بوون و سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین دیارده‌ی نامۆ و زیانبه‌خش له باشووری کوردستاندا.
هه‌موو ئه‌و نیشانه خراپانه‌ی که ئه‌مڕۆ له باشووری کوردستاندا ده‌بینرێن، ئاماژه به‌و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییانه ده‌ده‌ن که بارودۆخی گشتیی کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و خراپتر بوون و شێوان و وێران بوون ده‌ڕوات.
- بوونی چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی و سیخووڕیی سه‌ر به دوژمنانی کورد و ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان له‌ناو باشووری کوردستاندا که کاری سیخووڕی و تێکدان و ئاژاوه‌گێڕی، به چه‌ندین شێوه و شێوازی ئاشکرا و نهێنی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
- هاورده کردنی بڕێکی زۆر و به‌رچاوی خواردنه‌وه‌ی کهولی و مادده‌ی هۆشبه‌ر و زۆربوونی مه‌یخۆرییه‌کی بێئه‌ندازه و بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای به‌کارهێنانی مادده بێهۆشکه‌ره‌کان و جگه‌ره و نێرگه‌له له‌ناو لاوان و خوێندکاران و خه‌ڵکانێکی جۆراوجۆری دیکه‌دا.
- بوونی له‌شفرۆشخانه‌یه‌کی زۆر و په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی له‌شفرۆشی له زۆربه‌ی شار و شارۆچکه‌کاندا.
- چاوپۆشین له هاورده‌کردن و فرۆشتنی خواردن و خواردنه و ده‌رمانی هه‌مه‌چه‌شنه‌ی ئێکسپایه‌ر و ماوه‌به‌سه‌رچوو به‌بێ هیچ کۆنتڕۆڵ کردنێکی یاسایی و ته‌ندروست.
- زۆرتر بوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌رد و نه‌خۆشیی جۆراوجۆر و ترسناک که له رابردوودا هیچیان بوونیان نه‌بووه.
- بێسه‌روبه‌ری له بوواری فڕێدانی خۆڵ و خاشاک و به‌رماوه و پاشه‌ڕۆکی کارگه و و شوێنه پیشه‌سازییه‌کان، بووونی چه‌ندین میلۆن ئۆتۆمبێل و مۆلیده و سپلیت و زۆپای نه‌وت و گاز، بوونی ئه‌مانه، پیسبوونی ژینگه‌ی کوردستانیان دروست کردووه.
- هاورده کردنی ژماره‌یه‌کی زۆری ناپێویستی کرێکار و کابان و خزمه‌تکاری بێگانه، ئه‌مه‌ش هۆکارێکی خراپه بۆ بێ‌کاری و ته‌مه‌ڵتر بوونی هاونیشتمانیان به گشتی.
- هه‌ژاری و ره‌شوڕووتی له‌ناو جه‌ماوه‌رێکی زۆری کۆمه‌ڵگه‌دا به‌رده‌وام روو له زۆربوونه و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌شه‌وه، که‌مایه‌تییه‌کی ده‌سته‌بژێر له بازرگانان و سه‌رمایه‌دارانی تازه‌پێگه‌یشتوو و به‌رپرسانی لایه‌نه رامیارییه‌کان بوونه‌ته میلیۆنه‌ر و میلیاردێر.
- سه‌رهه‌ڵدانی دزی و ده‌ستبڕی و ماڵبڕی و دوکانبڕی و بڵاوبوونه‌وه‌ی دزی و به‌رتیلخۆری و فڕوفێڵی جۆراوجۆر له هه‌موو فه‌رمانگه و شوێنه کارگێری و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌کاندا.
- خۆکوشتن و خۆسووتاندن و کچ کووشتن و ژن کووشتن و کوشتن به هه‌موو شێوه‌کانییه‌وه، رۆژانه بوون به دیارده و کاره‌سات.
