ئه‌ده‌بی كلاسیك/ ئه‌ده‌بی نه‌فره‌تلێكراو
مێژووی ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌ی كورد، وه‌ك دكتۆر (مارف خه‌زنه‌دار) ده‌نووسێت، به تایبه‌تی ئه‌ده‌بی (میللی/ فۆلكلۆر) وه‌كو سامانی نه‌ته‌وایه‌تی، دیاره له باب و باپیره هه‌ره كۆنه‌كانی كورده‌وه ده‌ست پێده‌كات. هه‌ر له‌وێشه‌وه ئه‌ده‌بی تۆماركراوی كوردی وه‌ك ئه‌ده‌بی كلاسیزمی ئه‌وروپی، (راسته‌وخۆ) یان (ناڕاسته‌وخۆ) په‌یوه‌ندی به ئه‌ده‌بی زاره‌كییه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی زاره‌كی كوردیش پێكده‌هێنی، وه‌ك مێژوونوسان ده‌ڵێن، گۆرانیی قاره‌مانی و شایی و زه‌ماوه‌ندی ژنهێنان و گۆرانیی كچان و په‌ندی پێشینان و قسه‌ی نه‌سته‌ق و گاڵته و گه‌پ و بۆ پێكه‌نین، هه‌روه‌ها به‌شێك له چیرۆكی میللی وه‌كو گه‌وری و خه‌لیل و مهمی ئالان. . . .
به‌ڵام پرۆفیسۆر دكتۆر (عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سول) پێیوایه، باری نه‌نووسینه‌وه و پشت به‌ستن به گێڕانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی میللی كوردی بۆ چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك وایكردووه تێكه‌ڵی و به یهكداچوونێكی سه‌یر له نێوان ئه‌ده‌بی (فۆلكلۆر) و ئه‌ده‌بی (میللی) دا هه‌بێت. . داستانی (شێخی سه‌نعانی) ی (فه‌قێی ته‌یران) كه‌وتۆته سه‌ر ده‌می خه‌ڵك و به ئاشكرا شه‌قڵی فۆلكلۆر و گێڕانه‌وه‌ی نه‌خوێنده‌واری باڵی به سه‌ر تۆماركراوهكهیدا كێشاوه، هه‌مان دیارده (عه‌لی به‌رده‌شانی) یش ده‌گرێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر قسه له ئه‌ده‌بی نووسراوی كوردی بكه‌ین، مێژوونوسانی ئه‌ده‌بی كوردی، سه‌ره‌تاكانی ئه‌و ئه‌ده‌به، بۆ شیعر ده‌گه‌ڕێننه‌وه، لێره و له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هه‌ندێكیان ئه‌ده‌بی تۆمار كرا‌و، به پێی جیاوازی شێوه زاره‌كانی زمانی كوردی ده‌خه‌مڵێنن، له‌وانه‌ش (دكتۆر مارف خه‌زنه‌دار)، مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی به پێی دیالێكته‌كان له چوار پێگه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كات. پێگه‌ی یه‌كه‌م: (بابا تاهیری هه‌مه‌دانی 937-1010) ییه، سه‌ره‌تای شیعری كوردی به دوو به‌یته‌كانی ئه‌و ده‌به‌ستێته‌وه. پێگه‌ی دووه‌م: شێوه زاری (گۆران- هه‌ورامی) یه و به كۆنترین شیعری سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستی داده‌نێت. (ئه‌و شێوه زاره، كتێبی پیرۆزی "یارسان 901-1600ز"ه‌كانی پێنوسراوه‌ته‌وه) پێگه‌ی سێیه‌م: ده‌كه‌وێته دوای رووداوی شه‌ڕی چاڵدێران (1514ز) و شیعری ئایینی و لیریكی دیالێكتی كرمانجی سه‌روو ده‌گرێته‌وه، كه له پێشاندا به شێوه‌ی شیعری میللی هاته ناوه‌وه. پێگه‌ی چواره‌م: له پاش دروستكردنی سلێمانی (1874ز) و شیعری لیریكی (غه‌زه‌ل و قه‌سیده) له دیالێكتی كرمانجی خواروو ده‌ست پێده‌كات، دواتر له قوتابخانه‌ی (نالی 1797-1873) دا خۆی ده‌دۆزێته‌وه.
