که ن ئه ویش هه ڵبژاردن و ده نگدانه به براگه وره کان ،دیاره هه ندێك جار وله هه ندێ شوێندا به بێ هه ڵبژاردن لیژنه کان پێك ئه هێنرێن به ناوی جیاجیاوه بۆ هه مان مه به ست ،گوایه ئه م لیژنانه پرۆژه بۆ کۆنگره ی چواری یه کێتی ئاماده ئه که ن و که سانی ناو ئه ولیژنانه خاوه نی ئه زموونی زۆرن و که سانی به تواناولێهاتوون وله توانایان دایه پرۆژه پێشکه ش بکه ن به کۆنگره ی چوار ،له هه مان کاتدا بۆ شه رعیه ت دان به و خه تخه تێنه ی براگه وره کان ئه ولیژنه دامه زرێنراوانه وه ك لیژنه ی ریش سپیانی کۆمیته ئه کرێن به شورای پاراستنی به رژه وه ندی ئه و براگه ورانه ،زۆرێك له و که سایه تیانه ئاگاداری هه موو ئه و نهێنیانه ن و خۆیان داڕێژه ری ئه و پلانانه ن بۆ به کارهێنانی که سانی تر ،به داخه وه هه ندێك جار قوربانیه کانی ئه و پلانه ژه هراویانه ی ئه وده ست و تاقمانه بروا به ڕاستیه کان ناهێنن وبه به رده وامی ئه بنه نێچیری پلانی خاوه ن به رژه وه ندیه کان له ناو حیزبه کاندا ،ئه م حاله ته به شێکه له به رنامه ی سیاسیانه ی حیزبه کوردستانیه کان له ئه و په ڕی چه په وه تائه و په ڕی راست .
لاتان سه یر نه بێت که کۆنگره ی چواری یه کێتی گۆرانکاری گه وره له گه ڵ خۆیدا ناهێنێت وئه وگۆرانکاریه نابێت که هه ندێك له که سه دیاره کانی ناو مه کته بی سیاسی پروپاگه نده ی بۆ ئه که ن به پێچه وانه وه به هه مان شێوازو هه مان ده سته و فه رمان ڕه وایانی ئه و سه ده یه له مه یدانی سیاسیانه ئه بینرێن و هیچی تر ،کاتێك گۆرانکاری ئه بێت که ئه ندامانی کۆنگره له ڕێگه ی هه ڵبژاردنه وه دیاری بکرێن نه ك به ته سکیه بۆ کردن و پاشقول گرتن و لیژنه ی ناشه رعی بۆدروست کردن ،باشتریش وایه یه کێتی رێره وی سیاسیانه ی خۆی بگۆڕێت و هیچی تر ناوی سۆسیال دیموکرات به کارنه هێنێت چونکه ئه مه بوختانێکی گه وره یه به سۆسیال دیموکرات ئه کرێت یه کێتی ناتوانێت حیزبێکی سۆسیال دیموکرات بێت ،ئه کرێت بڵێین یه کێتی هه وڵ ئه دات بۆ سۆسیال دیموکرات بوونی وه ك حیزب و به رنامه ی کاری سیاسی خۆی و کارکردنی له ناو کۆمه ڵگای کوردی ،که واته له کاتی هه وڵ دانیش دا بۆ به مه ده نی بوونی خه باتی سیاسیانه ی خه ڵك ،ئه بێت کادیره کانی له پله کان و ئۆرگانه کانی بڕوایان به دیموکراتیه ت و به یه که وه ژیان ماڤه ئازادیه کانی تاك و بیروبۆچوونه جیاوازه کان و خه باتی سیاسیانه و مه ده نیانه ی مۆدێرن و دادوه ری کۆمه ڵایه تی وهتد هه بێت و شیاوی ئه وه بن ناوی کادیریان لێبنرێت نه ك به هۆی خه تخه تێن و پاشکۆبوونیان بۆ به رپرس و براگه وره کان هاتبنه سه رعه رشی ده سه ڵات .