- په‌ره‌سه‌ندنی خێرای ئیسلامیی سیاسی و زۆرتر بوونی ژماره‌ی ناپێویستی مزگه‌وت و ناولێنانیان به ناوی عه‌ره‌بی. زۆرتر بوونی ژماره‌ی شێخ و مه‌لا و بانگخواز و مامۆستای ئایینی و فه‌قێ و جادووگه‌ر، ئه‌مانه له‌شکرێکی نانخۆر و شوێنگر و بێکار و بێ به‌رهه‌من بۆ کۆمه‌ڵگه و پاره و مووچه‌یه‌کی مووفت و به‌لاش له بوودجه‌ی میلله‌ت بۆ ئه‌مانه ته‌رخانکراوه. بڵاوبوونه‌نه‌وه‌ی خرافیات و پووچپه‌رستی و بیرکردنه‌وه‌ی پڕوپووچ و دژ به زانست و لۆژیک و پێشکه‌وتن و شارستانێتیی ژیانی سه‌رده‌م له‌ناو زۆربه‌یه‌تیی جه‌ماوه‌ردا، به‌تایبه‌تی له‌ناو لاوان و خه‌ڵکه گوندنشینه‌کاندا.
- زۆرتر بوونی له‌چکبه‌سه‌ر و جبه‌له‌به‌ر و باڵاپۆشله‌به‌ر و لاسایی کردنه‌وه‌ی جلوبه‌رگی دواکه‌وتووانه‌ی وڵاته عه‌ڕه‌بییه‌کان. زۆرتر بوونی دوکانی فرۆشیاری جلوبه‌رگی عه‌ره‌بی و ئیسلامیی سیاسی له له‌چک و جبه و باڵاپۆش و سه‌رپۆش و جه‌ندین مۆدێلی ناشیرین و دواکه‌وتووانه و ناشارستانییانه‌ی ئیسلامیی تورکی و ئێرانی و عه‌ره‌بی. ئه‌مانه هه‌موویان بۆ دوژمنایه‌تی کردن و نه‌هێشتن و له‌ناوبردنی جلوبه‌رگی جوان و رازاوه و ڕه‌سه‌نی کورده‌واریین.
- په‌یدابوون و زۆرتر بوونی چاپه‌مه‌نی و په‌ڕتووکفرۆشی و سی دی و دی ڤی دیی تایبه‌ت به ئیسلامیی سیاسی له هه‌موو شار و شارۆچکه‌کاندا.
- کاڵبوونه‌وه و روو له نه‌مانی هه‌ست و هۆش و گیانی که‌سایه‌تی و خزمایه‌تی و هاوڕێیه‌تی له‌ناو به‌شێکی زۆری خه‌ڵکدا.
- په‌ره‌سه‌ندنی دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی کردنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ناو ده‌سه‌ڵات، به‌تایبه‌تی یه‌کێتی و پارتی، له‌ناو لاوان و که‌سانی بێکار و بێ پاره و نائومێدبوودا.
- سه‌رهه‌ڵدانی لاوانی خۆبه‌خش و خۆکوژ له کۆمه‌ڵگه‌دا به په‌روه‌رده و هاندانی گروپه ئیسلامییه سیاسییه‌کان و چه‌ندین مه‌لا و بانگخواز و مامۆستای ئایینی سه‌ر به‌و گروپانه. ئه‌مه‌ش له داهاتوودا کاره‌ساتی خۆته‌قاندنه و وێرانبوون و کوشتاری به‌کۆمه‌ڵی لێده‌که‌وێته‌وه.
- ناردنه ده‌ره‌ی پاره و سه‌روه‌ت و سامانێکی زۆری کوردستان له‌لایه کۆمپانیا و سه‌رمایه‌دار و بازرگانه گه‌وره‌کانه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانی که‌مبوون و نه‌مانی پاره له‌ناو بانک و بازاڕه‌کاندا که کێشه و ته‌نگه‌ژه‌یه‌کی زۆری بازاڕ و ئابووریی بۆ کاسبکاران و جه‌ماوه‌ر و فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆره‌کان دروست کردووه.
به کورتییه‌که‌ی، سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م دیاره سه‌یروسه‌مه‌ره و زیانبه‌خشانه و به‌رده‌وام بوونی ئه‌م ره‌وته‌ی کۆمه‌ڵگه به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا، ئه‌گه‌ر هیچ ستراتیژ و به‌رنامه و پلان و رێگه‌چاره‌یه‌ک نه‌بن، ئه‌گه‌ر هیچ کاردانه‌وه‌یه‌ک و لێپێچینه‌وه‌یه‌کی یاسایی ئه‌نجام نه‌درێن، سه‌رئه‌نجامێک زۆر خراپتر و کاره‌ساتاوییان بۆ کۆمه‌ڵگه‌که‌مان لێده‌که‌وێته‌وه.
شه‌مه‌یی
١٥/١/٢٠١٤
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.