به‌ڵام له لایه‌ك كاری من ئه‌وه نییه، بۆ قسه‌كردن له ئه‌ده‌بی به‌رزی كلاسیزمی كوردی یه‌كێك له‌و دیالێكتانه وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كی دیاریكراو ده‌ستنیشان بكه‌م، یان له ژێر رۆشنایی (مه‌ده‌نیه‌تی ئیسلامی) قسه له مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی بكه‌م، وه‌ك چۆن ئه‌و بیروڕایانه‌ی كه پێیانوایه بۆ ده‌ستنیشان كردنی مێژوویی ئه‌ده‌بی تۆمار كراوی كوردی ده‌بی قسه له (پێش هاتنی ئیسلام) و (دوای ئیسلام بوونی كورد) بكه‌ین، ناخه‌مه دواوه. . له‌و باره‌وه (سه‌دیق بۆره‌كه‌یی) له به‌رگی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌یدا ده‌نووسێت، له پێش داهاتنی ئیسلامه‌تیدا هۆنراوه به زمانی كوردی هۆنراوه‌ته‌وه، نامیلكه‌ی (گاتاكان) كه به‌شێكه له په‌ڕتووكی (ئا‌ڤێستا) هه‌مووی به هه‌ڵبه‌ستی (هیجایی) وتراوه، كه ئێستاش ئه‌م چه‌شنه هه‌ڵبه‌سته له ناو كورداندا باون. . . له باره‌ی فه‌رهه‌نگی كوردی له پاش ئیسلامیش ده‌ڵێت، به پێی به‌ڵگه‌كانی مێژوویی له ساڵی (حه‌ڤده‌ی كۆچی) یه‌وه ئایینی پیرۆزی ئیسلام له وڵاتی كوردان ده‌ستی به بڵاوبوونه‌وه كردووه، به‌ڵام كورده‌كان زه‌مانێكی دوور و درێژ به ئایینی پێشووی خۆیانه‌وه هۆگر بوون. . زۆربه‌یان په‌یڕه‌وی رێبازی (یار) ییان ده‌كرد. له لایه‌كی دیكه پرۆفیسۆر دكتۆر (عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سول) بۆ دیاریكردنی پله‌كانی ئه‌ده‌بیاتی كوردی به پێی قوتابخانه‌كان قسه ده‌كات و ئه‌ده‌بی كلاسیزمی كوردی به سه‌ر (ئه‌ده‌بیاتی پێش ئیسلام و ئه‌ده‌بیاتی سه‌رده‌می موسڵمانبوونی كورد تا چه‌رخی دووه‌می عه‌باسی و سه‌ره‌تاكانی ئه‌ده‌بیاتی كوردی تا په‌یدابوونی میرنشینه‌كان و ئه‌ده‌بیاتی كوردی سه‌رده‌می میرنشینه‌كانی كورد تا كۆتایی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی) دابه‌ش ده‌كات و به‌شی پێنجه‌میش، ئه‌ده‌بیاتی نوی به په‌یدابوونی رۆمانتیزم و ریالیزم و هه‌ندی ره‌گه‌زی مۆدێرنیزم داده‌نێت.
له‌لایه‌كی دیكه قسه‌ی من له‌وه نییه، كه ئه‌ده‌بی فۆلكلۆر به بناغه‌ی ئه‌ده‌بیات له قه‌ڵه‌م ده‌درێت. . به‌ڵكو به‌شێكی زۆری قسه‌كانم له‌وێوه‌یه، كه ئه‌گه‌ر ئه‌ده‌بی میللی كوردی له سه‌ر ئه‌و (كێش) انه بی، كه شیعری فۆلكلۆری كوردی‌یان پێنووسراوه. ده‌پرسم ئایا ئه‌و كێشانه‌ی شیعری كلاسیزمی كوردی‌یان پێگوتراوه، چه‌ند په‌یوه‌ندی به فۆلكلۆره‌وه هه‌یه، به مانایه‌كی دیكه له نێوان لاساییكردنه‌وه و تهجاوزكردندا، ئه‌ده‌بی نوسراوی كوردی تا چه‌ند توانیویه‌تی ئه‌و یاسا و رێسایانه راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ په‌یڕه‌و بكات، كه ئه‌ده‌بی زاره‌كی له‌سه‌ر دروست بووه، ئایا ئه‌ده‌بی كلاسیزمی كوردی له نێوان (لاساییكردنه‌وه) و (ته‌جاوزكردن)، ده‌كه‌وێته كوی؟!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.