ئه‌مڕۆ نویكه‌ی 94ساڵه له‌م وڵاته‌دا كه‌پێی ئه‌ڵێن ئێراق ئێمه‌ی كورد له‌م به‌شه‌ری كوردستانماندا ده‌یان ڕاپه‌ڕین و شۆرششمان به‌رپاكردووه‌و، هه‌رجارێكیش بهترۆپكی سه‌ركه‌وتن گه‌یشتبین ئه‌وا به هۆی گه‌له‌كۆمه‌یه‌كی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی و یاخود به‌هۆی نه‌زانی خۆمانه‌وه گه‌ڕاوینه‌ته‌وه بۆ خاڵی (سفر) له‌دوای ڕاپه‌ڕینی1991ه‌وه تاوه‌كو 31/12/2013 كه‌به‌رواری په‌سه‌ندكردنی بڕیاری به‌پارێز گابونی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیده، ئێمه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یی چاوه‌ڕوانی ئه‌م ڕۆژه‌مان ئه‌كرد، به‌ڵام له‌ئه‌مڕۆدا به هۆی په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی چه‌وت و ناشه‌ریفانه‌ی به‌رپرسانی حكومه‌تی به‌غداو هه‌روه‌ها وڵاتانی وه‌ك كۆماری ئیسلامی ئێران و توركیا‌و بگره به‌ئاگاهی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌به‌رانبه‌ر دۆزی گه‌له‌كه‌مان هه‌ر ڕۆژه‌و بهبیانوێكهوه هه‌وڵئه‌ده‌ن ده‌سكه‌وت و پێشهوهچونهكانمان ڕابگرن و بهپرسگهلێكی وه‌ك: ماده‌ی 140، بودجه، پێشمه‌رگه، نه‌وت، قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌نفال و كیمیاباران. هتد. . . ماوه‌ی 11ساڵه ده‌ستاوده‌ست به‌چاره‌سه‌ر نه‌كردنیانه‌وه ده‌كه‌ن، كاتێك بڕیاری به‌پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئێراقه‌وه په‌سه‌ند كرا‌و گه‌لی كورد به‌گشتی و ئێمه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی مافی خۆمانبوو هه‌موو ڕێگایه‌ك بۆ ده‌ربڕینی خۆشی خۆمان بگرینه‌به‌ر، به‌ڵام پیلانگێڕی په‌سه‌ندكردنی وا خه‌ریكه ئه‌مڕۆ بهدهرئهكهوێت، كه‌ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بڕیاری به‌پارێزگابونی (ته‌لعه‌فه‌ر، دوزخورماتوو، فه‌لوجه) له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئێراقه‌وه په‌سه‌ندكراو به‌هاوشێوه‌ی بڕیاره‌كه‌ی به‌پارێزگابونی ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراق كراوه، لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی بپرسین: ئایا په‌سه‌ندكردنی بڕیاری به‌پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه له‌به‌رانبه‌ر به پارێزگابونی ته‌لعه‌فه‌ر و دوزخورماتوو و فه‌لوجه‌یه؟؟. خۆئه‌گه‌ر وابێت ئه‌وا پێویست ناكات له‌م كاته‌دا بڕیاری به‌پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه ببێته هۆكاری گۆڕڕینهوهو له‌ده‌ستدانی خاكمان به‌بڕیارێكی ئیداری، من دڵنیام هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان له‌م باره‌وه له‌هه‌وو كه‌س و شوێنه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و بۆ سه‌ر ئاستی كوردستانی گه‌وره‌ش شۆڕشگێڕ و نه‌ته‌وه‌و خاك په‌رست ترن و نه‌وه‌ك به پێچه‌وانه كه یه‌وه، دیاره به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكاریه‌ی به‌سه‌ر سیاسه‌تی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا هاتووه‌و گوایه حكومه‌تی به‌غداش به‌شێك له‌و سیاسه‌ته له‌وڵاته‌كه‌ی خۆیدا په‌یڕه‌و ئه‌كات، به‌م هۆیه‌وه‌ش ئه‌وای حكومه‌ته یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی ئێراق له‌به‌رانبه‌ر دۆزی گه‌له‌كه‌ماندا نه‌یانتوانی به‌دانوستان و شه‌ڕ به ده‌ستی بخه‌ن، ئه‌وا به‌ناوی ماف و ده‌سه‌ڵاتی لامه‌ركه‌زی و خه‌مخۆریان بۆ هه‌ندێك قه‌زاو ناحیه و دانیشتوانه‌كه‌ی له‌ئه‌مڕۆدا خه‌ریكه نیه‌تی پیلانگێڕیان له‌كه‌ل ده‌رئه‌كه‌وێت، بۆیه پێویسته سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له‌م هه‌رێمه‌دا هه‌ڵوێستی خۆی له‌مه‌ڕ په‌سه‌ندكردنی بڕیاری به‌پارێزگابونی (ته‌لعه‌فه‌ر، دوزخورماتوو، فه‌لوجه) ڕاگهێنی و ڕهگهنهدات ئه‌م پیلانگێڕیه سه‌ربگرێت، چونكه به پارێزگابونی هه‌ر قه‌زاو ناحیه‌یه‌ك له‌سنوری ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان واتای له‌ده‌ستدانی شاری كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه!!، بۆیه هه‌ڵه‌بجه و ههڵهبجهیهكان له‌ئه‌مڕۆدا ئاماده‌ی قوربانیێكی گه‌وره‌ترن له‌وه 16/3/1988 له‌پێناو یه‌كپارچه‌ی خاكی كوردستان و ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان، نه‌ك له‌پێناو به‌پارێزگابونی شاره‌كه‌یاندا شارێكی وه‌ك كه‌ركوك له‌ده‌ست بده‌ن.